هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئەمریکا روسیا تۆمەتباردەکات بە کوشتنی سەربازە تورکەکان

ئاژانسی فرانس پرێس

سورییەکان لە شاری ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوا نوێژده‌كه‌ن له‌ پرسه‌یه‌كدا له‌ 28 شوبات بۆ دەیان سەربازی توركیا کە رۆژێك پێشتر لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای ئیدلیب کوژران. [عەبدولعەزیز کیتاز/ئاژانسی فرانس پرێس]

سورییەکان لە شاری ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوا نوێژده‌كه‌ن له‌ پرسه‌یه‌كدا له‌ 28 شوبات بۆ دەیان سەربازی توركیا کە رۆژێك پێشتر لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای ئیدلیب کوژران. [عەبدولعەزیز کیتاز/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەمریکا بۆ یەکەمجار سێشەممە (17 ئازار) روسیای تۆمەتبارکرد بە کوشتنتی دەیان سەربازی توركیا لە سوریا و داوای لێپرسینەوەی کرد.

هێرشێکی ئاسمانی لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا له‌ 27 شوبات 34 سەربازی تورکیای کوشت و تورکیاش رژێمی سوریای تۆمەتبارکرد دوای ئەوەی گەیشتە رێکەوتنێکی نوێ بۆ ئاگربەست لەگەڵ روسیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ سزای نوێی بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سوریادا راگەیاند و تۆمەتیشی خستە پاڵ روسیا، کە لەگەڵ ئێران پشتیوانی لە رژێمی سوریا و هێرشە خوێناوییەکەی دەکەن.

پۆمیۆ بەبێ ناوهێنانی رووداوێکی دیاریکراو وتی: "بڕوامان وایە روسیا دەیان سەربازی تورکیای کوشتووە لە ئۆپەرایسۆنە سەربازییەکانیدا."

وێنەیەکی 25 شوبات مینێکی سەربازی پوچەڵکراوه‌ی روسی نیشاندەدات لە گوندی نەیرەب لە پارێزگای ئیدلیب دوای ئەوەی چەکدارانی سەر بە تورکیا گوندەکەیان لە چنگی هێزەکانی رژێمی سوریا دەرهێنا. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەکی 25 شوبات مینێکی سەربازی پوچەڵکراوه‌ی روسی نیشاندەدات لە گوندی نەیرەب لە پارێزگای ئیدلیب دوای ئەوەی چەکدارانی سەر بە تورکیا گوندەکەیان لە چنگی هێزەکانی رژێمی سوریا دەرهێنا. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتی: "لە پشت تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ دەوەستین و بیر له‌ رێکاری زیاتریش ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پشتیوانیکردن لە تورکیا بۆ کۆتایهاتنی تووندوتیژییەکە."

سزاکان لەسەر وەزیرێكی سوریا

زۆر لە شرۆڤەکاران گومانیان هەیە کە هێزی ئاسمانی بێهێزبووی رژێمی سوریا توانیبێتی کاریگەرانە لە هێزە تورکییەکان بدات، به‌ڵام تا ئێستا ئەمریکا خۆی لە تۆمەتبارکردنی روسیا بەدوورگرتبوو، به‌ڕه‌چاوكردنی لێدوانە فه‌رمییه‌کانی تورکیا.

دوای رووداوەکەی شوبات، تورکیا دەیان سەربازی رژێمی سوریای کوشت وەك بەرپەچدانەوە، بەڵام سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆگان دواتر گەیشتە رێکەوتن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین و رێکەوتنەکە دەورییەی هاوبەش لەخۆدەگرێت.

پۆمپیۆ سزای نوێشی راگەیاند لەسەر وەزیری بەرگری سوریا، عەلی ئەیوب و تۆمەتباریکرد بە تێکدانی ئاگربەستێکی پێشوو.

پۆمپیۆ وتی: "کردەوە بە ئەنقەستەکانی لە کانونی یەکەمی 2019ەوە رێگرییانکرد لەوەی ئاگربەست لە سوریا خۆی رابگرێت."

سزادانەکە دەست دەگرێت بەسەر هەر سامانێكی ئەیوبدا كه‌ لە ئەمریکا هەیبێت و ئه‌مریكا ده‌شتوانێت به‌دواداچوون بكات بۆ هه‌ر کەسێك كه‌ مامەڵەی دارایی لەگەڵدا بکات.

بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر پەنجەیان رادەکێشا بۆ کوشتنی سەربازە تورکەکان تا بۆ تورکیا بسه‌لمێنن كه‌ ده‌بێت وریابێت له‌ پێكهێنانی پەیوەندیدا لەگەڵ روسیا.

پێکدادانەکانی ئیدلیب دژ بە ئاگربەستن

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ سێشەمە شەڕ لە ئیدلیب کوژرانی چوار چەکداری رژێمی لێکەوتەوە لەگەڵ چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش پێشێلکاریی ئاگربەستێك بوو کە لە 6 ئازار دەستیپێکرد.

پێش به‌ره‌به‌یانی یەکەم رۆژی ئاگربەستەکە، شەڕە تەقە کوشتنی شەش چەکداری رژێم و نۆ تووندڕەوی لێکەوتەوە بەڵام لایەنەکان بەگشتی لەوکاتەوە رێزیان لە ئاگربەستەکە گرتووە.

سەرۆکی رێكخراوه‌كه‌، رامی عەبدولرەحمان وتی سەرباری شەڕەکەی سێشەممە، فڕۆکەکانی سوریا و روسیا لە ئاسمانەکانی هەرێمەکەدا نەماون.

هێرشەکەی رژێم بە پشتیوانیی روسیا بۆسه‌ر هەرێمی ئیدلیب کوژرانی نزیکەی 500 مەدەنیی لێکەوتەوە و نزیکەی یەك ملیۆن کەسی لە کانونی یەکەمەوە ئاوارەکردووه‌.

دانیشتووانەکەش رایانگەیاندووە كه‌ گومانیان هەیە لەوەی ئاگربەستەکە درێژخایەن بێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی رژێمی سوریا چەندین جار دووبارەیکردۆتەوە كه‌ دەبێت دواجار هەموو سوریا کۆنتڕۆڵبکاتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌مریكا له‌پشت وێرانكردنی وڵاتانه‌وه‌یه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌مریكا وڵاتێكی درۆزنه‌. ژماره‌ یه‌كه‌ له‌ پشتیوانیكردنی دارایی تێرۆریزمی جیهانیدا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌