سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین موڵكوماڵی کڕیوە لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری دێرە زوور، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.
چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت سوپای پاسداران لەڕێی چەندین لایەنەوە ئەم کارە دەکات، لە نێویاندا ئەو سوریانە کە پەیوەندییان بە میلیشیاكانی سهر به سوپای پاسدارانهوه هەیە.
وتی سوپای پاسداران سەرنجی خستۆتە سەر ئەو گەڕەکانەی چۆڵکراون کاتێك شەڕی لێبووە و دانیشتوانەکە ناوچەکانیان بەجێهێشتووە.
وتیشی بۆ نائومێدکردنی دانیشتوانی ناوچەکە، رژێمی سوریا بە دەستی ئەنقەست ئەو گەڕەکانەی پشتگوێ خستووە، داروپەردووەکانی لە شەقامەکان بەجێهێشتووە و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بە ناتەواوی هێشتۆتەوە.
عەبد وتی: "پێدەچێت ئەمە ستراتیژێکی بەمەبەست بێت بۆ گۆڕینی هاوسهنگیی دیمۆگرافیا لەو ناوچانە" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە كه ئەمە تەنها پشتگوێخستن نییە.
وتی ئەمە یەکەمین هەڵمەتی کڕینی موڵکوماڵ نییە کە سوپای پاسداران ئەنجامیدابێت لە پارێزگاکە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە بەهەمانشێوە چەندین موڵکوماڵی تایبەتی کڕیوە لە ناوچەکانی تری دێرە زوور.
عەبد وتی سوپای پاسداران پلانی هەیە دەستبگرێت بەسەر چەند گەڕەکێکی دیاریکراوی دێرە زووردا، وەک کەنامەت، شەرقییە، غەربییە و حوهیقە، کە دانیشتوانیان نەگەڕاونەتەوە بەهۆی ئەو زیانەی بەریانکەوتووە.
وتی رژێمی سوریا هیچ کارێکی نۆژەنکردنەوەی لەو ناوچانە ئەنجامنەداوە، تەنانەت داروپەردووەکەشی لانەبردووە، کە دەریدەخات ئەمە بەشێکە لە پلانێکی بەمەبەست لەلایەن رژێم و سوپای پاسدارانەوە دانراوە بۆ گۆڕینی خاوەنی راستەقینەی ئەو موڵکانە لەو گەڕەکانە.
وتیشی بەرپرسە دیارەکان لە دامەزراوەکانی رژێم ئاسکانکارییان کردووە لە مامەڵەکاندا بە دەرکردنی بەڵێننامەی خاوەندارێتی و جێبەجێکردنی پرۆسەی گواستنەوەی خاوەندارێتی.
ناوبراو وتی زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکە بەدەست پشتگوێخستنی جددییەوە دەناڵێنن، کە بەشێکیان هیچ خزمەتگوزارییەکی سەرەتایی وەک کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆیان نییە.
وتیشی گۆڕانی دیمۆگرافی لەو ناوچانە لەئارادایە بەهۆی گوشار خستنه سهر بەشێک لە دانیشتوان و سوودبینین لەو دۆخە ئابورییەی زۆربەی فرۆشیارەکان پێیدا تێدەپەڕن.