دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق سەرکەوتووانە چەندین هێرشی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تێکشکاندووە لە دوو مانگی رابردوودا، وتەبێژی دەزگاکە، سەباح نوعمان بە دیارونای وت.
وتی هێزە تایبەتەکان ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنی بەرپێگرانە ئەنجامدەدەن بۆ بەئامانجکردنی حەشارگەکانی گروپەکە.
وتی ستراتیژەکە تەرکیز دەخاتە سەر "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەرپێگرەکان و هێزەکانمان لێکۆڵینەوە دەکەن دەربارەی تیرۆریستان و زانیاری لە چەندین سەرچاوەوە کۆدەکەنەوە دەربارەی خاڵەکانی گردبوونەوە و خۆحەشاردانیان".
وتی ئەمە تەنیا دوای هەڵکوتانەسەر و ئۆپەراسیۆنی دابەزینی فڕۆکەوانی دێت لە ناوچە چیایی و بیابانییەکان کە دەتوانین تەنیا بە هێزی ئاسمانی پێیانبگەین.
![ئهو ئەندامانهی داعش کە لەلایەن دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراقەوە دەستگیرکراون لێرەدا دهبینرێن لە 21 ئاب. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژەتیرۆریزم]](/cnmi_di/images/2020/08/31/25808-Iraq-ISIS-CTS-600_384.jpg)
ئهو ئەندامانهی داعش کە لەلایەن دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراقەوە دەستگیرکراون لێرەدا دهبینرێن لە 21 ئاب. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژەتیرۆریزم]
وتیشی: "هێزی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنین بۆ دابەزینه سهر ئامانجە تیرۆریستیەکان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بۆمبارانکردنیان."
نوعمان وتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە "چەندین هەوڵی دوژمنیان تێکشکاندووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشی تیرۆریستی لە حەشارگەکانیانەوە کە پێیانوابوو لەلایەن دەزگاکانی چاودێرییەوە درکیان پێناکرێت".
وتی: "لەڕێی ئۆپەراسیۆنە بەرپێگرەکانەوە، توانیومانە پلانەکانی تیرۆریستان پوچەڵبکەینەوە و شکست بە هێرشەکانیان بهێنین پێشئەوەی ئەنجامبدرێن." ئاماژەیکرد بەوەی چەندین حەشارگەیان تێکشکێنراون لە باکوری کەرکوك و زنجیرە چیای قەرەچوغ (خۆرئاوای نهینهوا) و له باشوری نەینەوا.
لە دوو مانگی رابردوودا، دەزگای دژەتیرۆریزم 35 پاشماوەی داعشی دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 10 چەکدار کە حەشارگەکانیان لە شارۆچکەی شەرگات بوو، له باکوری سەلاحەدین لەگەڵ خۆرئاوای ئەنبار کە لە 21 ئاب هێرشی کرایە سەر.
لە 18 ئابیش، 10 چەکدار کوژران و نۆ ئەشکەوت تێکشکێنران لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای دژهتیرۆریزمدا بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانی نێودهوڵهتی لە چیاکانی قەرەچوغ.
نوعمان وتی هیرشەکانی ئەمدواییەی داعش ئاماژە بە برەوسەندنی چالاکیەکانی گروپەکە ناکەن. ئەم هێرشانە سنووردارن و لە ناوچە دوورەدەستەکان روودەدەن بەمەبەستی سەرنجڕاکێشانی میدیا.
وتی: "هەواڵگریمان نیشانیدەدات کە هەوڵدەدەن هێرشبکەن، بەڵام دەستێوەردانی پێشوەختە بەردەوامە بۆ پوچەڵکردنەوەی پلانەکانیان."
وتیشی ئەوە سەختە کە ژمارەی پاشماوەکانی داعش بزانرێت، بەڵام زۆربەیان لە باکوری دیالە و باشوری کەرکوك و بیابانی نەینەوا و له ئەنبار کۆبوونەتەوە.
نوعمان وتی دەزگای دژەتیرۆریزم هاریکاریدهكات لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دیکە بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانیان "هەرچی زووترە".