هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

منداڵان ده‌کوژرێن له‌كاتێكدا تووندوتیژی په‌رده‌سێنێت لە پارێزگای دەرعا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پیاوێك لە نزیك ئۆتۆمبیلێکی سوتاو راوەستاوە کە دووشەممە (24 ئاب) کرایە ئامانج لە کەمینێكدا لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: باز نیوز]

پیاوێك لە نزیك ئۆتۆمبیلێکی سوتاو راوەستاوە کە دووشەممە (24 ئاب) کرایە ئامانج لە کەمینێكدا لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: باز نیوز]

دوو منداڵ کوژران لە پارێزگای دەرعای باشوری سوریا رۆژی دووشەممە (24 ئاب) کاتێك ئەو ئۆتۆمبیلەی گەشتیان پێدەکرد بۆمبێکی دەستکردی پێدا تەقیەوە و دواتر تەقەی لێکرا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت چەندینی دیکە لەو بۆسه‌یه‌دا برینداربوون، کە لەلایەن پیاوانی نەناسراوەوە دانرابوو.

وتی هێرشەکە لەکاتێکدایە کە پارێزگاکە ئەزمونی پاشاگەردانی دەکات، بەجۆرێك زۆرێك لە دانیشتوان رژێمی سوریا تۆمەتباردەکەن بە شکستهێنان لە هەنگاونان بۆ پاراستنی ژیانی مەدەنیەکان.

بۆسه‌كه‌ی دووشەممە، لە ناوەندی شارۆچکەی داعل، عیماد ئەبو زره‌یقی کردە ئامانج -- ئەندامێکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە دوای رێکەوتنەکانی ئاشتەوایی کاری لەگەڵ لقی ئاسایشی سەربازیی رژێمی سوریا دەکرد.

مالك ئەبو زره‌یق، كه‌ لێرەدا دەبینرێت، لەگەڵ منداڵێکی دیکەدا کوژرا لە بۆسه‌یه‌كدا دووشەممە (24 ئاب) لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

مالك ئەبو زره‌یق، كه‌ لێرەدا دەبینرێت، لەگەڵ منداڵێکی دیکەدا کوژرا لە بۆسه‌یه‌كدا دووشەممە (24 ئاب) لە پارێزگای دەرعا. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

پیاوانی میلیشیای سەربە روسیا رێگەیەك لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا دەگرن، دوای شەڕ لەنێوان هێزەکانی رژێم و پیاوانی میلیشیایەكدا کە پێشتر ئەندامی ئۆپۆزسیۆن بوون. [خاوەنی وێنە: کۆمکاری حورانی ئازاد]

مەسالمە وتی ئەبو زره‌یق بێچەك بوو کاتێك هێرشەکە روویدا و یاوەریی کاروانێك لە منداڵانی دەکرد کە له‌ یارییەکی تۆپی پێ دەگەڕانەوە.

وتی هێرشەکە دوو منداڵی کوشت و 10ی دیکەی بریندارکرد.

پاشاگەردانی لە دەرعا

لە بەیاننامەیەکی سێشەممەدا، تۆڕی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد لەگەڵ "هەموو ئەو هێرشانەی لەو جۆرەن کە مەدەنیەکان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن بە شێوازێکی دڕندانە و هەڕەمەکی".

داوایكرد لە "هێزە فەرمانڕەواکان لە هەر ناوچەیەك کە بەرپرسیارێتی پاراستنی مەدەنیەکان بخەنە ئەستۆ لە ناوچەکانی ژێردەستیان و لێکۆڵینەوە بکەن لە رووداوی لەوشێوەیە و ئەنجامەکانیان بۆ خەڵك ئاشكرابکەن".

بۆسه‌كه‌ دوای چەند راپۆرتێك هات کە ناکۆکییەك لەنێوان ئەبو زره‌یق و گروپێك لە ئەفسەرانی ئاسایشی رژێمدا دروستبووە لەسەر نەبوونی ئاسایش لە دەرعا و رەتکردنەوەی ئەو لە رۆیشتن بۆ ناوچەی ئیدلیب تا بەشداری لە شەڕدا بکات لەوێ.

مەسالمە وتی ئەم رووداوە رەنگدانەوەی پاشاگەردانییه‌كی بەردەوامە لە دەرعا، کە ئەزمونی نائامادەیی تەواوی هێزەکانی رژێم دەکات بۆ پاراستنی ئاسایش.

وتی ئەمە بۆتە هۆی چەندین رووداوی تاڵانکردن، کوشتن، رفاندن و تیرۆرکردن کە ئەندامانی هێزەکانی رژێمی سوریایان لە گشت پێگەیەکدا کردۆتە ئامانج، لەگەڵ هاریکاران و دژەکانی رژێم.

وتیشی: "هێزەکانی رژێم هیچ شتێك ناکەن بۆ بەرگرتن بەو پشێوییە." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ دانیشتوانی دەرعا بوونیان رەتدەکەنەوە، لەگەڵ هاوپەیمانانیان -- كه‌ بریتین له‌ هێزەکانی روسیا و میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500