هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

بەئامانجکردنی چڕوپڕی داعش لە عێراق بەردەوامە سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ

خالید تائی

سەربازانی عێراق بۆ ئەندامانی داعش دەگەڕێن لە قەراج له‌ باکوری عێراق کە لەوێ ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن لە بەئامانجکردنی ئەندامانی ئەو گروپە سەرەڕای هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بۆ ئەندامانی داعش دەگەڕێن لە قەراج له‌ باکوری عێراق کە لەوێ ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن لە بەئامانجکردنی ئەندامانی ئەو گروپە سەرەڕای هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بەرپرسانی سەربازیی عێراق پشتڕاستیانکردەوە کە هەڵکوتانە سەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان بەردەوامە بەشێوەیەکی برەوسەندوو، هاوکات بە تەرکیز خستنە سەر بەرگرتن بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19).

وتیان: "لەمڕۆدا جوڵەی تیرۆریستان زۆر سنووردارترە و لە ململانێدان بۆ دەستگەیشتن بەو پشتیوانیەی پێویستیانە بەهۆی هەنگاوی تووند کە لە گۆڕێیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە."

عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیشتمانیی سەپاندووە لە 22 ئازارەوە بۆ 19 نیسان.

قەدەغەی هاتوچۆکە بەشێکە لە زنجیرەیەك هەنگاو کە لەلایەن شانەی قەیرانەوە مۆڵەتی پێدراوە کە پێکهێنرا لە وەڵامی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لەنێویاندا داخستنی خوێندنگەکان، کافتریاکان، شوێنه‌ گشتییه‌كان و پارکەکان و قەدەغەکردنی هەر گردبوونەوەیەك.

ئەندامانی پۆلیسی دیالە کۆمەکی خۆراك بەسەر ئەو خەڵکەدا دابەشدەکەن کە کاریگەریی ئەو قەدەغەی هاتوچۆیه‌یان لەسەرە کە لە 22 ئازارەوە لەگۆڕێیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

ئەندامانی پۆلیسی دیالە کۆمەکی خۆراك بەسەر ئەو خەڵکەدا دابەشدەکەن کە کاریگەریی ئەو قەدەغەی هاتوچۆیه‌یان لەسەرە کە لە 22 ئازارەوە لەگۆڕێیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

قەدەغەی هاتوچۆکە "بۆتە هۆی رێگەدان بە هێزە ئەمنیەکان بۆ بەدواکەوتنی تیرۆریستان و دۆزینەوە و تێکشکاندنی حەشارگەکانیان لە چیاکان و بیابانەکان".

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تەحسین خەفاجی وتی هاوکات بەم هەنگاوە بەرپێگرانە "هێزەکانمان توانیویانە ئەرکی ئاسایی پاراستنی ئاسایش بەڕێوەببەن".

بەرگرتن بە خۆڕێکخستنەوەی داعش

بە دیارونای وت: "تەرکیز لەسەر گرنگی رێگرتن بووە لەوەی دوژمن سوود ببینێت لەم دۆخە ئاوارتەیە بۆ خۆڕێکخستنەوە."

وتی: "فشاری سەربازی بۆسەر تیرۆریستان چڕدەبێتەوە و تەرکیز زیاترە، بەتایبەتی دوای قەدەغەی هاتوچۆی بەردەوام."

داعش رووبەڕووی کۆتوبەندی تووندتر دەبێتەوە لەپێشتر لەکاتێکدا قەدەغەی هاتوچۆکە وایکردووە تەنیا دوو بژاردەیان لەبەردەمدا بێت: یان لە کونەکانی خۆیاندا بمێننەوە و لەبەردەم مەترسی لەبرسا مردن بن یاخود بێنە دەرەوە و ببنە نێچیرێکی ئاسان بۆ هێزە ئەمنیەکان.

خەفاجی جەختیکردەوە لەوەی قەدەغەی هاتوچۆکە "بەشێوەیەکی زۆر چالاکیە تیرۆریستی و جوڵەکانیانی کەمکردۆتەوە، بۆتە هۆی زیانی زۆری گیانی لەکاتێکدا حەشارگەکانیان بەردەوامن لەوەی بەئامانج بگیرێن لە ئاسمان و زەمین".

وتی هێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی عێراقەوە لە 21 ئازار دژی حەشارگەیەکی داعش لە چیاکانی حەمرینی پارێزگای دیالە ئەنجامدرا بە دەیان ئەندامی داعشی کوشت.

بەڕێوبەری راگه‌یاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین، عەمید فیراس بەشار سەبری، وتی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق دژی تیرۆریستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێنەگەیشتووە و بەردەوامن لە بەدەستهێنانی ئاکامی بەرچاو.

بە دیارونای وت: "بەمدواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕانمان بۆ تیرۆریستان ئەنجامداوە لە چەندین شوێنی چیایی و بیابانی، دواییان لە ناوچەی جەزیرەی پارێزگای سەلاحەدین بوو."

وتی ئەم ئەرکانە باشتربوون بەهۆی هەنگاوەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و بەرگرتن بە جوڵە.

شەڕکردن دژی داعش هاوکات بە بەرگرتن بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆس

سەرەڕای ئەرکەکانی بۆ دژایەتی تیرۆریزم، فەرماندەیی سەلاحەدین یارمەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی شانەی قەیرانیش دەدات بۆ ریشەکێشکردنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 و دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان.

هێزە ئەمنیەکان بەشداریدەکەن لە هەوڵەکاندا بۆ پاککردنەوە و پاکژکردنه‌وه‌ی کۆڵانەکان، ئاستی هۆشیاری بەرزدەکەنەوە دەربارەی ڤایرۆسەکە و کۆمەکی خۆراك دەبەخشنە هەژاران.

هاوکات، هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای دیالە، بە پێشەنگی هێزی پۆلیس، پلانێك جێبەجێدەکەن بۆ بەرگرتن لەوەی داعش سوودببینێت لە هیچ دەرفەتێك بۆ کاریگەریدانان لەسەر دۆخی ئەمنی لە پارێزگاکە.

وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، عەمید نیهاد مەهداوی وتی پلانەکە تەرکیزی لەسەر دوو ئاراستەی تەریبە. یەکەم "چڕکردنەوەی هێرش و ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە بەرپێگرەکان دژی داعش تا شکست بە پلانەکانیان و هەر هەوڵێك بهێنن بۆ سوودبینین لە ئاستەنگە هەنوکەییەکانی پەیوەست بەم پەتایەوە".

بە دیارونای وت هێڵی دووەم پەیوەستە بە "بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و هەوڵە گشتیەکان لە تەواوی دەزگا و رێکخراوەکانەوە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکان بۆ پاراستنی مەدەنیەکان لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

لەنێو ئەمانەدا دابینکردنی کۆمەکی خۆراك هەیە بۆ ئەو خێزانانەی پێویستیانە و هەڵمەتەکانی پاکژکردنەوە ئەنجامدەدەن.

وتی سەرکردە ئەمنیەکانی دیالە "بەردەوامن لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنی چەند شێوازێك تا بەشێوەیەکی کاریگەر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پەتاکە بكه‌ن له‌كاتێكدا فشار لەسەر تیرۆریستان بهێڵنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500