هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

میلیشیایه‌كی سەر بە روسیا له‌گه‌ڵ رژێم پێكدا ده‌ده‌ن لە دەرعا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی میلیشیای فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا لە باشوری پارێزگای دەرعا دەبینرێن، کە لەوێ میلیشیاکە ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چەندین پێگەی رژێمدا. [خاوەنی وینە: کۆمکاری ئازادی حوران]

ئەندامانی میلیشیای فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا لە باشوری پارێزگای دەرعا دەبینرێن، کە لەوێ میلیشیاکە ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چەندین پێگەی رژێمدا. [خاوەنی وینە: کۆمکاری ئازادی حوران]

پێکدادان لەنێوان میلیشیایەکی سەر بە روسیا و هێزەکانی رژێمی سوریادا لە باشوری پارێزگای دەرعا بۆتە هۆی کوشتنی نۆ چەکدار، چالاکوانێك وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت شەڕی سەخت لەنێوان هەردوولا گەیشتە ترۆپك کاتێك میلیشیاکەی سەر بە روسیا کۆنترۆڵی ژمارەیەك بازگەی ئەمنی و شارۆچکەی کرد دوای دەرکردنی هێزەکانی رژێم لێیان.

مەسالمە وتی نۆ چەکدار کوژران و زۆرێکی دیکە بریندارکران لەو شەڕه‌دا لەنێوان فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا و هێزەکانی رژێمی سوریادا کە لەو ناوچەیە جێگیربوون.

وتی بارگرژیەکان گەیشتنە لوتکە دوای ئەوەی ئەندامێکی فەیلەقی 5 تەقەی لێکرا و کوژرا لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی ناحتە.

ئەم بازگەیەی رژێمی سوریا لە شارۆچکەی سەیدای ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لەلایەن ئەندامانی فەیلەقی 5ی سەر بە روسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە. [خاوەنی وێنە: سەکۆی شۆڕشی سوریا/تویتەر]

ئەم بازگەیەی رژێمی سوریا لە شارۆچکەی سەیدای ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لەلایەن ئەندامانی فەیلەقی 5ی سەر بە روسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە. [خاوەنی وێنە: سەکۆی شۆڕشی سوریا/تویتەر]

ئەحمەد عەودا، فەرماندە لە فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا، پێکهێنانی گروپێکی نوێی سەربازی رادەگەیەنێت لە ناوچەکانی حوران و دەرعا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری ئازادی حوران]

ئەحمەد عەودا، فەرماندە لە فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا، پێکهێنانی گروپێکی نوێی سەربازی رادەگەیەنێت لە ناوچەکانی حوران و دەرعا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری ئازادی حوران]

وتی دوو ئەندامی دیکەی فەیلەقی 5 دواتر لە مەحجە کوژران، لە باکوری خۆرهەڵاتی دەرعا، لە بازگەیەك کە هێزەکانی رژێمی سوریا پاسەوانییان دەکرد.

مەسالمە وتی دۆخەکە هەڵایسا کاتێك چەکدارانی فەیلەقی 5 هێرشیانکردە سەر ژمارەیەك پێگەی رژێم و پێکدادانی تووندوتیژی لێکەوتەوە و ژمارەیەك چەکداری تێدا کوژران و برینداربوون.

وتی دوای ئەوە، هێزەکانی رژێمی سوریا لە پێگەکانیان کشانەوە لە شارۆچکەکانی سەیدا و کەحیل.

وتیشی هێزەکانی رژێم زۆرترین زیانیان بەرکەوت بە حەوت کوژراوەوە، لەنێویاندا ئەفسەرێك، لەگەڵ 10 بریندار.

وتی پێکدادانەکان بوونە هۆی بارگرژی لە بەشەکانی دیکەی پارێزگاکە، بەجۆرێك بازگەیەکی لقی هەواڵگریی هێزی ئاسمانی سوریا هێرشی کرایە سەر لە شارۆچکەی عەین زەکر لە خۆرئاوای دەرعا.

مەسالمە ئاماژەی بەوە کرد کە فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا پێکدێت لە ئەندامانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن، هێزەکانی سوریای ئازاد.

چەند رۆژێك لەمەوبەر، لە پرسەی ئەندامانی فەیلەقی 5 کە بەمدواییانە لە تەقینەوەی پاسێکدا کوژران، سەرکردەی فەیلەقی 5، ئەحمەد عەودە، رایگەیاند كه‌ لە پرۆسەی پێکهێنانی گروپێکی سەربازیی نوێدایە لە ناوچەی دەرعا.

عەودە وتی گروپە نوێکە پێکدێت لە هەموو گروپە چەکدارەکانی ناوچەی دەرعا و حوران، کە وه‌ك مەسالمە وتی ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌وه‌ی "رووسەکان دەیانەوێت کۆنترۆڵی تەواوەتی ناوچەکە بکەن و نفوزی رژێم لەوێ لاوازبکەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500