هێزەکانی عێراق زیاتر لە 170 خێزانی عێراقییان لە دورگەی هیت گواستەوە پێش دەستپێکردنی ئەو هێرشەی بەڕێوەیە بۆ سەندنەوەی ناوچەکە لە دەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رۆژی دووشەممە (3 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزەیج، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق راڕەوی سەلامەتیان دابینکردووە بۆ گواستنەوەی 173 خێزان لە دورگەی هیت و ناوچەکانی هەردوو رۆخی روباری فورات و گواستویاننەتەوە بۆ جێگایەکی سەلامەت."
رزەیج وتی: "گواستنەوە بەردەوامە لە خۆئامادەکردندا بۆ هێرشکردنەسەر دورگەکە."