هێزەکانی عێراق 10 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت کە خۆیان شاردبووهوە لە ئەشکەوتێکدا لە باشوری موسڵ، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا دووشەممە (27 ئاب) رایگەیاند.
بەڕێوبەری راگهیاندنی پۆلیسی نەینەوا، موقەدەم مازن ئەحمەدی وتی: "هێزێکی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە فەوجی یهكی بهرپهچدانهوهی خێرا (سوات) رۆژی شەممە هێرشێکی کتوپڕیان کردەسەر حەشارگەیەکی داعش لە شۆرەی باشوری موسڵ لە ناوچەی مەغر."
ئەحمەدی بە دیارونای وت: "هێرشەکە ئەشکەوتێکی سروشتیی كرده ئامانج كه حەوت کیلۆمەتر درێژ بوو، چەندین ئەندامی داعش كه لە بەسەردادانە ئەمنیەکان ههڵهاتبوون، خۆیان لەوێ جێگیرکردبوو."
وتی: "تیرۆریستەکان پێیانوابوو سەلامەتن و کەس لەو ناوچە دوورەدەستە نایاندۆزێتەوە، بەڵام سەرچاوە هەواڵگرییەکانمان توانییان شوێنیان بدۆزنەوە و حەشارگەکەیان ئاشکرابکەن و بیانکەنە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی ئاستی باڵا و پشتبەستوو بە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
دوای ئۆپەراسیۆنەکە، هێزە ئەمنیەکان ئەشکەوتەکەیان پشكنی تا دڵنیابن لەوەی هیچ چەکدار، چەك یان تەقەمەنیەك لە ناویدا نەماوە. دواتر رێچکەی گەیشتن بە ئەشکەوتەکەیان گرت تا رێ لهوه بگرن ئەندامانی دیکەی داعش خۆیان لەوێ بشارنەوە.
ئەحمەدی وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە "هەوڵێکی ناوازە"ی فەرماندەیی پۆلیس بۆ ههڵكوتانهسهر ئەو پاشماوانەی داعش کە هەوڵدەدەن خۆیان لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان بشارنەوە لە نەینەوا.
وتیشی: "هەوڵەکانمان بەردەوامن و ناوەستین تا هەموو پاشماوە و شانە نوستووەکانی داعش بنەبڕدەکەین."
شەممە پۆلیسی نەینەوا پێنج ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان شاردبووهوە لەنێو مەدەنیەکاندا دوای هەڵکوتانەسەر حەشارگەکانیان لە گەڕەکەکانی تسعین و دەرکەزلیە لە خۆرهەڵاتی موسڵ.
دەستبەسەرکراوەکان، کە بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبوو بەتۆمەتی پەیوەست بە تیرۆریزمەوە، بەشێك بوون لە "حیسبە"ی داعش (پۆلیسی ئایینیی) و ئەفسەری "ئەمنی" بوون کاتی دەستگرتنی گروپەکە بەسەر موسڵدا.
خودا سهركهوتوومان بكات له بهرامبهر ئهو داعشه چهپهڵانه و ههموو ئهوانهش كه پشتگیرییان دهكهن! سوپاس بۆ پاڵهوانهكانی ئێمه له هێزه ئهمنیهكان. رهحمیان پێمهكهن.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سە رکەفتی بن
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سە رکەفتی بن
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت