لەمڕۆژانەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە هاوکاری زەمینی و ئاسمانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، چەند چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا لە دژی چەکداران و شانە نوستووەکانی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ئەفسەرێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە وتی لەمیانەی هێرشەکاندا، هێزە ئەمنییەکان 30 تووندڕەویان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ئەو کەسانەی هێرشیان ئەنجامداوە و پلانی هێرشی دیکەشیان داناوە.
بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان ئەنجامدران لە زیبان لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور و له سور لە باکوری ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور و شارۆچکەکانی داشیشە و مەدینە لە باشوری حەسەکە.
وتی چەک، تفاق و چەند کەرەستەیەکی تەقەمەنی لە شوێنی دەستگیرکردیان دۆزرانەوە، لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەک.
وتیشی: "ددانیانناوە بە بەشداربوونیان لە هەوڵەکانی تیرۆرکردن و چاندنی تەقەمەنی دەستکرد و دانانی پلانی هێرشی نوێدا."
خۆجە وتی لەوکاتەوەی داعش لەو ناوچەیە وەدەرنراوە کە رۆژێک لە رۆژان کۆنتڕۆڵی کردبوو، چەکدارانی داعش و شانە نوستووەکان ههوڵیانداوه بارگرژی لەنێوان مەدەنییەکاندا زیاتر پەرەبسێنێت و بارگرژیش لەنێوان دانیشتوانی ناوچەکە و هەسەدەدا بێتە ئاراوە.
وتی: "بەڵام مەدەنییەکانی ناوچەکە ئاگاداری ئەو ستراتیژەن و هەر زانیارییەکیان ههبووبێت بەخشیویانە دەربارهی هەر گومانێک کە بۆ هەسەدەوە گرنگ بێت."
وتیشی ئەو زانیارییانەی بەخشیویانە كۆمهكی هێزە ئەمنییەکانیان كردووه بۆ ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییە.
خۆجە وتی هێرشێکی دیکە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ناوچەی سوسا له خۆرهەلاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور ئەنجامدرا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تووندڕەوی عێراقی و سوری.
هەسەدە ئێستا چەند خاڵێکی پشکنینی داناوە بۆ یارمەتیدانیان لە دۆزینەوەی هەر مەترسییەکی ئەمنی و پشکنینی ناسنامەکانیان، بە تهركیز خستنه سهر ماتۆڕسایکلەکان.
خۆجە وتی ئەو ماتۆڕانە بوونەتە هۆی گواستنەوەی سەرەکیی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی حەسەکە و دێرە زوور.