هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

چەکدارانی دەرعا كوشتاری تۆڵەکردنەوە ئەنجامدەدەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی رژێمی سوریا لەبەردەم نەخۆشخانەیەكدا دەبینرێن لەکاتێکدا نۆ سەرباز دەگوێزرێنەوە دوای هێرشێك لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ناوخۆی سوریا]

هێزەکانی رژێمی سوریا لەبەردەم نەخۆشخانەیەكدا دەبینرێن لەکاتێکدا نۆ سەرباز دەگوێزرێنەوە دوای هێرشێك لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ناوخۆی سوریا]

بارگرژی لە پارێزگای دەرعا زیادیکردووە دوای چەند کردەیەکی تیرۆركردن كه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆڵەکردنەوە لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریا و ئەندامانی پێشووی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەنجامدراون، چالاکوانێکی ناوچەکە چوارشەممە (6 ئایار) وتی.

چالاکوان جومعە مەسالمە بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا لەوکاتەوە قەدەغەی هاتوچۆیان بەسەر چەند ناوچەیەکدا سەپاندووە و هێزی پشتگیرییان هێناوە، کە ئاماژەیەكه‌ بە ئەگەری فراوانکردنی کاری سەربازی.

وتی: "کەشی شه‌ڕ لە پارێزگای دەرعا دروستبووە" دوای چەند هێرش و تیرۆركردنێك به‌مه‌به‌ستی تۆڵەکردنەوە.

مەسالمە وتی دۆخەکە پەرەیسەند دوای ئەوەی سەربازان لە بازگەیەکی رژێم لە ناوچەی حەوزی یەرموك دوو ئەندامی خێزانی سوبەیحییان دەستگیرکرد کە ئەندامی پێشووی سوپای سوریای ئازاد بوون.

ماتۆڕێك دەبینرێت لە بازگەیەکی رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا، کە بارگرژی تێدا دروستبووە. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حورانی ئازاد]

ماتۆڕێك دەبینرێت لە بازگەیەکی رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا، کە بارگرژی تێدا دروستبووە. [خاوەنی وێنە: كۆمكاری حورانی ئازاد]

ئەنوەر عەبدولمەجید ریفاعی (دووەم لە راستەوە) لە دەرعا تیرۆرکرا. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ریفاعی پەیوەندی نزیکی بە هێزەکانی رژێمی سوریا و پاسدارانەوە هەبووە. [خاوەنی وێنە: مەیادینی ئازاد]

ئەنوەر عەبدولمەجید ریفاعی (دووەم لە راستەوە) لە دەرعا تیرۆرکرا. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ریفاعی پەیوەندی نزیکی بە هێزەکانی رژێمی سوریا و پاسدارانەوە هەبووە. [خاوەنی وێنە: مەیادینی ئازاد]

وتی رەتیانکردەوە پەیوەندی بە هێزەکانی رژێمی سوریاوە بکەن دوای ئەوەی چەند رێکەوتنێکی ئاشتەوایی بە میانگیریی روسیا لەگەڵ رژێم واژۆکران.

وتیشی جەستەی دوو پیاوەکە لەو نزیکانە دۆزرانەوە و وادیاربوو لە نزیکەوە تەقەیان لێکراوە.

هه‌روه‌ها وتی ئەمە بووە هۆی کاردانەوەیەك کە سەریکێشا بۆ هێرشێك لە رۆژی دووشەممەدا بۆسەر بنکەیەکی ئەمنیی رژێم لە مزه‌یریب و دواتریش کوشتنی نۆ سەربازی رژێم.

چەند كاتژمێرێك دواتر، سێ ئەندامی هەواڵگریی هێزی ئاسمانی رژێمیش دۆزرانەوە کە بە فیشەك کوژرابوون.

بەگوێرەی مەسالمە، هێزەکانی رژێم داوایان لە ریشسپیانی ناوچەکە کردووە بکوژرانی سەربازەکان رادەستبکەن و هەڕەشەیانکردووە کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان ئەنجامدەدەن بۆ گرتنیان گەر رادەستنەکرێن.

وتی هەروەها قەدەغەی هاتوچۆشیان بەسەر شارۆچکەکانی مالیحە، شەرقیە، مالیحە غەریبە، حەراك و بوسر حەریردا سەپاندووە و چەند ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و پیکابی گواستنەوەی سەربازییان هێناوە.

تیرۆركردنەکان زیادیانکردووە

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ هێرشەکان لەو پارێزگایە شتێكی باون، بەڵام سروشتی رووداوەکەی دووشەممە و ئاستی بەرزی کوژراوان ئاسایی نین.

سەرۆکی رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان وتی: "بەشێوەیەکی ئاسایی هێرشەکان دژی رژێم بازگە و دەوریەکان دەکەنە ئامانج، نەك بیناکانی حکومەت."

وتیشی: "چەند هێرشبەرێکی نەناسراو هێرشیانبردە سەر بینایەکی شارەوانی... نۆ ئەندامی هێزە ئەمنیەکانیان رفاند پێشئەوەی بە فیشەك بیانکوژن و جەستەیان لە مەیدانێك جێبهێڵن."

مەسالمە وتی تیرۆركردنەکان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ئەنجامدران لەو پارێزگایەی باشور لە دەستپێکی ئایارەوە.

وتی ئەم هێرشانە چەند ئەندامێکی لقەکانی هێزە ئەمنیەکانی رژێم و حیزبوڵای لوبنانیان کردۆتە ئامانج، جگە لە کەسایەتیە خێڵەکیەکان کە هاریکاریی رژێم و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500