هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات تونێله‌كانی داعش ئاشکرادەکەن نزیك به‌ سنووری عێراق

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

شەڕڤانێکی هەسەدە تونێلێک دەپشکنێت کە لەمیانەی هەڵمەتێکی ئەمنیدا لە نزیک سنووری عێراق ئاشکراکرا. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن نه‌هر میدیاوە بڵاوکراوەتەوە]

شەڕڤانێکی هەسەدە تونێلێک دەپشکنێت کە لەمیانەی هەڵمەتێکی ئەمنیدا لە نزیک سنووری عێراق ئاشکراکرا. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن نه‌هر میدیاوە بڵاوکراوەتەوە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی چڕیان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی چەکداران و شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکە و ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور، نزیک سنووری عێراق.

ئەفسەرێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت جگه‌ له‌ دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری داعش، هێزەکانی هەسەدە ئه‌و تونێل و حەشارگانەی گروپەکەیان ئاشکراکرد کە بۆ گواستنەوە و قاچاخچێتی چەکداران و چەک بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکارهێنراون.

هەڵمەتەکەی هەسەدە، کە لەلایەن هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیدەکرێت، سەرنجدەخاتە سەر ناوچەی بادیە (بیابان) له‌ باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرە زوور، نزیک سنووری سوریا-عێراق.

وتی لە وادی عەجیج، هێزە ئەمنییەکان تۆڕێکی تونێلی چەکدارانی داعشیان ئاشکراکرا کە وەک حەشارگە و کەناڵێک بەکارهاتووە بۆ گواستنەوە و قاچاخچێتی چەک و چەکداران بۆ دەرەوە و ناوەوەی عێراق.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنی ئەنجامدەده‌ن بۆ چەکدارانی داعش لە بیابانەکەی نزیک سنووری عێراق. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن نه‌هر میدیاوە بڵاوکراوەتەوە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنی ئەنجامدەده‌ن بۆ چەکدارانی داعش لە بیابانەکەی نزیک سنووری عێراق. [گرتەیەک لە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن نه‌هر میدیاوە بڵاوکراوەتەوە]

خۆجە وتی ئەو تونێلانە پێنج ساڵ پێش ئێستا لێدراون، ئەوکاتەی داعش کۆنتڕۆڵی ناوچەکەی کردبوو.

وتیشی ئەو ناوچەیە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی لە نزیک سنوورەوە، هەروەها بەهۆی زەوییە بەردەڵانەکەی کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکان زەحمەتدەکات.

هه‌روه‌ها وتی داعش سوودی لەو دۆخانە بینیووە و دەیان حەشارگە و تونێلی دروستکردووە کە تیایاندا چەکدارەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ خۆیان حەشارده‌دا.

خۆجە وتی وەک بەشێک لە هەمان ئۆپەراسیۆن، هەسەدە هەڵیکوتایە سەر گوندی عەرکان و دەوروبەری شارۆچکەی سەبحە لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور، لەگەڵ هەردوو هێزی زەمینی و ئەو هێزانەی بە هه‌لیکۆپتەر دەگوێزرێنەوە.

لەوێ ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان لەنێو دانیشتوانە مەدەنییەکەدا شاردبووه‌وە.

وتی: "دووان لە دەستگیرکراوەکان، کە وەک فیته‌ری ماتۆڕسکیل کاریانکردووە، چەکدارێکی چالاکی داعش بوون و وەک بەشێک لە شانەیەکی نوستوو چەند هێرشێکیان ئەنجامداوە،" لەکاتێکدا ئەندامی سێیەمی شانەکە، کە لە کافێیەکی ئینتەرنێت کاریکردبوو، توانیی رابکات.

خۆجە وتی یەکە بەشداربووەکانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ چەکداری داعشیان کوشت کە خۆیان لە كونێكدا شاردبووه‌وە، هەروەها پێنج حەشارگەی دیکەشیان لەناوبرد کە بۆ ئه‌مباركردنی چەک و خواردن بەکارهێنراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500