هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق 'گۆڕی دایکان'ی ئێزیدی هەڵدەداتەوە لە شەنگال

خالید تائی

ژنانی ئێزیدی بەشداریدەکەن له‌ بۆنەیەكدا بۆ دەستپێکی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ناسراو بە 'گۆڕی دایکان' لە شەنگال، لە 24 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی نەینەوا]

ژنانی ئێزیدی بەشداریدەکەن له‌ بۆنەیەكدا بۆ دەستپێکی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ناسراو بە 'گۆڕی دایکان' لە شەنگال، لە 24 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی نەینەوا]

تیمەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتوەکان شەممە (24 تشرینی یەکەم) دەستیانکرد بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای شەنگال کە پاشماوەی ژنانی ئێزیدیی‌ به‌ته‌مه‌ن و ئه‌و منداڵانەی تێدایە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژران لە 2014.

بەڕێوبەری رێکخراوی ئێزیدی لە هۆڵەندا، حەسو هوره‌می وتی تیمێکی عێراقی لەلایەن حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نێردران بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکە بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتوەکان و تایبەتمەندانی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ونبووان.

بە دیارونای وت: "گۆڕەکە، کە ناسراوە بە گۆڕی دایکانی ئێزیدی، پاشماوەی 78 ژنی ئێزیدی تێدایە." دەوترێت نزیکەی هەموو ژنەکان کە لەوێ نێژراون ناو و تەمەنیان دەستنیشانکراوە جگە لە حەوت كه‌سیان کە هێشتا بە نەناسراوی ماونەتەوە.

وتی ئەو 71 ژنەی دەستنیشانکراون هەموویان دانیشتووی گوندی کۆجۆی ئێزیدی بوون. لەنێویاندا شەمی ساڵح ئەمان هەیە، دایکی چالاکوانی ئێزیدی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتوەکان نادیە موراد.

كۆلاژێكی ئه‌و ژنه‌ ئێزیدیانه‌ی لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژراون لە قەزای شەنگال. ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە پاشماوەکانیانی تێدایە کە لە 24 تشرینی یەکەم هه‌ڵدرایه‌وه‌ بۆ دەرهێنانه‌وه‌یان. [خاوەنی وێنە: چالاکوانی ئێزیدی حەسو هوره‌می]

كۆلاژێكی ئه‌و ژنه‌ ئێزیدیانه‌ی لەلایەن داعشەوە لە 2014 کوژراون لە قەزای شەنگال. ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە پاشماوەکانیانی تێدایە کە لە 24 تشرینی یەکەم هه‌ڵدرایه‌وه‌ بۆ دەرهێنانه‌وه‌یان. [خاوەنی وێنە: چالاکوانی ئێزیدی حەسو هوره‌می]

موراد لە پۆستێکی تویتەردا شەممە وتی: "بۆ ماوه‌ی شەش ساڵ، من و رزگاربووانی دیکە نکۆڵی مافی ناشتنی كه‌رامه‌تمه‌ندانه‌ی خۆشەویستانمان لێکرا."

"ئەمڕۆ، زۆر هەستم وروژاوە بەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی ئەوی [تێدا نێژراوە] لەگەڵ ژنانی دیکەی ئێزیدی دواجار هەڵدەدرێتەوە."

هوره‌می وتی گۆڕەکە "پاشماوەی 12 منداڵی دیکەی نێوان تەمەنی 13 بۆ 16 ساڵی تێدایە، کە ناسنامەیان بە نادیاری ماوەتەوە".

هورەمی وتی قوربانیە مێینەکان زۆربەیان له‌ ته‌مه‌ندا یان پیرن و لەنێویاندا قوربانییەکی 27 ساڵ هەیە کە ئەوکاتەی لەلایەن تیرۆریستانەوە کوژرا سکپڕ بوو.

وتی لە 16 ئاب 2014، داعش هێرشیکردە سەر قەزای شەنگال کە ژنانیان لە مێردەکانیان و منداڵەکانیان جیاکردەوە، بردیانن بۆ ناوچەیەك نزیك بە چیای شەنگال به‌ناوی سۆلاغ، کوشتیانن و دواتر لەو شوێنە ناشتیانن.

وتی شمەکی کەسەکان لەنێو گۆڕەکاندا دۆزرانەوە، لەنێویاندا چاویلکە و گۆچانی رێکردن.

ئۆپەراسیۆنەکان بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچن.

هورەمی وتی رێکخراوی ئێزیدی چوار ساڵ لەمەوبەر سەردانێکی شوێنی گۆڕەکەی کرد لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی نیودەوڵەتی لێكۆڵه‌رانی جینۆساید تا زانیاری تۆماربکات و قسەی شایەتەکان بە بەڵگە بکات و روماڵێکی چڕوپڕی دیمەنی تاوانەکە بکات.

وتی وا دانرابوو گۆڕەکە مانگی ئازار بکرێتەوە، بەڵام کارەکان بۆ دەرهێنانەوەی پاشماوەکانی قوربانیان دواخران بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە (کۆڤید-19).

وتیشی: "ئەمڕۆ کار بەردەوامە بەشێوەیەکی خێرا، بەتایبەتی دوای ئەوەی کاری ئه‌ركی نەتەوە یەکگرتوەکانی بەرپرس لە پشتیوانیكردنی هەوڵە نیشتمانیەکان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکانی قوربانیەکانی داعش درێژرکرایەوە تا ئەیلولی 2021."

هورەمی ئاماژەیکرد بەوەی 17 گۆڕی قوربانیانی ئێزیدی لە ئازاری 2019وە هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌، لەنێو 81 گۆڕی بەکۆمەڵدا کە لە شەنگال و دەوروبەرەکەی دۆزراونەتەوە.

وتی دەرهێنانەوەی هەموو پاشماوەکانی گۆڕی بەکۆمەڵی سۆلاغ دەکرێت تا ناوەندی تشرینی دووەم بەردەوامبێت. هەرکات پشکنینی دی ئێن ئەی گه‌یشته‌ ئامانج و هەموو قوربانیەکان دەستنیشانکران، دووبارە لە بۆنەیەکی فەرمیدا دەنێژرێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500