دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، دووشەممە (14 ئەیلول) پشتیوانکارێكی دارایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.
هێزەکە دای بەسەر حەشارگەی چەکدارەکەدا و سەرکردەیەکی دیکەی داعشی دەستگیرکرد دوای ئۆپەراسیۆنێکی دابەزین بۆسەر شارۆچکەی روتبە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەڵمەتێکی دەزگای دژە تیرۆریزم بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسە باڵاکانی داعش بەهاریکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
وتی دەزگای دژە تیرۆریزم، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەییەکانی دیکە، لەنێویاندا فەرماندەییەکانی جەزیرە و سهڵاحهدین و خۆرئاوای نەینەوا، بەمدواییانە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوانەیان دژی پاشماوەکانی داعش ئەنجامداوە.
![ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بەمدواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە بوونە هۆی دەستگیرکردن و کوشتنی ئەندامانی باڵای داعش. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]](/cnmi_di/images/2020/09/16/26121-Iraq-CTS-forces-600_384.jpg)
ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بەمدواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە بوونە هۆی دەستگیرکردن و کوشتنی ئەندامانی باڵای داعش. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان زانیارییان گردکردەوە دەربارەی حەشارگەکانی تیرۆریستان، داتاکەیان شیکارکرد و دواتر هێرشیانکردە سەر ئامانجەکان وەك بەشێك لە پلانێك بۆ كردهی هێرشبەرانە."
وتی ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش بەردەوامن، "لەکاتێکدا کاردەکەین بۆ بهردهوامیدان به گوڕی هێرشەکان دژی [چەکداران]".
لە 7 ئەیلولەوە، دەزگای دژە تیرۆریزم حەوت هێرش و ئۆپەراسیۆنی دابەزینی دژی حەشارگەکانی داعش ئەنجامداوە لە ناوچەکانی داقوق و حەویجە لە کەرکوك و کەرمە و فەلوجە لە ئەنبار، شەرگاتیش لە پارێزگای سەلاحەدین.
وتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بوونە هۆی کوشتنی دوو تیرۆریست و دەستگیرکردنی 10ی دیکە، لەنێویاندا شەش سەرکردەی چالاکی [داعش]."
دەزگای دژە تیرۆریزم سێشەممە رایگەیاند كه چەکدارێکیان دەستگیرکرد پێش چەند خولەکێك لە هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێك لەنێو خەڵکی مەدەنیدا کە بازاڕیاندەکرد لە بازاڕێکی قەرەباڵغی شاری بەعقوبە، پایتەختی پارێزگای دیالە.
کوشتارگەی ئەلبونیمر
بەڕێوبەری لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم کەعود وتی هێزە ئەمنیەکان دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە سەرپەرشتی ئهو هەڵمەتانهی کوشتاری بەکۆمەڵیان کردووە کە لەلایەن گروپەکەوە ئەنجامدران دژی سەدان ئەندامی خێڵی ئەلبونیمر لەنێوان 2014 و 2015.
هێزێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سێشەممە دوو چەکداریان دەستگیرکرد كه لە دیوانی "سەربازان"ی داعشدا لە فەلوجە وەك ئەندامانی ئهمنی کاریاندەکرد.
وتی ئەمە دەستکەوتێکی بەرچاوی هێزە ئەمنیەکانە "لە شوێنپێهەڵگرتنی ئهو تیرۆریستانهی تێوەگلاون لە رشتنی خوێنی بێتاوانان".
کەعود کە سەر بە خێڵی ئەلبونیمرە، وتی خێڵەکە "زۆرێك لە ئەندامانی بوونە قوربانی بەهۆی دڵسۆزییانەوە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان" و ئاماژەیکرد بەوەی داعش لانیکەم 1,200 ئەندامی خێڵی ئەلبونیمری کوشتووە.
داوایکرد کە "لیژنەیهكی باڵا پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەوانەی بەرپرسن و تێوەگلاون لەم کوشتارانە" و قەرەبووی دادپەروەرانەی خێزانی قوربانیەکان بکرێتەوە و یارمەتی بنیاتنانەوەی ئەو خانوانە بدرێت کە لەلایەن داعشەوە وێرانكراون.