چەکدارانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێکی نوێیان ئەنجامداوە دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین.
ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە هۆی کوشتنی 24 چەکداری داعش لە دوو رۆژی رابردوودا بە كردنه ئامانجی ئەو ئەشکەوت و تونێلانەی کە خۆیان تێدا شاردبووهوە لە چیاکانی خانوکە.
هێرشەکان دوایینی زنجیرهیهك بوون لە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق لە چیاکانی مەخمور و بیابانی حەزەر لە پارێزگای نەینەوا و وادی حوران لە پارێزگای ئەنبار، کە بوونەتە هۆی کوشتن و دەستگیرکردنی دەیان ئەندامی داعش لە چەند هەفتەی رابردوودا.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق، سەباح نوعمان بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکانی چیاکانی خانوکە دوای ئۆپەراسیۆنێکی 24 حوزەیران هاتن لە چیاکانی قەرەچوغ لە قەزای مەخمور، کە بووە هۆی کوشتنی 12 چەکدار.
وتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا 59 هێرشی ئاسمانیی دژی ئەو ئەشکەوت و حەشارگانە ئەنجامدا کە تیرۆریستان خۆیان تێدا شاردبووهوە.
'خراپترین رۆژەکان'
وتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای دژە تیرۆریزم "بەگوێرەی هەوڵه گرنگهكانی هەواڵگری" ئەنجامدەدرێن و ئاماژەیکرد بەوەی سەرکەوتووبوون لە راوەدوونانی دوژمن و ناچارکردنی ئەندامانی داعش به خۆحەشاردان و خۆپاراستن لە هاتوچۆ لەترسی ئەوەی بکرێنه ئامانج.
نوعمان وتی: "پاشماوەکانی [داعش] لە ناوچە چیاییەکان خۆیان دەشارنەوە و خراپترین رۆژەکانی خۆیان بەسەردەبەن لەکاتێکدا لە گۆشەگیرییەکی هەرە تووندان."
وتیشی ئەوانه "ناتوانن خۆیان بگرن بەرامبەر ئۆپەراسیۆنە چڕوپڕەکانمان لەدژیان، کە لە بنکە هەرە نهێنی و پتەوەکانیان داوه".
وتی داعش هەوڵدەدات، لەڕێی هەوڵەکانی پروپاگەندەوە لەسەر ئینتەرنێت، "راستیەکان بشارێتەوە و ئەو زیانە گەورە مرۆییەی کە بەریکەوتووە بەدەستی چەکدارانمان، لەگەڵ لهدهستدانی زۆرینەی سەرچاوەکانی پشتیوانی لۆجستی".
نوعمان وتی: "هێرشی بەهێزمان دژی پاشماوەکانی تیرۆریستان ئەنجامداوە، لەگەڵ کنەوپشکنینی سەرکەوتوانە لە بیابانهكهدا و بەدرێژایی سنووری خۆرئاوای وڵاتەکە."
وتیشی: "ئەم بەدووکەوتنانە چڕتردەبنەوە و دەگەنە هەر ناوچەیەك کە دەکرێت تیرۆریستان خۆیان تێدا شاردبێتەوە."
باشترکردنی ئهمنیهتی زیندان
هاوتەریب بەم هەوڵانە، دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق دەستیکردووە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پشکنین بۆ پاراستنی ناوچەكانی دەوروبەری زیندانەکان، كه بەرچاوترینیان زیندانی هوته لە شاری ناسریەی باشور.
نوعمان وتی فەوجێکی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق لە پارێزگای زیقار هەفتەی رابردوو چەند کردەیەکی کنەوپشکنینی ئەنجامدا لە دهوری زیندانی هوت و ناوچەکانی دەوروبەری.
وتیشی ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە "پتەوکردنی بەرگری" بوو لە ناوچەکانی دەوروبەری زیندانهكه و ئاماژەیکرد بەوەی هەموو زیندانەکانی عێراق "پارێزراون و چاودێری تووندیان دەکرێت و هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەریان نییە".
میلیشیا ههن كه ههوڵدهدهن نمونهی حوسییهكان له عێراق بهرههمبهێننهوه. ئهوانه له رێكخراوی "دهوڵهتی ئیسلامی" (داعش) مهترسیدارترن. چونكه داعش دوژمنێكی دیار و لهبهرچاوه، لهكاتێكدا ئهوانه لهژێر رووپۆشی دهوڵهتدا دهجوڵێنهوه و كۆتاییدههێنن به ههرچییهك له دهوڵهت ماوهتهوه، گهر دهرنهپهڕێنرێن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت