بەهۆی بەهێزبوونی ئەمنیەت و سەقامگیرییەوە، شاره سه‌ره‌كیه‌كانی پارێزگای ئەنبار شایەتی کردنەوەی كۆمه‌ڵگه هه‌ره‌وه‌زیه‌كان (جه‌معیه) و مۆڵ و بازاڕه گەورە مۆدێرنه‌كانن.
ئەم بازاڕانە شمەك دەدەن بە هاوڵاتیان بە نرخێکی داشکاو لەگەڵ دەرفەتی پلانی پارەدان به‌قیست.
شامل راوی، 38 ساڵ، کە مامۆستایە و خەڵکی رەمادییە، وتی لەوەتەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئەنبار دەرکراوە و خەڵکە ئاوارەکەی گەڕاونەتەوە، پارێزگاکە شایەتی گۆڕانکارییەکی ئەرێنیە.
وتی پارێزگاکە توانی دەستبکات بە بنیاتنانەوە و خزمەتگوزاری و پرۆژەکان دەستیانپێکردەوە.
![شارەکانی پارێزگای ئەنبار، لەنێویاندا فەلوجە، گەڕانەوەی چالاکی ئابوری بەخۆیانەوە دەبینن. لەم وێنەیەدا، خەڵکی فەلوجە به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه باخی گشتی دوای بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]](/cnmi_di/images/2018/06/19/13095-Anbar-Fallujah-iftar-600_384.jpg)
شارەکانی پارێزگای ئەنبار، لەنێویاندا فەلوجە، گەڕانەوەی چالاکی ئابوری بەخۆیانەوە دەبینن. لەم وێنەیەدا، خەڵکی فەلوجە به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه باخی گشتی دوای بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]
وتیشی: "ئەوەی نوێیە لە ئەنبار دەرکەوتنی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانه کە بە قیست شمەك دەدەن بە خەڵك و مۆڵی نوێ کە هەموو شتێکیان تێدایە لە خۆراکەوە بۆ کەلوپەلی ناوماڵ و ئامێری کارەبایی و هەرشتێك بەکاربەر پێویستی بێت."
راوی وتی نرخەکان باشن، بەتایبەتی پلانی قیست کە ده‌گاته 10 مانگ و کاتێکی باش دەبەخشێت بە کارمەندانی دەوڵەت و خەڵکی کەمداهات بۆ پارەدان.
دانیشتوویه‌كی فەلوجە، سوهاد خەمیس، 36 ساڵ، بە دیارونای وت لەو خزمەتگوزارییانەی کە بازاڕه نوێکان پێشکەشی دەکەن پێدانی هۆڵی گەورەیە بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان و شوێنی یاریکردنی داخراوی منداڵان.
وتی: "كۆمه‌ڵگه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان تاڕادەیەکی زۆر پرۆسەی کڕینی کەلوپەلی ناوماڵ، ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە، تاقمی خەوتن و چەندین شمەکی دیکەیان بۆ ئاسانکردووین."
وتی: "بوونی پلانی قیست شتەکانی بۆ دانیشتوان زۆر ئاسانتر کردووە." وتیشی بارێکی قورسی لەسەر شانیان لابردووە.
ئەمنیەت گەشەکردن خێراتردەکات
خاوەنی بازاڕێکی هه‌روه‌زی لە فەلوجە، عەلی هادی، وتی ئامانجی کردنەوەی بازاڕی هه‌روه‌زی و مۆڵەکان گەشەپێدانی ئابوری و دروستکردنی کەشێکی دڵخۆشکەرانەیە بۆ دانیشتوانی ئەنبار کە لە چەند ساڵی رابردوودا نەیانبینیوە.
وتی: "مۆڵ و بازاڕە هه‌روه‌زییه‌كان دیمەنێکی دڵگیر دەبەخشن بە شەقامەکانی ئەنبار، بە رازاندنەوەی دەرەوەی دوکانەکان بە وێنەی رەنگاوڕەنگ و رووناکیی مۆدێرن."
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، حامید دولەیمی، بە دیارونای وت: "دۆخی ئەمنیی سەقامگیر و ئه‌و ئه‌منیه‌ته‌ی دابینکراوه بۆ هاوڵاتیان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، بەشدارییەکی گەورەی کردووە لە کردنەوەی كۆمه‌ڵگه هه‌ره‌وه‌زیه‌كان و مۆڵ و بازاڕە گەورەکاندا."
وتی ئەم دەزگایانە هەموو جۆرە شمەکێك بە تاك و جوملە دەفرۆشن و شمەکی خۆراك و کەلوپەلی ناوماڵ و ئامرازی کارەبایی بۆ دوکانەکان دابیندەکەن.
وتی: "حکومەتی خۆجێی خزمەتگوزاری و کارڕاییکردنی کارگێڕی دەبەخشێت بە وەبەرهێنه‌ران و خاوەنکاران بۆ مسۆگه‌ركردنی دروستبوونی ژێرخانێك بۆ کەرتی تایبەت."
دولەیمی وتی ئەمەش ئامانجی گەشەپێدانی دروستکردنی دەرفەتی کارە بۆ لاوە بێکارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی بەکاربەرانە.