هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دەستێوەردانی روسیا شکستدەهێنێت لە پاراستنی مەدەنیەکانی ئیدلیبدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پۆلیسی سەربازیی روسیا دەوریەیەك ئه‌نجامده‌ده‌ن لە باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

پۆلیسی سەربازیی روسیا دەوریەیەك ئه‌نجامده‌ده‌ن لە باکوری سوریا. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

هەڵەشەیی روسیا لە دەستێوەرداندا لە شەڕی سوریا بۆتە هۆی بێ مەبەست بەهێزکردنی توندڕەوان لە ئیدلیب و شکستهێنان لە پاراستنی مەدەنیەکاندا لە دوایین ناوچەی دەرەوەی دەسەڵاتی رژێم، چالاکوانان و چاودێرانی سوری بە دیارونایان وت.

لە ئەیلول، روسیا و تورکیا دانوستانی ئاگربەستیان کردکە بۆ پاراستنی ناوچەی ئیدلیب بوو لە هێرشێکی فراوانی رژێمی سوریا.

بەڵام ئاگربەستەکە توشی شکست هاتووه‌، بەجۆرێك تەحریر شام کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەو ناوچەیەی کرد لە کانونی یەکەمدا و خەڵكە مەدەنیەکە مەینەتیانە بەدەستچەوساندنەوە وپاشاگەردانی لە ناوچەکە و زیادبوونی بۆمبارانلە دەرەوە.

رۆژنامەنوسی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت لەوکاتەوەی رێککەوتنەکە کراوە، ئیدلیب شایەتی فراوانبوونی تەحریر شامە "لەسەر حسابی گروپەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن کە ئامادەییان هەیە لە ناوچەکە".

ئەفسەرێكی سوپای سوریا، سوهەیل حەسەن، مەدالیای دۆستایەتی روسیای پێبەخشراوە، کە مەدالیایەکە دەدرێتە ئەوانەی هەوڵەکانیان بە ئامانجی باشتركردنی پەیوەندی لەگەڵ روسیایه‌. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

ئەفسەرێكی سوپای سوریا، سوهەیل حەسەن، مەدالیای دۆستایەتی روسیای پێبەخشراوە، کە مەدالیایەکە دەدرێتە ئەوانەی هەوڵەکانیان بە ئامانجی باشتركردنی پەیوەندی لەگەڵ روسیایه‌. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

وتی رێککەوتنەکە بووە هۆی زیادبوونی هه‌مژمونی هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە و وایکرد کۆنترۆڵی سەرچاوە ئابورییەکان بکەن و باج بسه‌پێنن و کۆنترۆڵی بازرگانی شمەکی هەرە پێویستی وەك خۆراك و بەرهەمە نەوتیەکان بکەن.

وتی لە ئەنجامدا، تەحریر شام "بەهێزتربووە له‌وه‌ی پێش جێبه‌جێكردنی رێککەوتنەکە هه‌بوو، دوای ئەوەی ناوچەیەکی ئارامی پێدرا کە رێ بە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی و سیاسیی دەدات".

عەبدوڵا وتی ناوچەی ئیدلیب بۆتە ناوچەی ئارام بۆ گروپە توندڕەوەکانی دیکەی سەر بە قاعیدە و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

'ئاگربەستەکە شکستێك بوو'

وتی: "بەراوردێکی خێرا لەنێوان ئەو ناوچەیەی روسەکان دەستێوەردانیان تێداکردووە و ناوچەی دەستێوەردانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، جیاوازییه‌كی زەبەلاح دەردەخات لە واقیعی رۆژانەدا."

وتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیریی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی کرد لە شەڕی دژی داعشدا و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ گروپه‌كه‌ رزگاركران.

وتی ئەم ناوچانە لەلایەن ئەنجومەنی خۆجێیەوە بەڕێوەدەبرێن کە خزمەتگوزاری و کۆمەك و کاری بنیاتنانەوە ئەنجامدەدەن، لەکاتێکدا ئیدلیب بۆتە شوێنی توندڕەوان و دانیشتوانەکەی دەناڵێنن بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتاییەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت: "مەدەنیەکان لە ناوچەی ئیدلیب هەر لە رۆژی یەکەمەوە باوەڕیان وابووە کە ئاگربەست شکست بووە، چونکە زۆربەی ناوچەکان هێشتا رۆژانە بۆمباران دەکرێن."

وتی زۆربەی بۆمبارانەکان گەڕەکه‌ مەدەنیەکانیان کردۆتە ئامانج نەك پێگەکانی تەحریر شام، بەمەبەستی ناچارکردنی مەدەنیەکان بۆ هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو پارێزگاکە تا ناوچەکە بەتەواوی چۆڵ بکەن.

ئیدلیبی وتی ئاگربەستەکە "بەمەبەستی دابینکردنی فریاگوزاری بوو بۆ مەدەنیەکان یان کۆمەکی هەرە پێویستی خۆراك، بەڵام پێچەوانەی ئەوە روویداوە و تەنانەت کۆمەك نایەتە ناو ناوچەی ئیدلیبەوە".

وتی زۆربەیان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن بەجۆرێك هیچ پێداویستییه‌كی ژان یان كاریان نیە و نرخەکانیش زۆر بەرزبوونەتەوەبەهۆی کورتهێنانی بەهێزی شمەکە سەرەتاییەکانەوە.

دەوڵەتی سوریا 'لە لێواری رووخاندایه‌'

پارێزەرێكی سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت میدیای روسیا بەردەوامە لە وێناکردنی دەستێوەردانی وڵاتەکە له‌ سوریادا وەك هەوڵێك "بەمەبەستی یارمەتیدانی سوریەکان بۆ شکستهێنان بە تیرۆریزم".

وتی: "بەڵام راستیەکان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بەڕوونی ئاماژە بە پێچەوانەکەی دەکەن." ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا دەسکەوتی روسیا لەدەسەڵاتدا هێشتنەوەی بەشار ئەسەد بووە.

وتی هاوکات، دەوڵەتی سوریا لە لێواری رووخاندایە و روسیا "هیچ دەستێوەردانێكی نەکردووە بۆ پشتگیریكردنی ئابوریی سوریا".

بەسام وتی ناوچەکانی ژێردەستی رژێم زیاتر له‌دەست سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) و میلیشیا هه‌واداره‌کانیدان یان بەدەست سوپای سوریاوەن، کە پاڵپشتی کراوە بە روسیا و میلیشیاکانی سەر بە روسیا.

وتی: "ئەم میلیشیایانە راستەوخۆ دوای بڕیارەکانی فەرماندەیی روسیا دەکەون، نەك فەرماندەیی سوریا، کە بانگەشەی روسیا رەتدەکاتەوە بەوەی گوایە پشتگیری له‌ دەوڵەتی سوریا و سوپاکەی دەکات."

وتیشی نیگەرانی سەرەکیی روسیا لەئێستادا بۆ دەستەبەرکردنی وێستگە نەوتیەکانەکە لەژێردەستیدان، لەگەڵ ژمارەیەك لە کانه‌كان لە ناوچەی بادیەی سوریا (بیابان) لەگەڵ بادیەت تەدمور (بیابانی پاڵمیرا).

هه‌روه‌ها وتی روسیا زۆر گرێبەستی ماوە درێژی بەدەستهێناوە بۆ سەرچاوەکانی سوریا و هەوڵدەدات وەبەرهێنان بکات و سوودیان لێببینێت بۆ ماوەیەکی درێژ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاو من ناڕۆم

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌