10 ئەندامی یەك خێزان کوژران یان برینداربوون کاتێك خۆکوژێك لەدەستی پۆلیس رایکردە ماڵەکەیان لە رۆژئاوای ئەنبار، پۆلیسی ئەنبار چوارشەممە (7 حوزەیران) رایگەیاند.
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزەیج، بە دیارونای وت: "خۆکوژێك تێبینیکرا شەوی رابردوو لە هیت و لەلایەن پۆلیسەوە راونرا. بەڵام ئەو چووە ناو ماڵێكهوه و لەوێ خۆی حەشاردا."
وتیشی: "کاتێك پۆلیس هەوڵیدا دەستگیریبکات، خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی شەش ئەندامی هەمان خێزان،" لەنێویاندا باوك، دایك، نهنك و سێ منداڵ.
بەرپرسهكهی پۆلیس وتی چوار ئەندامی تری خێزانەکە کە لە ژووری تەنیشتیەوە بوون "بەسەختی بریندار بوون" و ئاماژەشیدا بهوهی كه ئێستا چارەسەر وەردەگرن لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.