هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشاکانی سەر بە روسیا لەگەڵ پیاوانی خێڵەکی له‌ دەرعا پێكداده‌دن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوکەڵ لە خێمەکانی خێڵەکە بەرزدەبێتەوە کە لەلایەن چەکدارەکانی لیوای 8ی سەر بە روسیاوه‌ لە دەرعا ئاگریان تێبەردراوە. [خاوەنی وێنە: دەرعا 24]

دوکەڵ لە خێمەکانی خێڵەکە بەرزدەبێتەوە کە لەلایەن چەکدارەکانی لیوای 8ی سەر بە روسیاوه‌ لە دەرعا ئاگریان تێبەردراوە. [خاوەنی وێنە: دەرعا 24]

شەڕێکی قورس یەکشەممە (13 ئەیلول) لە پارێزگای دەرعای سوریا روویدا لەنێوان پیاوانی خێڵەکی و چەکدارانی لیوای 8ی فەیلەقی 5ی سەر بە روسیا و بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لە هەردوولا، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت هاوکات تیرۆرکردنەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە چەند بەشێکی باشوری پارێزگاکە بەردەوامن.

مەسالمە وتی شەڕەکان له‌نێوان چەکدارانی لیوای 8 و پیاوانی خێڵی غاریە شەرقیەدا بووە هۆی کوشتنی لانیکەم دوو ئەندامی لیوای 8 و بریندارکردنی ئەندامێکی دیکە.

پیاوێکی خێڵەکی کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

محەمەد جەوابرە، ئەندامێکی پێشووتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە دەرعا تیرۆرکرا. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حۆرانی ئازاد]

محەمەد جەوابرە، ئەندامێکی پێشووتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە دەرعا تیرۆرکرا. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حۆرانی ئازاد]

شەڕکردن لە پارێزگای دەرعا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ لەنێوان چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆندا لەلایەک و هێزەکانی رژێمی سوریا و چەکدارانی سەر بە روسیادا لەلایەکەی دیکەوە. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حۆرانی ئازاد]

شەڕکردن لە پارێزگای دەرعا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ لەنێوان چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆندا لەلایەک و هێزەکانی رژێمی سوریا و چەکدارانی سەر بە روسیادا لەلایەکەی دیکەوە. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حۆرانی ئازاد]

وتی باری نائاسایی لە ناوچەکە راگەیەنرا و ژمارەیەکی زۆر له‌ چەکدارانی لیوای 8یش جێگیرکران بۆ رێگریکردن لە ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شەڕەکە بۆ تەواوی پارێزگاکە.

وتیشی ئەو چەکدارانە ئاگریان لە خێوەتەکانی خێڵەکانی ناوچەکە بەردا و ژمارەیەکی زۆریش خه‌ڵكیان دەستگیرکرد.

په‌شێوییه‌كی بەردەوام

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ هەفتەی رابردوو وەفدێکی رژێم، کە بەرپرسانی سەربازیی چه‌ندین یه‌كه‌ی جیاوازی لەخۆگرتبوو، لەگەڵ سەرکردەکانی لیوای 8 لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا کۆبوونەوە.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ لەژێر فشاری روسیادا، رژێم رازیبوو بە کارکردن لەسەر رێكه‌وتنێكی سه‌رانسه‌ری ده‌رباره‌ی پێگه‌ی چەکدارانی لیوای 8.

چەندین چەکدار پێشتر سەر بە گروپەکانی پێشووتری ئۆپۆزسیۆن بوون، کە هێشتا رژێم بەدوایانەوەیە، بەگوێرەی رێکەوتننامەکانی هێوربوونەوە بە نێوەندگیریی روسیا کە بڕیاڕبوو لەسەر پێگەیان ڕێکبکەون.

مەسالمە وتی ئەو کردەوەی تیرۆرکردن و هێرشانەی سەربازانی رژێم و هاوکارەکانیان دەکەنە ئامانج، بەردەوامن و لەم چەند رۆژەی رابردوودا 12 رووداو تۆمارکراون.

بەرپرسی لیژنەی ناوەندی دەرعا، شێخ محەمەد جەمال جەلەم، "ئەبو بەراء"، لەنێو ئەوانەدا بوو کە کوژرا؛ هەروەها ئەفسەری هەواڵگری محەمەد سەڵاح جەلالیش، کە لە شارۆچکەی کاحل له‌ خۆرهەڵاتی دەرعا تەقەی لێکرا و کوژرا.

وتی فەرماندەیه‌کی پێشووی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش، محەمەد جەوابرە، تیرۆرکرا و ئاماژەیکرد به‌وه‌ی ئەگەری زۆر هەیە لەلایەن رژێمەوە کوژرابێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500