https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/09/10/feature-03

×
×
ئاساییش |

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لە حەشارگەکانی داعش دەدەن لە سەلاحەدین

خالید تائی

image

فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشدەکاتە سەر ئامانجێکی داعش لە عێراق لە ئایاری 2019. [خاوەنی وێنە: تیمی پەیوەندیی دیجیتاڵی ئەمریکا]

هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان رۆژی یەکشەممە (8 ئەیلول) شەش ئەندامی شانەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کوشت لە پارێزگای سەلاحەدین، میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە.

شیکاروانی ئەمنی، فازل ئەبوڕەغیف سێشەممە بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانیەکە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی دابینکراو لەلایەن شانەی هەڵۆکانی هەواڵگرییەوە بوو كه‌ "سەرکەوتوانە لە ئەشکەوتێکی چیاکانی مەکحولی دا نزیك بە کارگەی چیمەنتۆکەی باکوری سەلاحەدین".

شانەیەکی شەش ئەندامیی کردە ئامانج کە لەلایەن خەتاب خەڵەف محەمەد ساڵح جەوارییەوە پێشڕەوی دەکرا، کە سەرکردەیەکی داعش بوو بەرپرس بوو لە هەماهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لەنێو سێ "ویلایەت"ی گروپەکەدا [پارێزگا]: دیجلە، جەزیرە و کەرکوك.

ئەبوڕەغیف وتی هێرشە ئاسمانیەکە بووە هۆی كوشتنی سەرکردەیەکی دیکە، بەناوی موسعەب، کە بەرپرسی بۆمبڕێژکردن بوو لە ناوچەی چیاکانی مەکحول، لەگەڵ کارگێڕێك و سێ چەکداری گروپەکە.

image

فەرماندە ئەمنیەکانی عێراق دەبینرێن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ شوێنپێهەڵگرتنی حەشارگەکانی داعش لە چیاکانی مەکحول، باکوری پارێزگای سەلاحەدین، لە حوزەیرانی 2018. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی سەلاحەدین]

وتیشی: "ئەم شانە تیرۆریستیە مەترسیدارە بەرپرس بوون لە چەند هێرشێکی چەکدار دژی مەدەنیەکان و چالاك بوون لە چاندنی تەقەمەنی و بۆمبی دەستکردا."

هەروەها لەپشت رفاندن و کوشتنی سێ برا بوون -- سەعد و محەمەد و عومەر جاسم حەمادی -- کە خەڵکی گوندی مەسحەك بوون لە بێجی، باکوری پارێزگای سەلاحەدین، لەکاتێکدا خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون لە دامێنی چیاکانی مەکحول.

وتی هێرشەکەی 7 شوبات "بووە هۆی توڕەیی جەماوەری".

دەستگیرکردنی بەرفراوان لە سەلاحەدین

هاوکات، دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق ئێوارەی دووشەممە (9 ئەیلول) بە فڕۆکە دابەزین لە موتەیبیجە و بیابانی سەلاحەدین و 15 چەکداریان کوشت.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزم 15 تیرۆریستیان کوشت، لەنێویاندا چەند خۆکوژێك، نۆی دیکەشیان دەستگیرکرد.

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان چەندین حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل و کەمپی راهێنانی داعشیشیان تێکشکاند.

هێرشە ئاسمانیەکان هاوکات بوون بە زنجیرەیەك لە دەستگیرکردن کە گومانلێکراوانی داعشیان کردبووە ئامانج لە پارێزگای سەلاحەدین.

ئەبو ڕەغیف وتی: "لە چەند رۆژی رابردوودا، دەزگا ئەمنیەکان 75 ئەندامی داواکراوی داعشیان دەستگیرکردووە لە ئۆپەراسیۆنی دەستپێشخەرانەدا."

وتی زۆربەی دەستگیرکراوان خەڵکی سەلاحەدین بوون و دوای هەڵکوتانە سەر حەشارگەکانیان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاکە دەستگیرکران، لەنێویاندا خۆرهەڵاتی شەرگات، عەین فه‌رەس و دوورگەی سەلاحەدین و وتیشی هەندێکیان خەڵکی خۆرهەڵاتی موسڵ بوون.

وتیشی پەیوەندییان بە ویلایەتی دیجلەی داعش و ویلایەتی سەلاحەدینەوە هەبوو، بەشێکیش بوون لە شانە نهێنییەکان کە چالاك بوون لە گواستنەوە و ئامادەکردنی خۆکوژاندا، لەگەڵ نوسینگە کارگێڕی و شەرعی و داراییەکانی گروپەکە.

ئەبو ڕەغیف وتی یەکێك لە شانەکان پلانی دانابوو بۆ هێرشکردنە سەر بینا حکومییەکانی سەلاحەدین، جگه‌ لە كردنه‌ ئامانجی گردبوونەوەی جەماوەری، وەك یاریگای تۆپی پێ، بۆ لێدانی زەبری کوشندە.

وتیشی: "دەستگیرکردنەکان دوای چاودێریی ورد و هەوڵی هەواڵگریی کاریگەر ئه‌نجامدران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر
1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha

باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌