هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق هەشت پاشماوەی داعش دەکوژن لە مەخمور

خالید تائی

سەربازێكی عێراقی شوێن جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کەوتووە لە چیاکانی شارۆچکەی مەخمور له‌ تەمموزی 2019. [خاوەنی وێنە: شانەی شارەزایانی تاکتیکی]

سەربازێكی عێراقی شوێن جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کەوتووە لە چیاکانی شارۆچکەی مەخمور له‌ تەمموزی 2019. [خاوەنی وێنە: شانەی شارەزایانی تاکتیکی]

هەشت پاشماوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ‌هێرشێکی موشەکیدا بۆسەر حەشارگەکەیان کوژران لە چیای قەرەچوغ لە شارۆچکەی مەخمور لە باکوری عێراق.

بەگوێره‌ی بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی پێنجشەممە (19 کانوونی یەکەم)، "لە هەوڵێکی هەواڵگریدا پێنج تیرۆریست بینران کە ماتۆرێكیان لێدەخوڕی لە قەرەچوغ لە قه‌ڵه‌مڕه‌وی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدیندا".

وتی: "دوای ئەوەی چوونە ناو حەشارگەکەیان لە چیاکە، موشەکیك شوێنەکەی پێکا و هەموو ئەندامانی گروپەکەی کوشت."

بەیاننامەکە ئاماژەی کرد: "گروپێكی دیکە بینران کە هاتن بۆ شوێنی هێرشەکە تا تەرمەکان بگوێزنه‌وه‌ و ئەوانیش بە موشەکیك پێکران و سیان له‌ تیرۆریسته‌كان کوژران."

ئەفسەرە عێراقییەکان بازگەیەکی ئەمنی دەپشکنن لە شارۆچکەی مەخمور ئازاری 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەفسەرە عێراقییەکان بازگەیەکی ئەمنی دەپشکنن لە شارۆچکەی مەخمور ئازاری 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

قائیمقامی مەخمور رزگار محەمەد هەینی بە دیارونای وت: "ئۆپەراسیۆن و هێرشە بەردەوامەکان دژبە حەشارگەکانی پاشماوەکانی داعش [لە قەرەچوغ] لەلایەن فیرقەی 14ی سوپای عێراقەوە به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر چالاکی و جموجۆڵی چەکدارە تیرۆریستەکانیان کەمکردووە."

وتیشی ماوەیەك لەمەوبەر تەقەمەنی دەستکردیان لەسەر رێگاکانی دێهاتەکانی نزیك چیاکە و دەوروبەری دانابوو.

وتی: "بەڵام لەم دوو هەفتەیەدا، هیچ کردەوە و جموجۆڵێکی گوماناویی تیرۆریستەکانمان تۆمارنەکردووە." وتیشی: "رەوشی ئەمنی ئێستا لە سەرانسەری قەزاکە و ناحیەی قەراج، کە چیای قەرەچوغی لێیە، بەگشتی باشە."

پرۆژەی خزمەتگوزاری پێویستە

محەمەد وتی زۆربەی دانیشتوانی قەراج "چەندین ساڵە ئاوارە بوون، ئەو کەمپەش [لە مەخمور] 600 خێزانی تێدایه‌، نزیکەی 9,000 کەسن، زۆربەشیان دانیشتووی گوندە دوورەدەستەکان بوون".

وتیشی: "نیگه‌رانییه‌ ئەمنییه‌كان رێگرن لە گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربەی ئەو کەسانە بۆ ناوچەکانی خۆیان" بەڵام جەختیکردەوە كه‌ "ئەوە تەنیا بەربەست نەبووە".

وتی: "نەبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و کەمیی کارەبا و ژێرخانێكی خراپ فاکتەری سەرەکین کە وایانکردووە خەڵك نەخوازن بگەڕێنەوە."

محەمەد وتی: "دانیشتوانەکە رووبەڕووی رەوشێکی سەخت بوونەتەوە، چ ئەوانەی لەناو کەمپەکاندا دەژین و چ ئەوانەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان، بەتایبەتی بەهۆی نزمیی پلەی گەرما و نەبوونی سوتەمەنی و وەستانی پێدانی پسوڵەی خۆراك کە چەندین مانگی خایاندووە."

وتی حکومەتی ناوخۆیی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ئامادەکردووە کە لەلایەن بودجه‌ی گەشەپێدانی هەرێمه‌كانەوە خەرجییەکەی دابیندەکرێت.

هه‌روه‌ها وتی: "هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پرۆژانە دەستپێبکەن و رەوشی خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکەمان باشترببێت وەك چۆن رەوشی ئەمنی باش بووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500