فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنهكانی نەینەوا سێشەممە (11 ئاب) شانهیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە نزیک شاری موسڵ هەڵوەشاندەوە، بەرپرسێکی سەربازی وتی.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا ئیسماعیل مهحهلاوی بە دیارونای وت هێزەکانی فیرقەی 16ی سوپا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، هەشت ئەندامی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد.
وتی ئەندامانی شانەکە، کە دانیشتووی گەڕەکی 17 تەمموز و ناوچەی تەل ئەشرەف بوون لە خۆرئاوای موسڵ، "لە هەوڵێکی تایبەتی هەواڵگریی سەربازیدا دوای شوێنپێههڵگرتنێکی وردی حهشارگهكانیان" دەستگیکران.
وتی دوای ئەوەی هەڵهاتن بۆ گوندی ئهشقیرا سوفلا لە زنجیرە چیاکانی بادوش، 15 کیلۆمەتر لە باکوری خۆرئاوای موسڵ، دەستگیرکران لەکاتێکدا کەوتنە نێو بۆسهیهكی هێزەکانی عێراقهوه.
![سەربازانی عێراق له 24 حوزەیران لە خۆرئاوای موسڵ بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2020/08/12/25472-Iraq-Mosul-ISIS-600_384.jpg)
سەربازانی عێراق له 24 حوزەیران لە خۆرئاوای موسڵ بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
مەحهلاوی وتی: "دەستگیرکراوەکان چەکدارانی داواکراوی [داعش] بوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی بەشداربوون لە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستیدا دەرچووبوو."
پشتیوانیی دانیشتوانی ناوچەکە
وتی فەرماندەیی هێزەکانی نەینەوا چەند هەوڵێکی گەورەی هەواڵگرییان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و هاوکارەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی شانەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان.
مهحهلاوی وتی ئەو ئۆپەراسیۆنانە "بە پشتیوانیی راستەوخۆی دانیشتوانی ناوچە بەئامانجکراوەکان، کە زۆر زۆر هاوکاربوون،" ئەنجامدەدرێن.
وتی سوپاس بۆ پشتیوانیی دانیشتوانی ناوچەکە، "توانیمان شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستەکان دیاریبکەین و بیانکەینە ئامانج، هەروەها جبەخانەی چەک و کەرەستەکانیشیان لەناوببەین".
وتی دوو رۆژ پێش ئێستا، هێزە ئەمنییەکان ئەشکەوتێکی گەورەیان دۆزییەوە کە لەلایەن میلیشیاکانەوە وەک تونێلێكی نهێنی بەکاردههێنرا، کە دەکەوێتە نزیک ناوچەی شورا، باشوری موسڵ.
تونێلەکە چەندین گورز موشەکهاوێژی لەنێودابوو، لەنێویاندا زیاتر لە 750 هاوەن و موشەکی جۆر و قەبارەی جیاواز.
هێزەکانی نەینەوا بەشێوەیەکی سەلامەت تونێلەکەیان وێرانكرد، بە ههموو کەرەستەکانی ناویهوه.
نازانم كێ ئهوانهی هێنا تا لهگهڵ تێرۆریستان سهوا و مامهڵه بكهن. بهخودا، دهخوازم له ئهشكهوتدا بیاننێژم بهڵام چیم لهدهست دێت؟ دۆلار ههڵبهزودابهز دهكات.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت