هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانەکانی داعش دەکەنە ئامانج

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەشێک لەو چەکانە پیشاندەده‌ن کە لە شوێنی شانەیەکی داعش لە دێرە زوور دۆزراونەتەوە لە تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ناوەندی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هەسەدە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەشێک لەو چەکانە پیشاندەده‌ن کە لە شوێنی شانەیەکی داعش لە دێرە زوور دۆزراونەتەوە لە تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ناوەندی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هەسەدە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەپشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەخەتەیان دەستپێکرد و پاشماوە و شانە نوستووەکانی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە خۆرهەڵاتی سوریا، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

چالاکوانێكی حەسەکە، عەمار ساڵح بە دیارونای وت هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 50 چەکداریان لە ماوەی نۆ رۆژدا دەستگیرکرد و دەستیشیانگرت بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا کە پێیانگیرا.

وتی ئەو چەکدارانە بەشداربوون لە ژمارەیەک تاواندا، لە دروستکردنی تەقەمەنی دەستکردەوە بۆ گواستنەوەی چەکەکان و پلاندانانی هێرشی تیرۆریستی.

ساڵح وتی فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆریزمی کوردی له‌ سوریا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامدا، بەپشتیوانی ئاسمانی و لۆجیستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداردەبن لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە دێرە زوور لە تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ناوەندی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هەسەدە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداردەبن لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە دێرە زوور لە تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ناوەندی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هەسەدە]

وتی چوار چەکداری داعش لەمیانەی گەورەترین ئۆپەراسیۆندا دەستگیرکران، لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای حەسەکە، لەنێویاندا ئەمیرێکی پێشووی داعش کە تایبەتمەندە لە بواری دروستکردنی تەقەمەنی دەستکردا.

وتیشی هێزە ئەمنییەکان دوو چەکداریشیان دەستگیرکرد کە ئەرکی گواستنەوەی چەک و تەقەمه‌نییان پێسپێدرابوو بۆ شانە نوستووەکانی گروپەکە لە نزیک شارۆچکەی عیناد لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور.

وتی هەروەها دوو چەکداری دیکەی داعشیان دەستگیرکرد لە نزیک کێڵگەی گازی کۆنۆکۆ لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرە زوور و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانە ئامادەکارییان کردووە بۆ چاندنی تەقەمەنی دەستکرد لە ناوچەکە.

ساڵح وتی ئه‌كاونته‌كانی سەر بە داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاند کە چەکدارانی گروپەکە 13 هێرشیان ئەنجامداوە لەنێوان 9 و 14 تشرینی یەکەم و زۆربەیان لە پارێزگای دێرە زوور ئەنجامدراون.

وتی ئەو هێرشانە پێکدێن لە چاندنی تەقەمەنی دەستکرد و تیرۆرکردنی شەڕڤانانی هەسەدە و ئەندامانی ئەنجومەنە مەدەنییەکانی سەر بە ئیداره‌ خۆسەرییەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500