هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

روسیا سەدان کەس راده‌كێشێت بۆ نێو میلیشیاكانی دەرعا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

راهێنراوە نوێکان لەلایه‌ن میلیشیای فەیلەقی 5ی سەربە روسیاوە بەشداریدەکەن لە ئاهەنگێکی دەرچووندا لە شاری بوسرە شام له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

راهێنراوە نوێکان لەلایه‌ن میلیشیای فەیلەقی 5ی سەربە روسیاوە بەشداریدەکەن لە ئاهەنگێکی دەرچووندا لە شاری بوسرە شام له‌ سوریا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

هێزەکانی روسیا کە جێگیرن لە پارێزگای دەرعای باشوری سوریا، میلیشیاکانی سەر بە خۆیان بەهێزکردووە بە سەدان راکێشراوی نوێ، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت سەدان لاویان لە پارێزگاکە راکێشاوە، کە راهێنانی خۆیان تەواوکردووە لە کەمپەکانی سوپای روسیا و ئەوانەی لەلایەن میلیشیای فەیلەقی 5ی سەربە روسیاوە بەڕێوەدەبرێن.

وتی پته‌وكردنی هێزه‌كه‌ لەکاتێکدایە ململانێی تووند برەویسەندووە لە پارێزگاکە دوای زنجیره‌یه‌ك تیرۆرکاری و بۆمباران و ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە زیاد لە 400 مەدەنی و چەکداریان تێدا كوژراوه‌.

وتی بۆنەیەکی دەرچوون بۆ راکێشراوە نوێکان لە شاری بوسرە شام سازكرا لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا کە تێیدا دروشمی دژە رژێم وترانەوە.

راهێنراوە نوێکان بەشداریدەکەن لە ئاهەنگی دەرچووندا لە دەرعا پێشئەوەی پەیوەندیبکەن بە میلیشیای فەیلەقی 5ی سەربە روسیاوە. [خاوەنی وێنە: دەرعا 24]

راهێنراوە نوێکان بەشداریدەکەن لە ئاهەنگی دەرچووندا لە دەرعا پێشئەوەی پەیوەندیبکەن بە میلیشیای فەیلەقی 5ی سەربە روسیاوە. [خاوەنی وێنە: دەرعا 24]

سەرکردە خێڵەکیەکان لە دەرعا و ئەفسەرانی روسیا بەشداریدەکەن لە ئاهەنگێکی دەرچووندا بۆ راهێنراوانی میلیشیای فەیلەقی 5، کە لافیتەی دژە رژێمی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو دانراوە. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

سەرکردە خێڵەکیەکان لە دەرعا و ئەفسەرانی روسیا بەشداریدەکەن لە ئاهەنگێکی دەرچووندا بۆ راهێنراوانی میلیشیای فەیلەقی 5، کە لافیتەی دژە رژێمی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو دانراوە. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

راکێشراوە نوێکان جێگیرکران لە یەکەکانی فەیلەقی 5، کە لەلایەن ئەحمەد عەودەوە بەڕێوەدەبرێن کە بەمدواییانە رایگەیاندووە لە پرۆسەی پێکهێنانی گروپێکی سەربازی نوێدایە کە پێکدێت لە هەموو گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی دەرعا و حوران.

ئەم گروپە نوێیە چەترێکە کە پێیدەوترێت سوپای حورانی یەکگرتوو.

مەسالمە وتی روسیا هەوڵدەدات هەموو هێزەکانی سەربە روسیا کۆبکاتەوە لە کیانێکی نوێدا، بەئامانجی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکە.

وتیشی هەوڵدەدات نفوزی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کەمبکاتەوە.

خراپبوونێکی تووندی ئاسایش

مەسالمە وتی خراپبونێکی بەرچاو هاتۆته‌كایه‌وه‌ لە دۆخی ئاسایشدا لە چەند کاتژمێرێکی دوای ئەوەدا کە گروپێکی دڵسۆزی پاسداران دای بەسەر ماڵی فەوزی نەساردا، کە سەرکردەیەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە لە شاری سەنەمەین.

وتی نەسار کە ئاشتەوایی لەگەڵ رژێمی سوریا کردووە، لەگەڵ چوار کەسی دیکە کوژرا کە لە ماڵەکەیدا بوون لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا.

وتیشی ئەمە دوای بۆمبارانکردنی ئۆتۆمبیلێکی سوپا هات کە سەربە فیرقەی 9ی رژێمی سوریا بوو (هێزەکانی نیمر) کە سێ سەربازی تێدا کوژرا لەگەڵ تیرۆرکردنی قەحتان قەداح کە نزیکە لە پاسدارانەوە.

ئەندامێكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنیش، زیاد بەردان، لە شاری دەرعا کوژرا.

وتی جگه‌ له‌م هەڵمەت و تیرۆرکارییانە، چەندین رووداو روویاندا، له‌نێویاندا تەقەکردن و هەڵدانی نارنجۆك، لەگەڵ چەندین هێرش بۆسەر پێگەکانی رژێم و بازگەکانیان، بەتایبەتی لە ناوچەی نەوا له‌ ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا.

مەسالمە وتی لەنێو ئەمانەدا تیرۆرکردنی سەرۆکی مەفرەزەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دەرعا چوارشەممە (29 تەمموز) هەبوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە پیاوانی چەکداری سەربە پاسداران.

وتیشی دەیان هەوڵی تیرۆرکاری و پێکدادان لە سێ مانگی رابردوودا روویانداوە، کە بوونەتە هۆی مه‌رگی نزیکەی 400 کەس، لەنێویاندا مەدەنی و چەکداران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500