چالاکوانێکی ناوخۆ وتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتوونەتە پارێزگای دەرعا وەک وەڵامێک بۆ بارگرژییەکانی نێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و ئەندامانی پێشووی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان.
چالاکوان جومعە مەسالمە بە دیارونای وت ئەو هێزانە، لهنێویاندا میلیشیکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنانی و هێزی قودسی سوپای پاسداران، وەک فەوجەکانی زەینەبیون و فاتمەیون، لە زیاتر لە ناوچەیەکی دەرعا جێگیردەبن.
وتی گروپەکانی سەر بە ئێران هەماهەنگییان كردووه لەگەڵ ئەو هێزانەی رژێم کە لە ناوچەکە جێگیرن، لهنێویاندا فیرقەی 9 (هێزەکامی نیمر) و فیرقەی 4.
وتیشی ئەو گروپانە بەشێک لە مەدەنییەکانیان لەو گەڕەکانە بەدەرناوە کە لە دەرعا دەستیان بەسەردا گرتووە، بەتایبەتی لە شەقامهكانی زاحیە و سەحافە لە ناوەندی شارەکەدا.
![رژێمی سوریا پێگەی خۆی لە پارێزگای دەرعا قایمتردەکات وەک خۆئامادەکاری بۆ کردەیهكی سەربازیی چاوەڕوانکراو. [دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی كۆمكاری ئازادی حۆران]](/cnmi_di/images/2020/05/26/24204-Daraa-regime-reinforcements-600_384.jpg)
رژێمی سوریا پێگەی خۆی لە پارێزگای دەرعا قایمتردەکات وەک خۆئامادەکاری بۆ کردەیهكی سەربازیی چاوەڕوانکراو. [دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی كۆمكاری ئازادی حۆران]
![وەفدێکی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران و رژێمی سوریا لە دەوروبەری پارێزگای دەرعا دەبینرێن. [دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی كۆمكاری ئازادی حۆران]](/cnmi_di/images/2020/05/26/24205-Daraa-armed-convoy-600_384.jpg)
وەفدێکی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران و رژێمی سوریا لە دەوروبەری پارێزگای دەرعا دەبینرێن. [دیمەنێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی كۆمكاری ئازادی حۆران]
مەسالمە وتی چەکداران هێنراونەتەوە ئەو ناوچانەی کە بنکە سەربازییەکانیان لێدانراون.
وتی پێدەچێت هێزەکانی رژێمی سوریا ئامادەکاری بکەن بۆ کردەیەکی سەربازی لە ناوچەکە بۆ لەناوبردنی هەمیشەیی ئەو گروپە چەکدارانەی لە ناوچەکە چالاکن.
مەسالمە وتی هێشتا بهردهوام روودای تیرۆرکردن لە پارێزگای دەرعا هەن کە هێزەکانی رژێم و چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران دهكهنه ئامانج.
وتیشی ئەو رووداوانە لە شارۆچکەی نیمری باکوری دەرعا، شاری بوسرا حەریر، شارۆچکەی کهفر شەمس و شاری سەنامەیان روویانداوە.