پارێزگاری ئەنبارعەلی فەرحام دولەیمی لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ دیارونا وتی پتەوکردنی ئەمنییەت و بەردەوامیدان بە بنیاتنانەوە كاری لهپێشینهی پارێزگاکەی رۆژئاوای عێراقن لە 2020.
وتی حکومەتی ناوخۆیی ئەنبار راوەدوونانی پاشماوهكانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تەواو گەڕانەوەی ئەمنییەت لە پارێزگاکە بە "گرنگییەکی زۆر" دەزانێت.
دولەیمی جەختیکردەوە لە گرنگیی کارکردن لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکان وەك نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاوکاریی دانیشتووانی ئەنبار دهكهن.
روونیشیکردەوە كه رۆژانی داعش لە پارێزگاکە کۆتاییان هاتووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه دانیشتووانە ناوخۆییەکە گروپەکە رەتدەکەنەوە ە ناتوانێت بگەڕیتەوە.
دیارونا: ئایا دەکرێت بزانرێت رادهی وێرانکاری بههۆی داگیرکردنی پارێزگاکە لەلایەن داعشەوە چهنده و کارەکانی بنیاتنانەوە و نوێژهنكردنهوه تا ئێستا چەنده بهدهستهاتوون؟
عەلی فەرحان دولەیمی: ئەوە هەواڵ نییە کە ئەنبار یەکێك بوو لەو پارێزگایانەی عێراق کە بەهۆی تیرۆریزمەوە لە هەموو ناوچەیەکی دیکە زیاتر وێرانکرا، لەڕووی ئهو وێرانکارییەی لەکاتی داگیرکردنیدا لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ رزگارکردنی، بەتەواوی لەسهدا 80 ژیرزخان و موڵکوماڵی تایبەتی دانیشتووانەکە وێرانبوون.
ههرچی قوربانیی گیانییه، بە داخەوە زۆر بوو: داعش زۆر کەسی کوشت.
پرۆژەکانی بنیاتنانەوە بەردەوامن لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییهوه، کە نوێنەرایەتی دەکرێت لەلایەن رێکخراوەکانی وەك نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لە تیمەکانی بنیاتنانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرکردایەتییان دەکات. پارێزگاکەش کاری بنیاتنانەوە ئەنجامدەدات سەرباری ئەوەی بودجەیەکی سنوورداری هەیە.
ئەمڕۆ، ئێمە پرۆژەی بنیاتنانەوەمان هەیە کە لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ چاككردنهوهی شەقام و پردەکان، كه زۆربەیان تەواو بوون. پرۆژەی دیکەی چاککردنەوەمان هەیە کە سەرنجیان لەسەر قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانە. لەڕێی ئەم هەنگاوانەوە کاردەکەیەن بۆئەوەی لاپەڕەیەك هەڵبدەینەوە بهسهر کۆتایهاتنی داعشدا.
دیارونا: هەندێك ئاوارە نەگەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان، ئەمە بۆچی؟
دولەیمی: ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە لە 2019 زۆر بوو بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە، کێشەی زۆر هەبوون كه ڕێیان له گەڕانەوەی زۆر له خهڵكهكه گرت، وەك ماڵی تێکدراو، نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و بوونی تەقەمەنییە دەستکردەکان کە داعش جێیهێشتبوون و مەترسی بوون لەسەر هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی دەگەڕانەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاری زۆری کردووە لەو بارەیەوە بە لابردنی مینەکان و هاوکاریکردن بۆ پاکكردنەوەی تەقەمەنییە دەستکردەکان و راهێنان بە هێزەکانی عێراق و ئهندامانی بەرگری شارستانی، بۆئەوەی گەشە بدەن بە شارەزاییان لە بوارە تایبەتەکاندا.
دیارونا: ئەی دهربارهی رەوشی ئەمنی بەگشتی لە ئەنبار؟
دولەیمی: بەم نزیکانە قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوان لە فەلوجە و رەمادی لادەبەین لەگەڵ لابردنی سیستمی کارتی ئەمنی ناسراو بە "پسوڵهی ئەمنی"، کە پێویست بوو بۆ چوونه ناو شارەکەوە. چەندین ئۆپەراسیۆنی زۆر باشی ئەمنی بەڕێوەدەچەن. لە هەمووشی باشتر ئەوەیە هاونیشتمانیان خۆبەخشانە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان و سوپا دەکەن لەڕێی ئاگاداریدان لە هەر چالاکییەکی گوماناوی پەیوەند بە تیرۆریزمهوه. ئەمە پێدەچێت گەورەترین دەستکەوت بێت کە لە ئەنبار بەدەستهاتووە.
بۆ ئۆپەراسیۆنی مەیدانیش هێزەکانی سوپا و پۆلیس پێکەوە تیمێکی باشیان درووستکردووە و پێکەوە باش کاردەکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش لە شار و دێهاتەکان و دۆزینەوە و لەناوبردنی حەشارگەکنی چەك و تەقەمهنییەکانیان.
دیارونا: چەندین گلەیی هەبووە لەسەر دواكهوتنی قەرەبووکردنەوەی ئهو دانیشتووانەکەی زیانمهند بوون لهلایهن داعشهوه یان لە دەرئەنجامی شەڕەکانی دەرکردنی گروپەکەدا.
دولەیمی: وایە، زۆر راستە، بەڵام ژمارەی ئەوانەی یاسای قەرەبووکردنەوە دەیانگرێتەوە زۆرە لەبەر ئەو تاوان و کردەوانەی داعش لە پارێزگاکە ئهنجامی دان. قەرەبووکردنەوە بەندە بە یاسای عێراقی ژماره 20ی ساڵی 2019 و پەیوەندە بە ئاستی وێرانکارییەکانهوه. پەرلەمان دەنگیدا بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە مانگی رابردوو، ئێستا چاوهڕوانین بۆ جێبەجێکردنی لەسەر ئەرزی واقیع، ئەوکاتەش میکانیزمی قەربووکردنەوەکە خێراتردەبێت بۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە دانیشتووانەکە بهرامبهر بهوهی لەدەستیانداوە لەکاتی داگیرکاریی داعش و ئۆپەراسیۆنەکانی رزگاریدا.
دیارونا: هیچ شتێکی دیکە هەیە بخوازیت پێمانبڵێیت؟
دولەیمی: ئەمڕۆ ئەنبار سەرقاڵی پرۆژەکانی بنیاتنانەوە و چاککردنەوەیە و شارەکانی پارێزگاکە ساڵ دوای ساڵ باشتردهبن. پێزانینمان هیە بۆ ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ هاوکاریکردنمان، وەك ئەوەی دێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، بۆ تێكشکاندنی داعش و پرۆژەکانی ئەمڕۆی نۆژهنكردنهوه و وبنیاتنانەوە لە ئەنبار.