هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پارێزگای ئەنبار ئەو بنکانەی پۆلیس دەکاتەوە كه‌ داعش وێرانیکردبوون

خالید تائی

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار هادی کەسار رزەیج سەردانی بنکەی پۆلیسی فەلاحات دەکات لە فەلوجە، کە نۆژەنکراوەتە و لە 9 کانونی دووەم کراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار هادی کەسار رزەیج سەردانی بنکەی پۆلیسی فەلاحات دەکات لە فەلوجە، کە نۆژەنکراوەتە و لە 9 کانونی دووەم کراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار پلاندادەنێت بۆ نۆژەندکردنەوە و دووباره‌ کردنەوەی چەندین بنکەی پۆلیس لەمساڵدا کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ وێرناكران، پۆلیسی ئەنبار چوارشەممە (15 کانونی دووەم) رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی ئەنبار، فەریق هادی کەسار رزەیج بە دیارونای وت بەڕێوبەرێتییەکە پلانی کردنەوەی شەش بنکەی پۆلیسی هەیە لە شارەکانی رەمادی، فەلوجە، هیت و قائیم.

وتی یەکەمین بنکە کراوەتەوە، لە 9 کانونی دووەمه‌وه‌ لە فەلوجە.

وتی بنکەی پۆلیسی فەلاحات، کە بیناکەی بەتەواوی لەلایەن تیرۆریستانەوە وێرانکرابوو، نۆژەنکراوەتەوە و سیستمی چاودێری و ئامێری پێشکەوتووی تەکنەلۆجی بۆ دابینکراوە.

پۆلیسێکی عێراقی چاودێریی هاتوچۆ دەکات لە ناوەندی پارێزگای ئەنبار. ئەنبار پلانی کردنەوەی لانیکەم شەش بنکەی پۆلیسی هه‌یه‌ لەمساڵدا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

پۆلیسێکی عێراقی چاودێریی هاتوچۆ دەکات لە ناوەندی پارێزگای ئەنبار. ئەنبار پلانی کردنەوەی لانیکەم شەش بنکەی پۆلیسی هه‌یه‌ لەمساڵدا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

وتیشی: "لە ناوەڕاستی 2016 دەستمانكرد بە بونیادنانەوەی بنکەکانی پۆلیس، کاتێک کە توانیمان ناوچە گەورەکانی ئەنبار لەدەست داعش رزگار بکەین."

هه‌روه‌ها وتی: "لە دوو ساڵی رابردوودا، زۆربەی ئەو بنکانەمان دووباره‌ کردۆتەوە، له‌نێویاندا دوو بنکەی سەرەکی لە ناوەندی شاری فەلوجەدا، بنکەی پۆلیسی فورات لە هیت و بنکەی پۆلیسی ئەندەلوس لە شارۆچکەی خالیدیە."

وتیشی ئامانجی ئەم هەنگاوە بریتییە لە "پێشخستنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پۆلیس پێشکەشی دانیشتوانی دەکات، بەتایبەتی لە بواری تۆماركردنی سكاڵاكانیان و دابینکردنی مافەکانیاندا... هه‌روه‌ها قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی چالاکی تیرۆریستی کاری تێکردوون".

رۆڵی پۆلیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا

رزەیج وتی: "دابینکردنی ئەو مافانە یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکان کە ئەنجاممان داون دوای ئەوەی شارەکانمان ئازادکران و سەقامگیری گەڕایەوە."

وتی: "لە پلانماندایە تەواوی بنکەکان [ی پۆلس] بکەینەوە و زۆربەی زۆری ئەفسەرە ئەمنییەکانیان بگەڕێنینەوە سەر کارەکانی پێشوویان، دوای ئەوەی نێردرابوون بۆ شه‌ڕ لە شەڕەکانی رزگاریدا."

وتیشی بنکەکانی پۆلیس رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکاندا و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان "بەشێکی سەرەکیی هەوڵە بێوچانەکانمانە بۆ کردنە ئامانجی تیرۆریزم، دەستگیرکردنی شانە نوستووەکان، دابینکردنی ئەمنیەت و جێبەجێکردنی یاسا، هەروەها چارەسەرکردنی تاوانی رێکخراویش".

ناوبراو وتی پلانەکانی ئەمساڵیش پێکدێن لە کردنەوەی دوو نوسینگه‌ی دژە تاوان، لەگەڵ نوسینگه‌ی پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە دەروازە سنورییەکان و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە یەکەمین نوسینگه‌ی ئینتەرپۆڵ کە لە ئەنبار کرایەوە ئەیلولی رابردوو بوو لە دەروازەی سنووریی ترێبیڵ لە سەر سنووری ئەردەن.

هەروەها پۆلیسی ئەنبار کاریکردووە بۆ فراوانکردنی ناوەندی راهێنانی سەرەکی لە پارێزگاکە، کە لەمڕۆدا ناوەندێکی هەرێمییە بۆ راهێنانی ئه‌ندامانی پۆلیس لە سەرتاسەری وڵاتدا.

رزەیج وتی بەڕێوبه‌رێتییەکە، لەڕێی فەوجی تاکتیکییەوە، بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی یەکە سەربازییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و ئەنبار لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ دەستگیرکردن و بنه‌بڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆریستان لە خۆرئاوای بیابانی ئەنبار.

وتیشی: "سەرکەوتنی گرنگمان بەدەستهێناوە سوپاس بۆ ئەم هەماهەنگییە ئەمنییە، لەگەڵ هاوکاریی دانیشتوانی ناوچەکە له‌گه‌ڵمان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بۆخاتری محه‌مه‌د و ئالی محه‌مه‌د، خودا هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بپارێزێت كه‌ به‌رگرییان كرد له‌ خاك و شه‌ره‌فی ئه‌نبار و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نباریش بپارێزێت و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی پێببه‌خشێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌