لە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەرپرسانی عێراق رێوشوێنی پێشوەختەیان گرتۆتەبەر بۆ پاککردنەوەی ماددە کیمیاییە زیانبەخشە مەترسیدارەکان لە بەندەرە ئاوییەکان و فڕۆکەخانەکان و دەروازە وشکانیەکان.
دەستبەجێ دوای تەقینەوەکەی 4 ئاب، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی فەرمانی بە دەسەڵاتی گشتی گومرگی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی فریاگوزاری بۆ گواستنەوەی ئەو ماددە مەترسیدارانەی له بەندەر و دەروازە سنوورییەکانی وڵاتەکە ئهمبارکراون.
لیژنەکە رایگەیاند کە ئەرکی ئەوەی پێدراوە ماددەکان دیاریبکات و شوێنەکانیان بگۆڕێت بۆ شوێنی پارێزراو، دوور لە ناوچە قەرەباڵغەکان، بۆ رێگریکردن "لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی لە لوبنان روویدا".
دەستەی دەروازە سنوورییەکان و هێزە ئەمنییەکان له 7 ئاب 173 حاویهیان گواستهوه کە مادەدی کیمیاییان تێدا هەڵگیرابوو لە بەندەری ئوم قەسری باکور لە بەسرە.
![کارمەندانی بەندەری ئوم قەسر حاویهكانی كاڵا هاوردهكان بەتاڵدەکەن تا بەگوێرەی رێژەی مەترسیدارییان ریزبهندیان بكهن، له ئاب. [خاوەنی وێنە: ئوم قەسر میدیا]](/cnmi_di/images/2020/08/26/25616-storage-iraq-workers-600_384.jpg)
کارمەندانی بەندەری ئوم قەسر حاویهكانی كاڵا هاوردهكان بەتاڵدەکەن تا بەگوێرەی رێژەی مەترسیدارییان ریزبهندیان بكهن، له ئاب. [خاوەنی وێنە: ئوم قەسر میدیا]
لە 10 ئاب، بەیاوەریی ئەندامانی سوپای عێراق، نۆ حاویهی وەزارەتی نەوت کە ماددەی مەترسیداریان تێدا هەڵگیرابوون لە ئوم قەسر گوێزرانەوە بۆ چەند شوێنێکی سەلامەت.
بهگوێرهی بەرپرسانی عێراق "ماددە زۆر مەترسیدارەکان بەشێوەیەکی سەلامەت گوێزرانەوە لە بەشی کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ کۆگەکانی بەڕێوبەرێتی ئەندازیاریی سوپا".
تەقینەوەکەی بەیروت 'زەنگێکی وریاکەرەوە' بوو بۆ عێراق
شرۆڤەکاری ئەمنی، محەمەد رەزاق روبەیعی وتی حکومەت پێویستە رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تەقینەوەی هاوشێوەی تەقینەوە وێرانەکەرەکەی بەندەرەکەی بەیروت لە عێراق روونەدات.
بە دیارونای وت تەقینەوەکەی لوبنان "زەنگێکی وریاکەرەوە" بوو بۆ حکومەتی عێراق، کە بەخێرایی بەخۆکەوت بۆئەوەی رێگریبکات لە رووداوی لەو شێوەیە.
وتی چەندین رووداو لە عێراق روویانداوە کە تێیاندا ئەو چەک و موشەکانەی لە جبەخانەکاندا هەڵگیرابوون تەقیوونەتەوە بەهۆی ئەوەی مەرجی سەلامەتییان تێدا نەبووە.
بۆنمونە، دووجار لەمساڵدا و دواییترینیان لە 26 تەمموز، ئەو تەقەمەنییەی لە بنکەی سەربازی سەقر لە گهڕهكی دۆرهی باشوری بەغدا هەڵگیرابوو، تەقییەوە.
گەورەترین تەقینەوەی لەوجۆرە لە 2018 روویدا، کاتێک تەقەمەنی عەمبارکراوی شاری سهدر تەقییەوە و بووە هۆی کوشتنی 18 کەس و برینداركردنی دەیان مەدەنی و زیانگەیاندن بە ژمارەیەک خانووی دەوروبەری شوێنی رووداوەکە.
روبەیعی وتی پێویستە حکومەتی عێراق جدیتر کاربکات لەڕووی گواستنەوەی چەک و لابردنی ماددە مەترسیدارەکانهوه لە شارەکان. پێویستیشە بەرپرسان بارە مەترسیدارەکان دەستنیشانبکەن و سنوورداری بکەن لە چوونە ناو خاکی عێراقهوه و فڕێدانی بەشێوەیەکی گونجاو یان ئەمینکردنیان.
رێوشوێنی بەردەوام پێویستە
ئابوریناس سەڵاح حەمماش بە دیارونای وت رێوشوێنە حكومییهكان بۆ سەلامەتی و ئەمنییەت پێویستە بە بەردەوامی و پێشوەختە جێبەجێبکرێن، نەک تەنیا لە حاڵەتی فریاگوزاریدا.
وتی گرنگە هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ ماددە مەترسیدارەکاندا بکرێت و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە حکومەت پێویستە بەتووندی کۆنتڕۆڵی كاڵا هاوردەکان بکات بۆ رێگریکردن لە دەستوەردانی لایەنە گەندەڵەکان لە کارگێڕیی بەندەرەکاندا.
وتی: "ئەمجۆرە لە دەستوەردان رێساکان و سەلامەتی پشتگوێدهخات."
حەمماش داوای ئەنجامدانی باشڕاگرتنێكی یهكانگیری کۆگەکانی کرد، بەتایبەتی ئەوانەی بەندەرە دەریاییەکان، چونكه هەر رووداوێک دەکرێت کاریگەرییهكی دۆمینۆئاسای ههبێت بۆ دهزگاكانی دیکە له بەندەرەکان.
وتیشتی پشکنینی جارجارەی کارەبا و هەواكێشهكان پێویستن، لەکاتێکدا ئەمانە رێوشوێنی سەلامەتین بۆ رێگریکردن لە هەر لەدەستدانێکی خهڵك و زیانی ماددی و ژینگەیی.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، فوئاد عەلی ئەکبەر وتی چاودێریکردنی ئهو کەرەستە هاوردەکراوانهی ئاسانتر گڕدەگرن، زۆر گرنگە.
بە دیارونای وت: "پێویستە هەموو شتێک بکەین بۆ رێگریکردن لەو مەترسیانەی ههیانه. پێویستە هەموو رێوشوێنەکان بگیرێنەبەر بۆ پاراستنی ژیان و موڵكوماڵی عێراقییەکان."