هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

نەینەوا 800 خانوو دروستدەکاتەوە کە بەهۆی تیرۆریزم و جەنگەوە رووخابوون

خالید تائی

کارمەندانی عێراقی شەقامی سەرەکی شاری موسڵی کۆن پاکدەکەنەوە لە 7 تەمموز 2019. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

کارمەندانی عێراقی شەقامی سەرەکی شاری موسڵی کۆن پاکدەکەنەوە لە 7 تەمموز 2019. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

حکومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا پێنجشەممە (6 شوبات) دەستیکرد بە ئەرکی بنیاتنانەوەی 800 خانووی رووخاو بەهۆی کردە تیرۆریستیەکان و شەڕەوە لە موسڵی کۆن.

بنیاتنانەوەی ئەم كۆمه‌ڵه‌ خانووه‌ بەشێکە لە هەوڵێکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی تا خەڵکە ئاوارەکە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان دوای ئەوەی ئاوارەبوون بەهۆی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە.

ئەو خانووانەی بنیاتدەنرێنەوە لە چەند ناوچەیەکی موسڵی کۆنن: سەراجخانە، رەئس کور، شەهوانی و ناوچەکانی فاروق قەدیمە و فاروق جەدیدە.

قائیمقامی موسڵ زوهەیر ئەعرەجی بە دیارونای وت بنیاتنانەوەی خانووەکان لە موسڵ، بەتایبەتی موسڵی کۆن، بە هاوکاری لەنێوان حکومەتی نەینەوا و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا ئەنجامدەدرێت.

ئۆتۆمبیلێکی شارەوانی موسڵ داروپەردووی خانووە رووخاوەکانی موسڵی کۆن لادەبات لە ئامادەکاریدا بۆ بنیاتنانەوەیان. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

ئۆتۆمبیلێکی شارەوانی موسڵ داروپەردووی خانووە رووخاوەکانی موسڵی کۆن لادەبات لە ئامادەکاریدا بۆ بنیاتنانەوەیان. [خاوەنی وێنە: شارەوانی موسڵ]

"پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان، هابیتات و رێکخراوە پشتیوانەکان پێشتر بنیاتنانەوەی نزیکەی 1,000 خانوویان تەواوکرد بە چەند گروپێکی جیاواز،" ئەعرەجی وتی.

وتی ئاستی زیانبه‌ركه‌وتن له‌و خانووانە "لەنێوان له‌سه‌دا 10 و 40دا بوو، بەنێو چەندین گەڕەکدا بڵاوبووبوونەوە، كه‌ بەرچاوترینیان زەنجیل و مەنسور و غەزلانی بوون".

ئەعرەجی ئاماژەیکرد بەوەی ئەمجارە بنیاتنانەوەکە تەرکیز دەخاتە سەر ئەو خانووانەی بەتەواوی روخێنرابوون، "هەفتەی داهاتوو بە 28 خانوو دەستپێدەکەین".

پرۆژە هاوتەریبەکان

وتی هاوکات، رێکخراو و یەکێتییه‌كانی هاریکاری، لەگەڵ ژووری بازرگانی موسڵ و کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆ، چەند پرۆژەیەکی خۆیان دەستپێدەکەن تا یارمەتی چاککردنەوەی خانووەکان بدەن کە ئاستی زیانیان زیاتر لەسه‌دا 60 ده‌بێت.

ئەعرەجی وتی لە هەر پرۆژەیەکدا، لەنێوان پێنج بۆ 10 خانوو دروستدەکرێنەوە، بەگوێرەی ئەو پشتیوانیەی دابینکراوە بۆ ئەم شوێنانە لەلایەن حکومەتی خۆجێیەوە.

جەختیکردەوە لەوەی: "هاوبەشیمان لەگەڵ ئەم دەزگا پشتیوانانە بەردەوامدەبێت و ئاکامی باشی دەبێت."

وتی: "ئیداره‌ی خۆجێی کاردەکات بۆ هاندان و پشتیوانی هەموو کارێك بە ئامانجی بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی خانووەکان کە لەکاتی شەڕدا رووخاون، تا وا لە دانیشتوان بکات بگەڕێنەوە بۆ ژیانی رۆژانەی خۆیان."

بنیاتنانەوەی خانووەکان یاوەریدەکرێن بە چەند پرۆژەیەکی ژێرخان لە گەڕەکەکانی مەیدان، شەهوانی، تەوالیب و قورەیعات.

ئەعرەجی وتی لەنێویاندا "لابردنی داروپەردووی سەر شەقامە سەرەکیەکان، قیرتاوکردنیان، دانانی گڵۆپی سەر شەقامەکان، گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوە، چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و دابینکردنی کارەبا بۆ گەڕەکەکان".

وتیشی: "هەوڵدەدەین هەموو رەمزە مێژووییەکانی موسڵ چاکبکەینەوە و پاشماوەکانی وێرانكردن لەلایەن تیرۆریزمەوە بسڕینەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

هه‌ر ته‌نها شاره‌ دێرینه‌كه‌ زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌؛ بڕوانه‌ دێهات و قه‌زا و ناحیه‌كانیش. من خودام به‌سه‌ و ئه‌و باشترین پشتیوانی هه‌وڵه‌كانه‌ دژی نادادپه‌روه‌ری!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌