وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا، فلۆرێنس پارلی پێنجشەممە (27 ئاب) لە بەغدا كۆبوونهوهی ئهنجامدا و بەڵێنی پشتیوانیی بەردەوامی دا بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.
پارلی دووەمین وەزیری فەرەنسییە ئەم هاوینە سەردانی عێراق بکات، دوای وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان یڤس لۆ دریان لە مانگی رابردوودا.
ناوبراو لەگەڵ هاوتاکەی و سەرۆک بەرهەم ساڵح کۆبووهوە و بڕیاریشە چاوی بە سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بکەوێت پێشئەوەی گەشت بکات بۆ هەرێمە کوردییەکەی باکوری عێراق.
لەمیانهی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ عیناد، وتی وڵاتەکەی هیوادارە راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق"هەرچی زووە" دەستپێبکاتەوە.
هاوکارییەکە لە دەستپێکی ئەمساڵدا بە هۆی پەتای کۆڤید-19وە راگیرا.
پارلی وتی ههروهها لهگهڵ عیناد گفتوگۆیان کردووە لەسەر بەرەوپێشبردنی شێوازەکانی چاودێریکردن لە عێراق، "لەڕێی وشکانی و ئاسمانییەوە"، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شانە نوستووانەی داعش کە هێشتا لە ناوچە بیابانییەکان چالاکن.
وتی: "پێمانوایە شەڕی دژ [بە داعش] هێشتا تەواو نەبووە. ئێمە لەگەڵتانین."
پێش گەشتەکەی، وهزارهتی بەرگری فەرەنسا رایگهیاند كه دەیەوێت دڵنیاببێتەوە لهوهی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە عێراق لەسەر رێرەوی خۆیان لانادەن بەهۆی بارگرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانهوه.
کاتێک لۆ دریان لە تەمموزدا سەردانی عێراقی کرد، پێداگرییکرد کە بەغدا "پێویستە خۆی لە بارگرژییە ناوچەییەکان بەدووربگرێت" و سەرنجی خۆی بخاتە سەر شەڕی دژ بە تووندڕهوان.