فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا "ئۆپەراسیۆنی بەرپێگرانە" ئەنجامدەدات بۆ پاککردنەوەی دەوروبەری موسڵ لە شانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بەرپرسێکی سەربازی چوارشەممە (9 کانونی دووەم) وتی.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا جاسم محەمەد خەلیفە بە دیارونای وت لە سەرەتای کانونی دووەمەوە، هێزە هاوبەشەکان ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ شهنوكهو دەکەن بەدوای شانە نوستووەکانی داعش و ئەو کەسانەدا كه بەتۆمەتی تیرۆریزم داواکراون.
وتی: "بە هاوکاری لەگەڵ فیرقەی 16 و 20ی سوپا و حەشدی خێڵەکی، بەتەواوەتی ناوچەی بادوشمان کۆنترۆڵکردووە [باکوری خۆرئاوای موسڵ]."
وتیشی هێزە ئەمنیەکان سەرەتا ناوی دانیشتوانیان کۆکردەوە لە ناوچەکە و بەراوردیانکرد بە داتابەیسێكی هەواڵگری دهربارهی ئەندامانی داعش.
![سەربازانی عێراق بەشداریدەکەن لە دەوریەیەکی ئەمنیدا لە شاری موسڵی پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وینە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]](/cnmi_di/images/2019/01/09/16150-Iraq-Mosul-patrol-600_384.jpg)
سەربازانی عێراق بەشداریدەکەن لە دەوریەیەکی ئەمنیدا لە شاری موسڵی پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وینە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]
خەلیفە وتی لە ئەنجامدا "چوار پیاو بەتۆمەتی تیرۆریزم دەستگیرکران کە کاریان کردبوو بۆ گروپەکە ئەوکاتەی موسڵی کۆنترۆڵکردبوو".
وتیشی گومانلێکراوان رادەستی بەڕێوبەرێتی دژەتیرۆریزم کران لە نەینەوا بۆ لێکۆڵینەوە.
ههروهها وتی: "هێزەکانمان زنجیرەیەك کردەی گەڕان و پشكنینیشیان ئەنجامداوە لە گوند و ناوچە [دوورەدەستەکانی] بادوش، کە بۆتە هۆی دۆزینەوەی حەوت تونێل لە چیاکانی ناوچەکە کە دوژمن بەکاریهێناون وەك شوێنی حهوانهوه."
وتیشی: "تونێلەکان بەهاوکاریی هاوپهیمانی نێودەوڵەتی تێکشکێنران."
ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشكنین رووماڵی دەوروبەری خۆرئاوا و باشوری موسڵیشیان کرد، لەنێویاندا شورا، حەمام عەلیل و گەیارە.
خەلیفە وتی: "لەم ئۆپەراسیۆنانەدا پێنج تیرۆریستمان دەستگیرکردووە." وتیشی هێزە ئەمنیەکان دەسەڵاتی خۆیان سەپاندووە بەسەر ئەو ناوچە ئاڵۆزەدا کە چەکدارانی داعش وەك حەشارگە بەکاریانهێناوە.
جەختیکردەوە لەوەی: "هێشتا ئۆپەراسیۆنەکانمان تەواو نەبوون. بەردەوامدەبین لە بەهێزکردنی ناوەندی موسڵ و هەموو دهوروبهری."
پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا
خەلیفە وتی دانیشتوانی بادوش پێشوازییان کردووە لە هێزە ئەمنیەکان و هاوکارییان دەکەن.
وتی لەئێستادا دۆخی ئەمنی سەقامگیرە، "وەك روونە بەشایەتی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کە بەمدواییانە سەردانی شاری موسڵیان کرد و چەند کۆبوونەوەیەکیان کرد لەگەڵ سەرکردە ئەمنیەکانی ناوچەکە و دانیشتوان".
وتیشی ئهو سنوورهی خۆرئاوای پارێزگاکە كه هاوبەشە لەگەڵ سوریا، پارێزراوە بە چەندین هێز، "یەکەکانمان لە فیرقەی 16ی سوپا، حەشدی خێڵەکی رەبیعە، پۆلیس و پاسەوانی سنوور لەوێ جێگرن."
خەلیفە وتی: "ئەم هێزانە هەموویان چاودێریی سنوور دەکەن و رێ بە تیرۆریستان نادەن دزەبکەن." وتیشی هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.
زۆر جوانه!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئهی خودا، له دژی داعش سهرمانبخه!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت