هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

رژێمی سوریا دەستی لە پارێزگای دەرعا بەردەبێت

وەلید ئەبولخەیر له‌ قاهیرە

چەکدارانی دژ بە رژێم لە باشوری پارێزگای دەرعا پشتیوانیی خۆیان بۆ شارۆچکەی ناحتە دووپاتدەکەنەوە، ئەو شوێنەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان میلیشیاکان و هێزەکانی رژێمی سوریادا روویدا. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری ئازادی حۆران]

چەکدارانی دژ بە رژێم لە باشوری پارێزگای دەرعا پشتیوانیی خۆیان بۆ شارۆچکەی ناحتە دووپاتدەکەنەوە، ئەو شوێنەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان میلیشیاکان و هێزەکانی رژێمی سوریادا روویدا. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری ئازادی حۆران]

هێزەکانی رژێمی سوریا بەشێوەیەکی بەرفراوان کۆنترۆڵی باشوری پارێزگای دەرعایان لەدەستدا لەگه‌ڵ دەستپێکی بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن لەدژی ئامادەییان لە ناوچەکە چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

چالاکوان جومعە مەسالمە بە دیارونای وت گەنجانی چەکدار هێرشیان کرده‌ سەر خاڵەکانی پشکنین و بەربەستەکانی رژێم و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ریاندا و ئه‌و سه‌ربازانه‌یان دەستگیرکرد كه‌ تێیاندا بوون.

وتی ئەمە وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو رەشبگیرییانەی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە ئەنجامدەدرێن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە "هێزەکانی رژێم کۆنترۆڵی پارێزگای دەرعایان لەدەستداوە".

وتی لە چەند کاتژمێری رابردوودا، گەنجانی چەکدار هێرشیانکردە سەر ژمارەیەکی ۆر لە خاڵه‌كانی پشکنین و بنکەكانی سوپا و شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ سەربازانی رژێم ئەنجامدا.

بەگوێرەی مەسالمە، ئەو بەرەوپێشچوونانە لەو بارگرژی و ئاڵۆزییانەوە هاتن کە ماوەیەک دەبێت لە ئارادان بەهۆی هەڵمەتی ره‌شبگیرییەکەی رژێمه‌وه‌، هەروەها رەتکردنەوەی راوەستانی لە دەستگیرکردن و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.

رووداوێک لە ناحتە

مەسالمە وتی دواهەمین شەڕ و پێکدادان بەهۆی دەستگیرکردنی دانیشتوویه‌كی شارۆچکەی ناحته‌وه‌ روویدا له‌ خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا، کە بووە هۆی هاندانی دانیشتوانی ناوچەکە تا هەڵبکوتنە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێم و داگیریانبکەن و سه‌ربازه‌كانی ناویشیان دەستگیربکەن.

وتیشی شەپۆلێكی توڕەیی لە شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەر خێرا بڵاوبووه‌وە، کە تێیاندا چەندین له‌ دانیشتووان هاوخەمیی خۆیان بۆ ناحتە دەربڕی دوای ئەوەی رژێم هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە هێرشە دەکاتە سەر شارەکە بۆئەوەی سەربازەکانی ئازادبکات.

وتی بەشێک لە خاڵەکانی چاودێری لە دەرعا ئێستا لەلایەن گروپە چەکدارە ناوخۆییەکانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و ئەو سەربازانەی رژێمیش کە پاسەوانییان دەکرد، دەستگیرکراون.

ناوبراو وتی خاڵەکانی دیکەی پشکنین دووچاری شەڕ و پێکدادانی قورس بوونەوە کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر بەردەوامبوون و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە بارگرژی و ئاڵۆزییەکان شارۆچکەکانی کەرەک شەرقی، سەیدا، تەفەس، مەلیحە غەربییە، داعل، تەل شیهاب، موزەیرب، مەعرەبە و نەوایان گرته‌وه‌.

وتیشی: "دانیشتوانی ناوچەکە داوادەکەن رژێم دەستگیرکراوانی ناوچەکە ئازادبکات،" لەگەڵ چەندین بەیاننامە کە تێیاندا داوای ئازادکردنیان دەکەن و ئه‌وه‌شیان كردۆته‌ مه‌رجێك بۆ ئازادکردنی سەربازانی رژێم و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.

مەسالمە وتی چالاکوانان ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كیی 1,000 گەنجیان لە ناوچەکە تۆمارکردووە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە رژێم رەتیکردۆتەوە شوێنەکانیان یان ئەو تۆمەتانە ئاشكرابكات كه‌ بەسەریاندا سەپێنراوه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500