سوپای عێراق سووربوونی خۆی نیشانداوە لەسەر کۆنترۆڵکردنی 15 دەروازەی سنووری زەمینی و بەندەری دەریایی وەك بەشێك لە پلانێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، قاچاخچێتی و چالاکی نایاسایی، سوپا شەممە (25 تەمموز) رایگەیاند.
بەڵام ئەم هەڵمەتە ئەمنییە، کە لە 11 تەمموز بەگەڕخرا، بەردەوامدەبێت و ئامانجی سەپاندنی فەرمانڕەوایی یاسا و سەروەریی دەوڵەتە بەسەر هەموو دەروازە سنوورییەکاندا، بەگوێرەی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی.
خەفاجی بە دیارونای وت ههڵمهتهكه بۆتە هۆی پاراستنی 11 دەروازەی سنووری، کە زۆربەیان لەسەر سنووری ئێرانن.
لەنێو ئەمانەدا مەندەلی، مونزیریە، بەدرە، زەرباتیە، شەیب، شەلهمچە، سەفوان، ترێبڵ، ئەبو فلوس، عەرعەر و قائیم هەن.
چوار بەندەری دەریاییش پارێزران: ئوم قەسر (باکور، باشور و ناوەند) و بەندەری خۆر زوبهیریش لە پارێزگای بەسرە.
خەفاجی وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پلانێکی داناوە بۆ هێشتنەوەی کۆتنرۆڵ بەسەر ئەم بەندەرانەدا، لهنێویاندا ناردنی یەکە سەربازییەکان لە چەندین بەرەوە.
وتیشی ئەم هێزانە "دەسەڵاتی یاساییان هەیە بۆ دەستێوەردان بۆ وەستاندنی هەر پێشێلکارییەك و رووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێك بۆ دەستێوەردان لە بڕیارهكان و رێنماییهكان و ئهو یاسایانهی دهبێت جێبهجێبكرێن".
بهگوێرهی راپۆرتە میدیاییەکان، پێنجشەممە بەڕێوبەری دەروازەی سنووریی زەرباتیە لەگەڵ ئێران و یاریدەدەرەکەی لە پۆستەکانیان لادران دوای ئەوەی هێرشیانکردە سەر کارمەندێکی گومرگ کە ئەرکەکانی خۆی لە دەروازەکە جێبەجێدەکرد.
خەفاجی وتی هەوڵیاندابوو فشار بخەنە سەر کارمەندەکە بۆ پێشێلکردنی یاسا و رێنماییەکانی کارکردن، بەڵام هێزی سوپای بەرپرس لە پاراستنی دەروازەکە دوو کەسهكهی دەستگیرکرد و رادەستی دادگای کردن.
وتی: "هەموو هەنگاوێك بەگوێرەی دەسەڵاتی خۆمان دەنێین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێگرتن لە بەفیڕۆدانی پاره و سەرچاوە گشتییهكان لەڕێی چالاكییه نایاساییهكانی له دەسەڵاتدارانەوه."
وتیشی: "سوپا کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ژمارەیەکی زۆر لەم دهروازانهدا پتهوکردووە، بەڵام لەوێدا ناوەستین و لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین تا تەواوی دهروازه بازرگانیەکان پارێزراو دەبن."
عێراق ساڵی چەندین ملیار دۆلاری لهدهستدهچێت بەهۆی گەندەڵی و لاوازیی چاودێرییهوه لەسەر 22 دەروازەی سنووری و بەندەری دەریایی.
لەنێو ئەم پێشێلکارییانەدا هاوردەکردنی شمەك بە مۆڵەتی ساختە یان نەبوونی پابەندی بە پێوەرەکانی جۆرێتییهوه و نەدانی باج و گومرگی شمەکە هاوردەکراوەکان یان نەبوونی پشکنین لەسەریان هەن.