دەزگای تایبەتی دژە تیرۆریزمی عێراق 10 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە ناوچەکانی باکور و باشوری بەغدا لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار، دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا سێشەممە (20 ئاب) رایگەیاند.
شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف چوارشەممە بە دیارونای وت دەستگیرکراوان "شانەیەکی تیرۆریستییان پێکهێنابوو کە وەك یەکەی گەڕۆکی داعش کاریاندەکرد و چەند چالاکییەکیان بۆ گروپەکە ئەنجامدابوو".
وتی لەنێو چالاکییەکاندا چاندنی بۆمبی دەستکرد و ئامادەکردنی شوێنی پشوودان بۆ خۆکوژان لە ناوچەکانی نزیك پایتەخت و پارێزگای ئەنبار هەبوون.
وتی دەستگیرکردنەکان "لە ئەنجامی ددانپێدانانی سەرکردەیەکی داعش لە پارێزگای کەرکوك هاتن کە نزیکەی مانگێك لەوەوبەر لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابوو".
وتیشی سەرکردەکەی داعش پلانی هێرشێکی گه‌وره‌ی دانابوو بۆسەر زیندانی حوت لە پارێزگای زیقار و شاری ناسریە "بۆ ئازادکردنی ئه‌و زیندانییە مەترسیدارانه‌ی به تاوانی تیرۆریزم ده‌ستگیركراون".
ئەبو ڕەغیف وتی: "ددانپێدانانەکانی بوونە هۆی ئەوەی هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزم زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن بۆ شوێنهەڵگرتنی شانە 10 کەسییەکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەغدا و ئەنبار، کە سەریکێشا بۆ دەستگیرکردنەکان."
هەڵکوتانەسەر كه‌سه نزیكه‌كانی بەغدادی
ئۆپەراسیۆنەکە رۆژێك دوای ئەوە هات کە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند یاوەرێکی نزیكی بەغدادی دەستگیرکراوەکە پێگەی "فەرماندەی سەربازی" داعشی هەبوو لە بەشی هیتی خۆرئاوای ئەنبار.
ئەبو ڕەغیف وتی شەعبان ناسر ئەرزیك حەمادی ناسراوبوو بە "دڕندەییه‌كی بێوێنه، تووندڕەوی و باوەڕی رەهای بە ئایدۆلۆژیای تیرۆریستیی [داعش]".
وتی: "سەرکردەیەکی باڵای دیوان جوندی داعش بوو كه بەشداریی کردبوو لە زۆرێك لە شەڕەکانی گروپەکەدا دژی هێزەکانی عێراق و شاڵاوەکانی کە بوونە هۆی مەرگ و ئاوارەیی زۆرێك لە خەڵکی ئەنبار، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی موڵكوماڵیان."
وتیشی دەستبەسەرکردنی ئەم سەرکردەیە "په‌ته‌كه لە ملی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادیدا تووندتر ده‌كاته‌وه و به‌دوای چەند ئۆپەراسیۆنێكی هاوشێوەدا هات کە بوونە هۆی کوشتن و دەستگیرکردنی چەندین کەسایەتیی پلەبەرزی وەك ئەو".
ئەبو ڕەغیف وتی داعش چالاکییەکانی به ناناوەندی (لامه‌ركه‌زی) كردووه "وەك بەشێك لە شێوازێکی نوێ کە دەسەڵات و ئازادیی زیاتر دەداتە فەرماندە مەیدانییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی یەکەکانیان و بڕیاردان لەوەی کەی هێرش بکەن".
وتی: "بەڵام هێزە ئەمنیەکانمان و دەزگا هەواڵگرییەکان هیچ بۆشاییەك بۆ تیرۆریستان جێناهێڵن تا بیقۆزنەوە."
ئه‌عزه‌م سه‌بحان موه‌فه‌ق، زیندانی به‌تۆمه‌تی تێرۆریزم له تاجی. ساڵی 1997 له‌دایكبووه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خوا بتانپارێزێت!
وه‌ڵام بدهرهوهخودا هه‌وڵه‌كانتان بپارێزێت، ئه‌ی قاره‌مانان!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا سه‌ركه‌وتنتان پێده‌به‌خشێت! هیچ هه‌لێكیان پێ مه‌ده‌ن. شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له هه‌ركوێیه‌ك بن، چونكه عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌یان وێران‌كرد.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا پاداشتی هه‌وڵه‌كانتان بداته‌وه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
من سه‌ربازێكم له فه‌وجی 3ی لیوای44ی فیرقه‌ی 11. له هه‌واڵگری كارده‌كه‌م. هیوادارم له ئۆپه‌راسیۆنی داهاتوودا له‌گه‌ڵتان بم. هیوادارم سه‌ربكه‌ون، به‌ویستی خودا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا پاداشتی هه‌وڵه‌كانتان بداته‌وه! خودا بتانپارێزێت و سه‌ركه‌وتنتان پێببه‌خشێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت