هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق هەوڵی بەدەستهێنانەوەی چەکە دزراوەکانی ده‌دات له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ لە سوریا

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

هێزەکانی عێراق و میلیشیاکان پێشڕەویدەکەن بەرەو قائیم لە پارێزگای ئەنباری عێراق نزیك بە سنووری سوریا لەکاتێکدا شەڕدەکەن دژی پاشماوەکانی داعش لە 3 تشرینی دووەم 2017. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق و میلیشیاکان پێشڕەویدەکەن بەرەو قائیم لە پارێزگای ئەنباری عێراق نزیك بە سنووری سوریا لەکاتێکدا شەڕدەکەن دژی پاشماوەکانی داعش لە 3 تشرینی دووەم 2017. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

بەرپرسانی سەربازی وتیان رژێمی سوریا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران رادەستکردنەوەی چەکەکان و ئامێر و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان دوادەخەن، کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا لە 2014 لە عێراق.

داعش بنکە سەربازییەکانی عێراقی تاڵانکرد لەکاتێکدا بەشێکی زۆری باکوری عێراقی داگیرکرد لە هاوینی 2014 و دواتر هەندیك لە چەکەکانی بردە نێو سوریاوە.

ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ دواتر وەك غه‌نیمه‌ی شەڕ له‌قه‌ڵه‌مدران لەلایەن رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانه‌كانییه‌وه‌ دوای شکستی داعش.

بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە دیارونای وت عێراق ماوەی زیاتر لە ساڵێکە داوای گەڕانەوەی ئامێر و چەکە سەربازییەکان دەکات.

وتی: "ئامێر و چەکەکان تەواو نوێ بوون و بڕێکی زۆر پارە بۆ کڕینیان لەلایەن عێراقەوە خەرجکراوە وەك بەشێك لە پرۆگرامی چەکدارکردن و راهێنانی سوپای عێراق."

بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، ئەو ئامێر و چەکانە دەبێت وەك شمەکی دزراو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، تا ئەو لایەنەی دەستیان پێیان رادەگات رادەستی خاوەنی راستەقینەی خۆیان بکاتەوە.

بەرپرسە سەربازییەکە وتی: "بەڵام رژێمی سوریا یاری بە کات دەکات و بەفیڕۆی دەدات لەکاتێکدا میلیشیا هاوپەیمانەکانی [پاسداران] رەتیدەکەنەوە رادەستیان بکەنه‌وه‌."

پەرلەمانتارێكی عێراق، عەباس ساروت ئیسماعیلی، کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە له‌ پەرلەمان، وتی پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ تاووتوێکردنی کێشەکە، چونکە ئەم شمەکانە موڵکی عێراقن.

ئامێرەکانی عێراق لە سوریا

عەمیدی خانه‌نشین محەمەد جەبوری، ئەندامی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کە لە 2016 موسڵیان رزگارکرد، بە دیارونای وت بڕێکی زۆر لە كه‌لوپه‌له‌كانی عێراق لە سوریایە.

وتی چەکەکانی عێراق کە لای رژێمی سوریان بەشی فیرقەیەکی تەواوی سوپای عێراق دەکەن.

وتیشی کاتێك داعش بنکەی سەربازیی غەزلانی گرت لە موسڵ لە ناوەندی 2014، شمەکەکانی به‌ سنووردا گواستەوە بۆ دێرەزوور و رەققە و ئەلبوکەمال لەگەڵ هەندێك ناوچەی دیکەی سوریا.

دوای شکستی داعش، شمەکەکان لەنێوان رژێمی سوریا و میلیشیا پشتیوانە ئێرانی و ئەفغانیه‌كانیدا دابەشکران و تەنانەت حیزبوڵای لوبنانیش هەندێکی بەرکەوت.

وتی: "رژێمی سوریا پێیوایە ئەم چەك و ئامێرانە لەئێستادا هی ئەون، هەروەك نه‌وتی به‌قاچاخبراو و كه‌له‌پوور و شمەکی دیکەی عێراقیش."

پسپۆڕێكی بواری ئەمنی، فواد عەلی وتی رژێمی سوریا زانیاری هەواڵگری هەیە لەسەر ئەندامە عێراقیەکانی داعش، بەڵام حکومەتی عێراق هیچ هاریکارییەکی پێنەگەیشتووە لەمبارەیەوە لە رژێمەکەی ئەسەدەوە.

عەلی ئەمەی گەڕاندەوە بۆ خواستی رژێمی سوریا بەوەی لەڕێی ئێرانەوە مامەڵە لەگەڵ عێراق بکات، کە وادەکات بەردەوامبێت لە سوودبینین بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە سەرچاوەکانی عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500