هێزەکانی عێراقی رایانگەیاند کە ناوچەیەکی بەرفراوانی بادیە (بیابان)ی نەینەوا لە نزیک سنووری سوریا ئەمینکراوە دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن، کە لە دەستپێکی ئابەوە دەستیانپێکرد و پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دهكهنه ئامانج.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکان قەزەکانی حهزهر و بهعاجیان كردۆته ئامانج له خۆرئاوای نەینەوا بەرەو ناوچە سنوورییەکە لەگەڵ سوریا و لە باشوریشەوە بەرەو پارێزگای ئەنبار.
وتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین -- گەورەترین ئۆپەراسیۆن لەوکاتەوەی لە کۆتاییەکانی2017 داعش تێکشکێنرا -- تەرکیز دەخاتە سەر بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش کە لە شەڕەکانی ئازادکردن دەربازیان بووە و خۆیان لە ناوچە بیابانیەکانی نەینەوا رزگارکردووە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە زۆربەی میلیشیاکان خەڵکی ناوچەکەن.
تەواوی ئەو حەشارگانەی داعش کە دەکرێنە ئامانج بەگوێرەی چەند پلانێکن کە لەلایەن سەرکردە ئەمنی و هەواڵگرییەکانهوه دانراون و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر دووجا خاک گەڕان و پشکنینی بۆ کراوە و ئەمینکراوە.
مهحهلاوی وتی ئەو ئۆپەراسیۆنانە "هەلی ئەوە لە چەکدارانی داعش دەستێنێتەوە كه هەناسە بدەن و شوێنپێی خۆیان پتهوبکەن".
وتی مەترسییەکان کەمبوونهتەوە لەکاتێکدا تەنیا چەند تیرۆرریستێکی کەم شوێنی حەوانەوە و حەشارگەیان ماوە لەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لێیە و ئەوانی تر هەمووی ئاشکراکراون.
مهحهلاوی وتی فەرماندەیی نەینەوا کاردەکات بۆ فراوانکردنی مەودای ئۆپەراسیۆنەکان و زیادکردنی هەنگاوەکانیان لە داهاتوودا.
وتیشی: "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، چەند ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین لە چەند ناوچەیەکی جیاواز ئەنجامدەدەین کە ناتوانین لە ئێستادا ئاشکرایان بکەین" و جەختیشیکردەوە کە تەواوی ئەو ناوچانەی پاشماوەکانی داعش دەیانەوێت تێیاندا شوێنێکیان دەستبکەوێت دەکرێنە ئامانج تا نەینەوا "بەتەواوی پاکدەبێتەوە".
هیچ داڵدهیهكی ئهمین نییە
فەرماندەیی نەینەواش چالاکانە پارێزگاریدهكات لە سنووری سوریا بۆ رێگریکردن لە دزهكردنی نایاسایی.
لە بەیاننامەیەکی 14 ئابدا، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند کە سوپای عێراق "لە هێرشێکی ناکاودا 31 تیرۆریستی دەستگیرکرد کە هەوڵیاندهدا سنووری سوریا ببەزێنن،" لە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی لەمجۆرەدا لەمساڵدا.
فەرماندەی خێڵی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی بە دیارونای وت هەماهەنگییەکی سەربازی لەئارادایە بۆ ئەمینکردنی تەواوی ناوچە بیابانییەکەی نێوان پارێزگاکانی ئهنبار و نهینهوا، له باکوری رووباری فورات.
وتی فەرماندەییەکانی جەزیرە و نەینەوا چەند ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدەن بە بەشداریی هێزه خێڵەکییهكان، "بۆ لەناوبردنی حەشارگەکانی تیرۆریستان لە خۆرئاوای وادی سەرسار، دوورگەکانی راوه، حهزهر و بەعاج، بەرەو سنووری سوریا".
عوبێدی وتی چەکداران "هەوڵدەدەن خۆیان وەک شوان دەربخەن کاتێک دەیانەوێت لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی دیکە بۆ بەدەستهێنانی پێداویستی یان هەڵهاتن"، بەڵام بەتەواوی لەلایەن هێزەکانی عێراقهوه قوفڵکراون بە یارمەتیی دانیشتوانی ناوچەکە و هەوڵە هەواڵگرییەکان.
وتیشی ئەو هێزانەی کۆنتڕۆڵی سنوور دەکەن ئامادەن خۆیان سنووری عێراق-سوریا ئەمینبکەن.
وتی یەکەکانی فیرقەی 8، کە بەشدارن لە ئەمینکردنی سنووردا، لە پرۆسەی گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانیاندان بۆ کەرکوک و گردەکانی حەمرین بۆ فشارخستنە سەر ئەو شانانەی داعش کە لەوێ چالاکن تا رێگەی وەرگرتنی پێداویستییەکان لێببڕن، کە دهگاته خۆرئاوای نەینەوا.