هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە نێوەندی ئابەوە ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوە ئەنجامدەدەن لە ناوچە پڕ له دار و دەوەنە چڕەکانی دەوربەری رووباری دیجلە لە باشوری موسڵ لە گەڕان بەدوای پاشماوەكانی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا یان حەشارگەکانیان.
ئۆپەراسیۆنەکان بەهاوکاریی نێوان هێزی کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و تیمی سواتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئەنجامدەدرێن.
هێزێکی ئەندازیارییش کە تایبەتمەندە لە پوچەڵکردنەوەی بۆمب بەشداریدهكان لەم هەڵمەتە ئەمنیەكهدا.
وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ژەنەراڵ محەمەد جەبوری بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی وت لە 5 ئەیلول، 16 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ناوەندی دوورگەکانی ئەلبوسەیف و دەستگیرا بەسەر چەك و تەقەمەنیەکانیاندا.
![هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەپێ لە رووباری دیجلە دەپەڕنەوە وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاککردنەوەی دوورگەکانی ئەلبوسەیفی باشوری موسڵ لە پاشماوەکانی داعش لە 17 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراقی]](/cnmi_di/images/2018/09/10/14365-Iraq-security-Tigris-600_384.jpg)
هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەپێ لە رووباری دیجلە دەپەڕنەوە وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاککردنەوەی دوورگەکانی ئەلبوسەیفی باشوری موسڵ لە پاشماوەکانی داعش لە 17 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراقی]
سێ حەشارگە کە پێشتر داعش بەکاریهێنابوون بۆ پاراستنی شمەك لە ئۆپەراسیۆنهكهی 17 ئابدا تێکشکێنران لە ئەلبوسەیف و ناوچەکانی دیکەی كهناری رووباری دیجلە لە باشوری موسڵ.
سێ رۆژ پێش ئەوە، هێزێکی کۆماندۆی سەربە فەرماندەیی نەینەوا بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق دوورگەکانی ناوەندی رووباری دیجلەی لە گوندی ئیمام غەربی پشکنی بۆ هەر پاشماوەیەکی داعش.
هێزەکە چوار حەشارگە و دوو بەلەمی تێکشکاند کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە بەکاردەهێنران.
'دەرفەتی خۆڕێکخستنەوە نیە'
بەڕێوەبەری رۆژنامەوانی له فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، عەمید فیراس بەشار سەبری وتی بەشێوەیەکی ئاسایی پێش ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنی چاودێری ئەنجامدەدرێت لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ دەستنیشانکردنی هەر جوڵەیەکی گومانلێكراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنهكان.
بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییە بوونهته هۆی دۆزینەوەی "حەشارگە جێهێڵراوەکانی داعش" کە "بەتەواوی تێکشکێنراون و سوتێنراون تا داعش نەتوانێت بەکاریانبهێنێتەوە".
وتی: "تەنیا ژمارەیەکی کەم لە پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بەئامانجکراوەکاندا هەن." وتیشی دەکرێت خۆیان شاردبێتەوە لەنێو ئەو دار و دەوەنە چڕانەی لە كهناری رووباری فورات روواون و دوورگەی سروشتییان لەنێوەندی رووبارەکەدا دروستکردووە.
ههروهها وتی: "هێزەکانمان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دی بەدوایاندەکەون." جەختیشیکردەوە لەوەی دەرفەتی خۆڕێکخستنەوەیان نابێت.
سەبری وتی پشتگیریی خەڵکی ناوچەکە "زۆر گرنگ" بووە لە دەستنیشانکردنی شوێنی پاشماوەکانی داعش و حەشارگەکانیاندا و ئاماژەیکرد بەوەی "ئەوان هیچ درێغی ناکەن لە پێدانی هەر زانیارییەك کە كۆمهكی هێزەکانمان بكات له لێدانی ئامانجەکانی دوژمندا".
هەوڵە ئەمنیە کاریگەرەکان
سەرۆکی شارەوانی گەیارە، ساڵح حەسەن جەبوری وتی ئەو ناوچانەی گەیارە کە دەکەونە رۆخی رووباری دیجلە و دوورگەکانی نێوەندی کە لە ناوچەکە بە "حەوانجی" ناسراون، شایەتی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامبوون بۆسەر حەشارگەکانی داعش لەگەڵ تێکشکاندنی ئەو بەلەمانەی بەکاریدەهێنن بۆ هەڵاتن.
بە دیارونای وت: "لە ئابدا هێزە ئەمنیەکان، بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە، لانیکەم پێنج تیرۆریستیان کوشت کە لە حەوانجی خۆیان شاردبووهوە."
وتی چەندین ئەندامی دیکەی داعشیان کوشت کە خۆیان شاردبووهوە لە گوندەکانی شورا و بیابانی حەزهر.
جەبوری وتی: "دۆخی ئەمنی باشە. رەنگە لێرە و لەوێ چەند دزەکردنێکی بچوك هەبن بەڵام جێی نیگەرانی نین و هێزەکانمان دەتوانن هەموو ناوچەکان بپارێزن بەهۆی پاڵپشتیی ئاسمانیی چڕ و هەوڵە هەواڵگرییە وردەکانەوە."
ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب پشتیوانی خۆی راگەیاند بۆ ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی باشوری موسڵ.
بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان چاودێریی هەر هەوڵێکی داعش دەکەن بۆ قۆستنەوەی چڕیی دار و دەوەنهكهی دەوری رووباری دیجلە و دەستبەجێ شانە و حەشارگەکانیان تێکدەشکێنن."
وتی هەوڵە ئەمنیەکان لە باشوری موسڵ "بەرچاو و کاریگەرن" و ئاماژەیکرد بەوەی کە "كۆمهكی سەقامگیرکردنی ناوچەکە دهكهن".