25 چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دووشەممە (9 ئازار) کوژران دوای ئەوەی ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق لەڕێی فڕۆکەوە دابەزین.
ئۆپەراسیۆنەکە حەشارگەکانی داعشی لە چیای قەرەچوغی قەزای مەخمور لە باکوری عێراق کردە ئامانج.
ئەمە دوایین ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق بوو دوای ئەوەی هەڵمەتێك لە ناوەڕاستی شوباتدا چەندین پاشماوەی داعشی کوشت لە چیاکانی حەمرین و خانوکە و عەتشانە و مەکحول.
شانەی راگەیاندنی ئهمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه دابەزینەکە ئهنجامدرا "بهههماههنگی لهگهڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
راشیگهیاند كه هێزە هێرشبەرەکە "پێکدادانی کرد لەگەڵ چەکدارانی داعش کە خۆیان لە چیای قەرەچوغ قایمکردبوو، توانییان 25 چەکدار بکوژن و نۆ تونێل لەناوببەن لەگەڵ کەمپێکی راهێنان".
سەرۆكی شارەوانی مەخمور، رزگار محەمەد وتی هێرشەکە سەرلەبەیانی یەکشەممە دەستیپێکرد و سەرەتای دووشەممە کۆتایی هات.
بە دیارونای وت: "ناوهناوه رووبهڕووبوونهوهی تووندوتیژ و هێرشی ئاسمانیش بۆسهر ئەشکەوتەکانی تیرۆریستەکان روویدهدا لە چیاکە."
وەڵامی خێرا بۆ تیرۆریزم
محەمەد وتی: "ئەم هێرشە وهڵامێكی تووند و خێرا بوو بۆ ئهو تاوانانهی چەکدارە تیرۆریستەکان ئەنجامیاندا، کە هەفتەی رابردوو دوو هێرشی تیرۆریستییان کردە سەر خەڵكی بێتاوان لە دوو گوندی ناحیهی قەراج."
وتیشی چەکدارانی داعش کە لە چیای قهرهچوغهوه هاتبوون بە چەکی بچوك هێرشیانکردە سەر گوندی خەزرا و دوو مەدەنییان کوشت و یەکێکی دیکەیان بریندارکرد.
وتی دواتر ئامێرێکی تەقەمەنییان تەقاندەوە بە ئۆتۆمۆبیلێکی مەدەنیدا لە نزیك گوندی حەدیقە و چوار مەدەنی برینداربوون به پلهی جیاوازی برینداری.
محەمەد وتی ئەو دوو هێرشە "مانگیك دوای دوایین هێرشی پاشماوەکانی داعش ئەنجامدرا لە گوندەکانی نزیك چیاکە، ئەوکاتەی ئامێرێکی تەقەمەنییان تەقاندەوە لە گوندی تەل ریم و دوو مەدەنییان بریندارکرد."
وتی پاشماوەکانی داعش زۆر نین "بەڵام هەوڵدەدەن چیای قەرەچوغ بەکاربهێنن وەك پەناگە کە 1,000 مەتر بەرزترە لە ئاستی دەریاوه".
وتیشی: "سوودوەردەگرن لە سروشتە بەردەڵان و سەختەکەی و گەیشتنی بە روباری دیجلە لە رۆژئاواوه و گەیشتنی بە دورگەکانی رووبارەکە و درێژبوونەوەی تا ناحیهی گەیارە لە باشوری موسڵ."
ههروهها وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە "گورزێكی تووند" بوو لە چەکدارەکان وەشێنرا و "ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکان بەو کوالیتییە دوابەدوای یەك لە چیاکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامبدرێن هەڕەشەی داعش بەتەواوی نامێنێت".