سه‌رۆكی لیژنه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موزاحیم خه‌یات دووشه‌ممه (4 شوبات) وتی هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه بۆ بونیادنانه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌دان خانوو كه وێرانكرابوون له‌كاتێكدا شاری موسڵی كۆن له‌ژێر كۆنترۆڵی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو.
خه‌یات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیكردووه به بونیادنانه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 359 خانوو له شاره كۆنه‌كه له ماه‌یه‌كی دیاریكراودا كه ده‌بێت له كه‌متر له 90 رۆژدا ته‌واوببن".
ناوبراو وتی خانووه‌كان، كه دانیشتوانه ئاواره‌كان بۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌یدان، شه‌حوان، فاروق قه‌دیمه، فاروق جه‌دیده و زینجیلی.