فەرەنسا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ئاساییکردنەوەی عێراق و سوریا لەکاتێکدا شەڕی دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە کەمبوونەوەدایە و هەوڵیشی بۆ پاراستنی رێڕەوە ئاوییه‌كان بەردەوامە.
له عێراقه‌وه، هێزەکانی فەرەنسا كۆمه‌كی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردووە كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن، شاره‌زای بواری سه‌ربازی، عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د وتی.
بە دیارونای وت فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا هێرشی ئاسمانیی ورد ئەنجامدەدەن دژی دوا مۆڵگه‌كانی داعش لەسه‌ر سنووری عێراق و سوریا و پارێزگای دێرەزوور لە سوریا بۆ پشتیوانیكردنی ئەم هەڵمەتە.
ئەحمەد وتی: هێزەکانی فەرەنسا پشتیوانی لۆجیستیش دەدەنە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەردەوامیدان و ئامادەباشی له شەڕی لەناوبردنی داعشدا لە سوریا.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەحمود جبوری بە دیارونای وت له عێراق، "فەرەنسا هاوکاری ناوازە و جۆربەجۆری دابینکردووە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا".
وتی: "راهێنان و پشتیوانیی فەرەنسا بۆ هەڵمەتەکە ئێستا بریتییه له هاوكاریكردنی هێزەکانمان بۆ پاراستنی سنووری سوریا و عێراق لەڕێی دابینکردنی پشتیوانیی تۆپخانە و هێرشی ئاسمانییه‌وه بۆسەر مۆڵگه‌كانی داعش."
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "فەرەنسا هاوبه‌شێکی چالاکە لەگەڵماندا و ئەندامێکی سەرەکییە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
خەفاجی وتی هاوکارییه‌كانی فه‌ره‌نسا كۆمه‌كی نه‌هێشتنی كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه مرۆییه‌كانی شەڕیش ده‌كه‌ن.
هاوکاری و راهێنانی پزیشکی
لە هاوینی 2014 ەوە، کە داعش ناوچەکانی عێراقی گرت، تا کۆتایی 2017، کە عێراق سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر گروپەکەدا، فەرەنسا سەدان تەن بابەتی هاوکاری و کەلوپەلی پزیشكیی بۆ عێراق ناردووە.
فه‌ره‌نسا هاوکاریی هەوڵەکانی راهێنانی پزیشکە عێراقیەکانیشی کردووە لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و کردنەوەی نۆرینگەی کاتی لە ناوچە رزگارکراوەکاندا، جگە لە ئاسانکردنی گواستنەوەی نەخۆشەکان لەڕێی دابینکردنی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن وه‌ك به‌شێك له‌یەکەی مۆنسابێر له ئه‌ركی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسی.
خەفاجی وتی: "ئامانجی سەرەکی ئێمە ئێستا کە شەڕەکە کۆتایی هاتووە، گەشەپێدانی توانای هێزەکانمانە لە هەموو بوارە سەربازییەکاندا، بە بواری پزیشکیشەوە."
وتی ئه‌و راهێنانانه‌ی دابینکراون لەلایەن راوێژکارانی سەربازیی فەرەنسییه‌وه لە یەکەی ئه‌ركی سه‌ربازیی مونسابێر سەرنجیان لەسەر گەشەپێدانی تواناکانی پزیشکانی مه‌یدانی شەڕە کە لە کەشی نالەباردا کاردەکەن، بەشداربووانیش فێردەبن چۆن فریاکەوتنی سەرەتایی و هاوکاری پزیشکیی فریاگوزاری بۆ سەربازە بریندارەکان دابینکەن.
وتیشی راهێنانی پراکتیکیش لەخۆدەگرن، وەك ئەوەی چۆن بتوانن بەخێرایی و كارامانه بریندارەکان لە گۆڕەپانی شەڕ بگوازنەوە.
دروستکردنی توانای سەربازی
جبوری وتی: "من بەچاوی خۆم پشتیوانی فەرەنسییەکانم بینی لە شەڕی گرتنەوەی شاری موسڵدا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه رێکخراوە فەرەنسییەکان هاوکاربوون لە ساڕێژکردنی بریندارەکاندا و کۆمەکیان بەخشیوەتە ئه‌و مەدەنیانه‌ی لە ناوچەکانی شەڕ هەڵهاتبوون.
وتیشی کۆمەکی پزیشکیی فەرەنسییەکان بەبێ وەستان دەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بریندارەکان بەپێی پێویست چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ دابیندەکرا.
جبوری وتی: "رۆڵی سەربازیی فەرەنسا ئێستا سەرنجی لەسەر پڕچەککردن و راهێنانی سەربازەکانمانە لەگەڵ هاوکاریکردنیان تا بتوانن هەڵمەتە سەختەکانی شەڕ جێبەجێبکەن، بە رزگارکردنی پزیشکیشەوە."
جبوری وتی فەرەنسا زۆر بەشداربووە لە پرۆژەکانی ژێرخانی مەدەنیشدا لە شارە رزگارکراوەکانی عێراق.
وتی له‌وانه پرۆژەیه‌كی 2.5 ملیۆن یۆرۆیی (2.8 ملیۆن دۆلار) بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی کۆلێژی پزیشکی موسڵ لەگەڵ هاوکاریکردنی تاقیگە و دەزگاکانی دیکە.
فەرەنسا هەروەها كۆمه‌كی چاکكردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی تۆڕەکانی ئاویشی كردووه لە پارێزگای نەینەوا.
فه‌ره‌نسا پاسه‌وانیی ئاوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات
شارەزای بواری سەربازی وائیل عەبدولموتەڵیب وتی لەهەمانکاتدا هێزی دەریایی فەرەنسی رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت لە پاراستنی سنوورە ئاوییەکانیدەریای سپی ناوەڕاست‌و کەنداو و دەریای سوور و به‌تایبه‌تیش گه‌روی بابولمه‌نده‌ب.
به دیارونای وت گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌تی ئاوه بازرگانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ده‌كات و رێگریده‌كات له‌وه‌ی كه‌س بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكات.
وتی کەشتییە سەرەکییە فەرەنسییەکان لەو ئاوانەدا بوونیان هەیە، له‌وانه تێكشكێنه‌ره‌كانی وه‌ك كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئوڤێرن بۆ به‌رگریی ئاسمانی -- شێڤالیێ پۆل و کەشتی سەربازی کەسار – هه‌روه‌ها كه‌شتیه هێرشبه‌ره ده‌ریایی و زه‌مینیه‌كانی وه‌ك میستراڵ.
عەبدولموتەلیب وتی ئەم کەشتییانە لە چوارچێوەی رێکارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزه ده‌ریاییه تێكه‌ڵكراوه‌كاندا ده‌بزوێن و چەندین ئەرکی تایبەت ئەنجامدەدەن."
وتی ئەو کەشتیانە چاودێرن و رێگرن لە لایه‌نه شەڕەنگێزەکان، وەك سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هەوادارەکانی لە ناوچەکە.
وتیشی کەشتی کەسار لەگەڵ کەشتی سەربازی ئەمریکی سترایك گروپ 3 کاردەکات و هاوکارە لە بەرگریکردن لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس جۆن سی ستێنیس لە کەنداو.
وتیشی: "هێزی دەریایی فەرەنسا ئەنجامی زۆر گرنگیان بەدەستهێناوە لەم لایەنەوە و چالاکانە کاردەکەن بۆ رێگرتن لە چەتەگەری دەریایی و پاراستنی ئەمنییەتی کەشتییە بارهەڵگرەکان و تانکەرە نەوتییە دەریاییەکان لە ناوچەکە."