هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

له‌ژێر زەبری قەیرانەکاند دانیشتوانی بەیروت خۆپیشاندانده‌كه‌ن دژی حیزبوڵڵا

نۆهاد تۆپالیان لە بەیروت

چەند باڵەخانەیەك بەتەواوی رووخان لە تەقینەوەکەی 4 ئابدا کە بەندەری بەیروتی هەژاند و لانیكه‌م 171 کەسی کوشت. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

چەند باڵەخانەیەك بەتەواوی رووخان لە تەقینەوەکەی 4 ئابدا کە بەندەری بەیروتی هەژاند و لانیكه‌م 171 کەسی کوشت. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

ئەو خەڵكەی بەیروت کە لەگەڵ مەشاریق دوان، وتیان حیزبوڵڵا تۆمەتباردەکەن بەوەی رەگوڕیشه‌ی هەموو کارەساتەکانی ئەمدواییەیە کە بەسەر لوبنان و خەڵکەکەیدا هاتووە، لەنێویاندا تەقینەوە کارەساتبارەکەی 4 ئاب لە بەندەری بەیروت.

بەهۆی ئەم کارەساتەوە -- کە لانیکەم 171 کەسی کوشت و 6,000 کەسی دیکەی بریندارکرد و چاڵێکیشی به‌قوڵیی 43 مەتر دروستکرد لە بەندەره‌كه‌ -- لوبنانیەکان گردبوونەتەوە تا یارمەتی دانیشتوان بدەن لەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

لە مەیدانی شەهیدان، خۆپیشاندەران بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانی "رۆژی حساب"دا و پرسەیەکی رەمزییان بۆ قوربانیەکان ئەنجامدا و داوایان له‌ چینی فەرمانڕەوای سیاسی کرد ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ و وتیان "نا بۆ چەکەکانی حیزبوڵڵا".

هەندێك داوایانکرد سەرکردەی حیزبوڵڵا حەسەن نەسروڵڵا دادگاییبکرێت.

لە مەیدانی شەهیدانی بەیروت، خۆپیشاندەران بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانی 'رۆژی حیساب' لە 8 ئاب، تا داوای دەستلەکارکێشانەوەی چینی فەرمانڕەوای سیاسی بکەن و بڵێن "نەخێر بۆ چەکەکانی حیزبوڵڵا". [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

لە مەیدانی شەهیدانی بەیروت، خۆپیشاندەران بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانی 'رۆژی حیساب' لە 8 ئاب، تا داوای دەستلەکارکێشانەوەی چینی فەرمانڕەوای سیاسی بکەن و بڵێن "نەخێر بۆ چەکەکانی حیزبوڵڵا". [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

داروپەردووی ماڵ و دووکانە رووخاوەکان شەقامەکانی گەڕەکە بەرکەوتووەکانی بەیروت پڕدەکەن دوای تەقینەوەکەی 4 ئابی بەندەره‌كه‌. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

داروپەردووی ماڵ و دووکانە رووخاوەکان شەقامەکانی گەڕەکە بەرکەوتووەکانی بەیروت پڕدەکەن دوای تەقینەوەکەی 4 ئابی بەندەره‌كه‌. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

تەقینەوە کارەساتبارەکەی 4 ئاب لە بەندەری بەیروت، لانیکەم 171 کەسی کوشت و 6,000 کەسی دیکەشی بریندارکرد و چاڵێکی به‌قوڵیی 43 مەتر لەو بەندەرە دروستکرد. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

تەقینەوە کارەساتبارەکەی 4 ئاب لە بەندەری بەیروت، لانیکەم 171 کەسی کوشت و 6,000 کەسی دیکەشی بریندارکرد و چاڵێکی به‌قوڵیی 43 مەتر لەو بەندەرە دروستکرد. [نیهاد تۆپالیان/مەشاریق]

خۆپیشاندەر میرنا سەباعی بە مەشاریقی وت: "ئیتر بەسە. کاتی ئەوەیە حیزبوڵڵا درك بەوە بکات کە هۆکاری وێرانکاری و قەیرانە جۆراوجۆرەکانمانە."

وتی: "حیزبوڵڵا سەلماندوێتی شیاوی ئەوە نییە هاوبەشێکی ئەرێنی بێت لە بنیاتنانی وڵاتەکەدا. بەپێچەوانەوە، هۆکاری تێکشکانی [وڵاته‌كه‌] و قەیرانه‌ ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتیه‌كانمانە."

وتیشی: "دەستێوەردانی لە کاروبارە سیاسیەکانی لوبناندا لەڕێی حکومەتێکەوە کە لەپشتیەوەیەتی، کێشە ناوخۆیی و دەرەکیەکانمانی هێندەی تر خراپکردووە."

پەیوەندیی حیزبوڵڵا بە بەندەرەکەوە

سیباعی وتی: "بێ حسابکردن بۆ ئەوەی حیزبوڵڵا چەندێك نکۆڵی لە پەیوەندیی خۆی بە بەندەری بەیروتەوە دەکات، راستییه‌كه‌ ئەوەیە کۆنترۆڵی هەموو شتێك دەکات کە لەوێ روودەدات. بەهەرجۆرێك بیەوێت بەڕێوەی دەبات."

وتی لەبەرئەمە "نکۆڵیکردنی لە بەرپرسیارێتی له‌ تەقینەوەکە جێی پێکەنینە و بۆتە هۆی کوشتنی خەڵکی بێتاوان و تێکشکاندنی بەیروت، شارێك کە کاتی خۆی سەرچاوەی شانازیی خەڵك بوو".

ناجی جبه‌یلی، کە لە تەقینەوەکە رزگاری بوو بەڵام خانوەکەی لە ناوچەی کۆمپانیای کارەبای مێدوار بوو رووخا، وتی تۆمەتەکان کە گوایە "حیزبوڵا بەنداوی بەیروتی تەقاندۆتەوە" له‌ گەڕەکە زیانلێكه‌وتووه‌كانی بەیروتدا دەنگیداوه‌ته‌وه‌.

لەکاتێکدا لەنێو داروپەردووی بنمیچە رووخاوەکەی ماڵەکەیدا وەستابوو کە خۆی و سێ براکەی بە داهاتی تەواوی ژیانیان بنیاتیان نابوو، بە مەشاریقی وت: "هەر خودا خێزانەکەمی رزگارکرد، کە سەردانی خزمەکانیان دەکرد لە چیاکان."

وتی: "هەمووان لە گەڕەکەکانمان و گەڕەکەکانی هاوسێ بنمیچی ماڵەکانمان لەدەستدا لەگەڵ داهاتی دەستکەوتووی ژیانمان بە عارەقه‌ی ناوچەوانمان. کوا حیزبوڵڵا تا یارمەتیمان بدات بەرگەی ئەم کارەساتە بگرین؟"

وتیشی: "حیزبوڵڵا دەبوو بوەستێت لەوەی دەڵێت هیچ پەیوەندیی بە بەندەرەکەوە نییە. هەموو دانیشتوانی ناوچەکە بەتەواوی دەزانن کۆنترۆڵی تەواوی دەزگاکانی دەکات، هەروەك کۆنترۆڵی حکومەت دەکات و دەستێوەردان لە هەموو رەهەندە سیاسی و ئابورییەکانی ژیاندا دەکات."

هه‌روه‌ها وتی: "هەر شمەکێکی قاچاخی بوێت لەڕێی بەندەرەکەوە دەیهێنێت لەگەڵ دەروازە قاچاخەکان بەبێ ئەوەی کەس رێگەی لێبگرێت."

'شیاونیین بۆ بنیاتنانی نەتەوە'

جبه‌یلی وتی: "بۆ ماوەی چەند مانگێكه‌ باجی سیاسەتەکانی حیزبوڵڵا دەدەین بەهۆی رووخانی ئابوری و داراییەوە، لەبەرئەوەی لایەنێکە بەهۆی سزاکانەوە گەمارۆدراوە."

وتیشی: "شیاونییە بەرپرسیارێتی بنیاتنانی نەتەوەیەکی بدرێتێت، لەبەرئەوەی سەلماندووێتی کە وڵاتپارێز نییە."

خەڵکی ناوچە بەر زەبرکەوتووەکانی بەیروت حیزبوڵا بە بەرپرس دادەنێن نەك تەنیا بەرامبەر کارەساتی بەندەرەکە و قەیرانی ئابوری و دارایی وڵاتەکە، بەڵکو له‌ تێکدانی پەیوەندی لوبنانیش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی فراوانتری نێودەوڵەتی.

جەمیل فەریحە کە دەیڕوانییە ماڵە رووخاوەکانی خزمەکانی نزیك بە کۆمپانیای کارەبا، وتی: "حیزبوڵڵا چەندین ساڵ لەمەوبەر لوبنانی کوشت بە دەستێوەردان لە شەڕەکانی ناوچەکە و ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی."

بە ئاماژەکردن بەوەی وڵاتان لەئێستادا "هاوسۆزی ئێمەن" بە مەشاریقی وت: "ئەمە پەیوەندیی لوبنانی تێکدا لەگەڵ تەواوی جیهان و وایکرد هاوڵاتیانی عەرەب و کەنداو بایکۆتمان بکەن و رزق و رۆزیمان لێبگرنەوە."

بەڕێوبەری ئەساس میدیا، محەمەد بەرەکات بە مەشاریقی وت حیزبوڵڵا له‌ جه‌وهه‌ردا رێکخراوێکی سەربازییە و لانیکەم لە سێ وڵاتدا رۆڵێکی راستەوخۆی لە شەڕەکاندا هەبووە.

وتی: "لوبنان حەوزێکی ماسییە بۆ حیزبوڵڵا، لەبەرئەوەی کۆنترۆڵی هەموو بەندەرەکانی لوبنان دەکات، لەنێویاندا فڕۆکەخانە، بەندەرە دەریاییەکان و سنوورە زەمینیەکان لە باشور و خۆرهەڵات و باکور. ئه‌و راستیەی بەتەواوی کۆنترۆڵی بەندەرەکەی بەدەستەوەیە تەنیا وردەکارییەکە."

وتی بۆ راستکردنەوەی دۆخەکە، لوبنان دەبێت پێگەی بێلایەنی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، وەك پاتریارکی مارۆنی بیشارە پێترۆس راعی پێشنیازیکردووە و دەبێت واز لە شەڕە ناوچەییەکان بهێنێت.

خەڵکی لوبنان برسییانە

ئابوریناس سامی نادر بە مەشاریقی وت داڕوخانی ئابوری له‌ لوبنان تەواوی کەرتەکانی بەرهەمهێنانی گرتۆتەوە و خەڵك تووشی قاتوقڕی بوون.

نادر حیزبوڵڵای تۆمەتبارکرد بەوەی سەرچاوەی سەرەکی قەیرانی ئابوریی وڵاتەکەیە، چونکە رێگرە لەبەردەم توانای لوبناندا لەوەی رێکەوتن بکات لەگەڵ رێکخراوی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیدا تا کۆمەکی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.

نادر وتی ئەو میلیشیایە "بەرپرسیارێتییەکی گەورەی هەیە بەرامبەر [قەیرانی ئابوری] لە لوبنان، بەهۆی پابەندیی بە کارنامەی ئێرانەوە لەسەر حسابی ژیان و بژێویی لوبنانیەکان".

وانەبێژ لە بەشی مێژووی زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، مەکرەم ریباح وتی سیستمی سیاسی ئێستای لوبنان رێگە بە دەسەڵاتی حیزبوڵڵا دەدات و حیزبەکە ئەو وڵاتە وەك ئامرازێك بەکاردەهێنێت هەرکات حەزبکات.

بە مەشاریقی وت: "حیزبەکە بەرپرسیارێتی ئەوەی لەسەرە کە بۆتە هۆی سزا نێودەوڵەتیەکان بۆسەر لوبنان کە بوونەته‌ هۆی بڕینی کۆمەك لێی" و لەبەرامبەریشدا بۆته‌ هۆی ئێو داڕووخانه‌ ئابورییه‌ی هەڕەشە لە تەواوی خێزانە لوبنانیەکان دەکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500