تیمێکی لێکۆڵینەوەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز یەکشەممە (1 کانونی یەکەم) رایگەیاند کە توانیوێتی راپۆرتێکی پێشووتری رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستبكاتهوه کە تێیدا روسیا تۆمەتباردەکات بە بەرپرسیاری بۆردومانی ناوچەیەکی نیشتەنی لە سوریا.
بە بەکارهێنانی وێنه و ڤیدیۆی شایەتحاڵان، تۆماری زانیاریی فڕین و گرتەی تۆمارکراو، تیمی رۆژنامەکە بەدواداچوونیان کردووە و گەیشتوون بەوەی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر ناوچەیەکی نیشتەنیی خێزانە ئاوارەکان لە دەوروبەرەکانی شارۆچکەی حاسی پارێزگای ئیدلیب لەلایەن فڕۆکەوانێکی روسییەوە ئەنجامدراوە.
راپۆرتکەی نیویۆرك تایمز رایگەیاند: "بەڵگەکان بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکە دەخەنە ئەستۆی روسیا."
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکی وردیدا سەربارەت بە رووداوەکەی 16 ئاب رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکە ناوچە نیشتەنییەکەی لە ئێوارەی 16 ئابدا کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی کوشتنی لانیکەم 20 مەدەنی و برینداربوونی 52 مەدەنیی تر. رێکخراوەکە هێرشەکەی وەک "تاوانێکی ئاشکرای جەنگ" لهقهڵهمدا.
رێکخراوەکە رایگەیاند هێرشەکە 200 رزگاربووی ئاوارە کرد.
راشیگەیاند: "شایەتحاڵەکان وتیان هیچ ئامانجێکی سەربازیی ئاشکرا لەئارادا نەبووە بۆ هێرشەکەی سەر ناوچە نیشتەنییەکە، کە زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون."
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ناوچە نیشتەنییەکە، کە پێکدێت لە چەندین بینا و دوکان، لەلایەن رێکخراوێکی مرۆیی سورییهوه بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی هێرشەکەوه لەخزمەتگوزاری كهوت.
بەرپرسی قەیران و ناکۆکییەکان لە رێکخراوەکە، گێری سیمپسن لە راپۆرتی ئابی رێکخراوەکەدا وتی: "لە دەسپێکی هێرشەکەی ئیدلیبەوە، هاوپەیمانێتی سەربازیی سوریا و روسیا چەندین تاکتیکی نایاسایی بۆ کوشتن و بریندارکردنی سەدان مەدەنی بەکارهێناوە."
رێکخراوەکە قسەی لەگەڵ 24 شایەتحاڵدا کردووە و وردبینی كردووه بۆ سهرچاوهی كراوه و وێنەی و ئاسمانیی پەیوەندیدار بە هێرشەکەوه. بۆیدەرکەوتووە کە هیچ ئامانجێکی سەربازیی ئاشکرا لە ناوچەکانی دەوروبەر نەبووە و تهنها فڕۆکەکانی سوریا و روسیا لەو ناوچەیە چالاکییان ئەنجامداوە.
هێرشەکە لهقهڵهمدرا به 'تاوانی جەنگ'
نیشتەنیەکە پێشووتریش کراوەتە ئامانج، لە 2016، کاتێک هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی روسیا-سوریا دەیان مەدەنییان کوشت، كه زۆربەیان منداڵی خوێندکار بوون، لە هێرشێکدا کە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دەکرێت "بە تاوانی جەنگ لهقهڵهمبدرێت".
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت رووداوەکەی 16 ئاب "یەکێکە لەو زنجیرە تاوانانهی جەنگ كه لەلایەن هێزەکانی روسیاوه لە سوریا ئەنجامدراون و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و بەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە."
وتی رووداوەکە دەکرێت مادەی 8ی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانی 1998 بیگرێتەوە، کە هەشت کردەوە وەک تاوانی جەنگ هەژماردەکات و دەتوانرێت رهوانەی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بکرێن.
ئەوانیش پێکدێن لە "بەئەنقەست بوونه هۆی مەینەتییەکی گەورە، یان بریندارکردنی سەختی جەستەیی و تەندروستی" و کاولکاری و وێرانکردنی موڵکی گشتی، کە پێویستیی سەربازی بۆی لەئارادا نەبێت و بە نایاسایی ئەنجامبدرێت".
بەسام وتی دەکرێت ئەمە بەکاربهێنرێت بۆ بەرپرسیارکردنی روسیا و جەختیشی كرده سەر پێویستیی تۆمەتبارکردنی روسیا لهسهر ئەو پێشێلکارییانەی لە سوریا ئەنجامیان دەدات.
وتیشی روسیا پشتیوانێکی سەرەکیی رژێمی سوریایە، کە بەرپرسیارە لە کوشتنی دەیان هەزار مەدەنی لە دەسپێکی شەڕەکەوه لە 2011.