ئەمریکا چوارشەممە (19 ئاب) داوای لە عێراق کرد ئه‌و "گروپە چەکدارانە"ی کە "سەروەریی نیشتمانی‌یان پشتگوێخستووه" هەڵبوەشێنێتەوە، پێش سەردانێكی سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن.
وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ وتی: "ئەو گروپە چەکدارانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوەتی سەرەکوەزیراندا نیین رێ‌یان له پێشڕەوییەکانی ئێمە گرتووه. پێویستە ئەو گروپانە هەرچی زووە بگۆڕدرێن به پۆلیسی ناوخۆ."
پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن لە واشنتۆن قسەیدەکرد، پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان کازمی و سه‌رۆك دۆناڵد ترەمپ.
پۆمپیۆ ئه‌وه‌ی دیارینەکرد كه مەبەستی لە کام گروپانەیە، بەڵام کازمی کە لە نیسان دەسەڵاتی گرتەدەست، رووبه‌ڕووی چەندین ئاڵەنگاری بۆته‌وه لە یه‌كه‌كانی هێزەکانی حەشدی شەعبییه‌وه، كه بریتییه له هاوپەیمانییەك له‌و میلیشیانه‌ی پەیوەندی نزیکیان هه‌یه لەگەڵ ئێران.
سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەمیانه‌ی ئه‌و هێرشە هەفتانانه‌دا دێت کە ده‌خرێنه‌پاڵ ئه‌و گروپانه دژی دامەزراوە و پێگه‌كانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە.
پۆمپیۆ وتی كه حسێنی دڵنیاکردۆتەوە ئەمریکا یارمەتی عێراق دەدات له‌م ئامانجه‌دا.
وتی: "گفتوگۆمانكرد دەربارەی چۆنێتی پێکەوەكارکردنی ئەمریکا و عێراق بۆئەوەی عێراق پارێزراوتر و سەقامگیرتر بكه‌ین."
پۆمپیۆ وتی ئەمریکا ئامادەیی هەیە پشتیوانیبكات له هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق "بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاکان کە بۆ ماوەیەکی زۆر خه‌ڵكی عێراقیان تۆقاندووە و سەروەریی نیشتمانیی عێراقیان پشتگوێخستووه".
دوو وڵاتەکە "دیالۆگی ستراتیژی"یان لە حوزەیران ئەنجامدا لەکاتێکدا ئەمریکا چاوی لە کەمکردنەوەی ئامادەییە سەربازییەکەیەتی لە وڵاتەکەدا.
کاتێک پرسیاری لێكرا دەربارەی کەمکردنەوەی 5,000 سەربازە ئەمریکییەکەی ئێستا لە عێراقن، پۆمپیۆ وتی هیچ ژمارەیەکی لا نییە و داوای لە خەڵک کرد "سەرنجیان نەخەنە سەر ئەوه".
بەردەوامیی ئامادەیی ئەمریکا، کە ته‌ركیزی له‌سەر پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه، بابه‌تێكی سەرەکی دەبێت کاتێک کازمی چاوی بە ترەمپ دەکەوێت.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یبه‌تی عێراقن. نا، نا بۆ ئه‌مریكا! هیچ ئێستایه‌ك بۆ داگیركه‌ران نییه له عێراق.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شانازین بۆ عێراق. نا، نا بۆ ئه‌مریكا!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
ئه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوون كه سه‌روه‌رییان بۆ عێراق و عێراقییه‌كان گه‌ڕانده‌وه و پیلانی ئه‌مریكا و هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروستكرابوو. حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه قه‌ڵغانێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ عێراق و ئه‌و هێزه‌یه كه ئه‌مریكا و خیانه‌تكاره عه‌ره‌به‌كانی تێك‌شكاند.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌ی ئه‌مریكیه‌كان! ئێمه هێزی داگیركه‌رمان ناوێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌ی ئه‌مریكیه‌كان! ئێمه هێزی داگیركه‌رمان ناوێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
ئه‌و میلیشیانه‌ی له عێراقن ده‌بێت لاببرێن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبی بوو كه سه‌روه‌ریی بۆ عێراق و عێراقییه‌كان گه‌ڕانده‌وه و پیلانه‌كه‌ی ئه‌مریكای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كه ئه‌مریكا دروستیكردبوو. حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه قه‌ڵغانی پته‌وی عێراق و هێزه‌كه‌ی ده‌بێت كه ئه‌مریكا و خیانه‌تكاره عه‌ره‌به‌كانی تێك‌شكاند.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
هیوادارم هێزه‌كانی ئه‌مریكا بمێننه‌وه تا ئێرانییه‌كان له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه.
وه‌ڵام بدهرهوهتۆ راستی ده‌رده‌خه‌یت، برا ئازیزه‌كه‌م. خه‌ونی ئێران ئه‌وه بوو عێراق بكاته رێگایه‌ك بۆ لكاندنی به سوریا و لوبنانه‌وه و بیكاته وڵاتێكی ناسه‌ربه‌خۆ. باشترین رێگا بۆ ئێران تا ئامانجه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت دروستكردنی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوو. ئێران ملیاردان دۆلاری خه‌رجكردووه له‌و بانده تێرۆریستیانه‌دا و هێناونی بۆ سوریا و عێراق و لوبنان. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه مالیكی هێزه ئه‌منییه‌كانی كێشایه‌وه له پارێزگا عێراقیه‌كان تا كۆمه‌كی داعش بكات بێته ناوه‌وه. خودا ره‌حم به شه‌هیدانمان بكات له‌و ده‌زگا ئه‌منییانه‌دا كه به‌رگرییان له عێراق كرد! شه‌رم و رسوایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیلانیان له‌دژی عێراق و سوریا و لوبنان گێڕا!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
حكومه‌ته‌كانی پێشوو له 2003وه تا ئێستا ته‌نها دزی و كوشتاریان كردووه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
پێویسته ئه‌و میلیشیانه له كۆڵ خۆمان بكه‌ینه‌وه.
وه‌ڵام بدهرهوهئهوه سیاسییه خیانه‌تكار و فاشله‌كان بوون كه سه‌ر به‌و خۆرئاوایه‌ن كه عێراقی وێران‌كرد. نه‌فره‌ت له هه‌موو وڵاتان بێت، جگه له یه‌ك وڵاتی دراوسێ كه خیانه‌تی له په‌یوه‌ندییه‌كانی درواسێتیی باش كرد و به‌رده‌وامه له ده‌ستوه‌ردان له كاروباره ناوخۆییه‌كانی عێراقدا. عێراق هێشتا شه‌ڕ بۆ بوونی خۆی ده‌كات. به‌هێزه و به به‌هێزیش ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌دا كه رووده‌دات. لێره‌وه، داوا له قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌م له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا كه باوه‌ڕیان به عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه، تا لایه‌نی حكومه‌ت و خه‌ڵك بگرن. تكایان لێده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا كاربكه‌ن بۆ بڕینی ده‌ستی داگیركه‌ران كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م حه‌شدی شه‌عبییه به‌هێزه بشێوێنن. ئه‌مه له‌پاڵ داواكه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی ملیۆنان ئیمانداران، سه‌ید موقته‌دا سه‌در. عێراق ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزه به سوپاكه‌ی و گه‌له‌كه‌ی و پۆلیس و خه‌ڵكانی باشه‌وه كه ریفۆرمیان ده‌وێت. چاكسازیكردن له‌م وڵاته ئازیزه‌دا به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه. عێراق وێران مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بیكه‌ن، ون ده‌بن. خۆتان رابگرن و شانبه‌شانی ئه‌و پیاوانه بوه‌ستن كه باشه‌ی ئێمه‌یان ده‌وێت وه‌ك عێراقی كه له‌ژێر ئاڵای بڵندی وڵاته‌كه‌ماندا ده‌ژیین، كه هه‌موو وڵاتانی تر خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن. عێراق هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بووه. كه‌س ناتوانێت عێراق تێكبشكێنێت، چه‌نده ئه‌و شه‌ڕه درێژ بێت له‌گه‌ڵ ... له وڵاتانی تر كه نایانه‌وێت ببینن عێراق گه‌شه‌بكات و وه‌ك وڵاتانی تر بژی. گه‌ر عێراق وه‌ك وڵاتانی تر بژی، ئه‌و شه‌ڕانگێزییه‌ی خۆیان پیشانده‌دات كه دژ به ئێمه كردیان و شه‌ڕیان به‌سه‌ردا هێناین. خودایه، عێراق
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
خه‌ڵكینه، له خه‌و راپه‌ڕن! له 2003وه بۆ 2020، ئه‌مریكا ده‌مانخوات. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكه‌كه تێكبشكێنێت و دووبه‌ره‌كی بخاته نێو سوپا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه. به‌خودا بووینه‌ته مه‌خسه‌ره. ئه‌وانه‌ی هاتوون بۆ كۆمه‌كمان، كۆنترۆڵمان ده‌كه‌ن. خه‌ڵكێك هه‌ن تێكشكێنراون. له خه‌و راپه‌ڕن! چیتانه؟ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكه‌كه بكات به‌گژ یه‌كدا و برا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ برا بكات، كه هه‌رگیز له‌وه‌پێش رووینه‌داوه. ئه‌وانه كلكی ئه‌وان و ئێرانن. پشتگیری بكه‌ن له حكومه‌ت و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پارته سیاسی\ئایینیه‌كان له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه. ئاخر ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن لێره؟ بۆ ناڕۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان؟!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه شه‌ڕانگێزه‌كانی ده‌یانه‌وێت عێراق ببێته لیبیایه‌كی دی. ئه‌ی خه‌ڵی عێراق، له‌خه‌و راپه‌ڕن! ئامانجیان ئه‌وه‌یه سامانه‌كانتان تاڵانبكه‌ن و به‌گژ یه‌كترتاندا بكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت
ئه‌وه 12 ساڵه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی عێراق و خه‌ڵكی عێراقیان وێرانكردووه؛ نه‌وت، گاز، ئاڵتون، زیو و كه‌لوپوره‌كانی عێراقیان تاڵانكردووه. ئه‌مه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌یكات له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه15 كۆمێنت