هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

گۆڕێکی نوێی قوربانیانی ئێزیدی ده‌ستی داعش لە شەنگال دەدۆزرێتەوە

خالید تائی

ئەندامانی تیمێکی ته‌كنیكی لە 27 حوزەیران 2019 پاشماوەی قوربانیانی ئێزیدی ده‌ردێننه‌وه‌ لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا کە لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی عێراق]

ئەندامانی تیمێکی ته‌كنیكی لە 27 حوزەیران 2019 پاشماوەی قوربانیانی ئێزیدی ده‌ردێننه‌وه‌ لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا کە لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی عێراق]

گۆڕێکی نوێ دۆزرایەوە کە جەستەی ئەو ئێزیدیانەی تێدایە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژران کاتێك قەزای شەنگالی داگیركرد لە 2014، بەرپرسێکی ناوچەکە چوارشەممە (5 ئاب) بە دیارونای وت.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بەرەکات شەمو، کە ئەندامێکی کەمینەی ئێزیدییە، وتی بەرپرسانی ناوچەکە 10 رۆژ لەمەوبەر گۆڕەکەیان هەڵدایەوە دوای زانیارییەك کە ئاوارەیەکی ئێزیدی دابووی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ شەنگال.

وتی گۆڕەکە کەوتۆتە ناوچەی تەل عوزه‌یر لە قەزای قەحتانیە، 23 کیلۆمەتر لە باشوری شەنگال.

وتیشی روماڵێکی سەرەتایی گۆڕەکە نیشانیدا کە "پاشماوەی لانیکەم پێنج قوربانی مەدەنی تێدایە".

خێزانەکانی قوربانیانی ئێزیدی لە 15 ئازار 2019 لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە شەنگال. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی عێراق]

خێزانەکانی قوربانیانی ئێزیدی لە 15 ئازار 2019 لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە شەنگال. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی شەهیدانی عێراق]

وتی دەکرێت ناوچەکە گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەی لێبێت و ئاماژەیکرد بەوەی 83 گۆڕی قوربانیانی ئێزیدی ده‌ستی داعش تائێستا لە شەنگال دۆزراونەتەوە، به‌زۆری لە گوندی کۆجۆی قەزای قەیرەوان.

وتی گۆڕەکانی دیکە لە ناحیەی سنونەی شەنگال، چیای شەنگال، کۆمەڵگەی جەزیرە و تەل قەساب دۆزراونەته‌وە.

بەگوێرەی شەمو، ئەو گۆڕانە سەدان جەستەیان تێدایە، بەڵام تا ئەمڕۆکە تەنیا بەشێکیان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌.

وتی: "شەش مانگ لەمەوبەر، پاشماوەی 67 جەستە دەرهێنرانه‌وه‌ لە گۆڕه‌كانی گوندی کۆجۆ."

وتی بۆ وەرگرتنی پشکنینی دی ئێن ئەی بردرانە بەغدا تا قوربانیان بناسرێنەوە، بەڵام جەستەکان هێشتا رادەستی خێزانەکانیان نەکراونەتەوە بۆ ناشتنیان به‌دروستی.

شەمو وتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنی و سیاسیەکان کە شەنگال ئەزمونی دەکات، دەکرێت ببنە هۆی دواکەوتنی.

نوسینگەیەکی تایبەت لە پارێزگای دهۆك لەئێستادا کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پزیشکی دادوەری لە گۆڕە هەڵدراوەکانەوە بەیارمەتی پۆلیسی شەنگال و بەرپرسان و چالاکوانانی ئێزیدی.

شەمو وتی هەوڵدەدەن دەستبکەن بەو کەیسە تاوانکاریانه‌ی تاوانبارێتی داعش دەسەلمێنن لە هێرشه‌كانیدا بۆسەر ئێزیدیەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500