شارەزایانی عێراقی بە دیارونایان وت بەردەوامیی بوونی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست هاوکاربووە بۆ ئارامیی هەرێمی و لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریزم.
پاریس لە پێنج ساڵی رابردوودا لەگەڵ هاوبه‌شه‌كانی دیکەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاریکردووە بۆ شکستهێنان بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
دوای شکستی گروپەکە و لەناوچوونی سەرکردەکەی ئەبو بەکر بەغدادی، فەرەنسا بەردەوامە لە شەڕ دژی پاشماوەکانی داعش لە عێراق بە هاوکاری هاوبه‌شه عێراقییەکانی.
وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا، فلۆرێنس پارلی، لەسەر هێرشەکە لە تویتەر وتی "وچانمان نەدا" بە داعش.
وتیشی: "هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا جێگیره و سووره له‌سه‌ر شه‌ڕكردن دژی پاشماوه‌كانی تێرۆریستان."
فه‌ره‌نسا ده‌ستپێشخه‌ره لە شەڕدا دژی تیرۆریزم
عێراقییەکی شارەزای بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هیلال عوبێدی، وتی فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و بەتەواوی پابەندە بە پەیمانە ئەمنییەکانی هەیەتی لەگەڵ هاوپەیمانە هەرێمییەکان.
بە دیارونای وت بەشداریەکەی فه‌ره‌نسا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا لەوەوە سەرچاوەی گرت کە تیرۆریزم هه‌ر به ته‌نها هەڕەشە نییە بۆ وڵاتانی هەرێمەکە، به‌ڵكو مەترسییە لەسەر هەموو جیهان، بۆیە "ناتوانێت دەستەوەسان بمێنێتەوە لە ئاستی ئەو هەڕەشەیەدا".
عوبێدی وتی چالاکانە هێرشبردنە سەر تیرۆریستەکان لە گۆرەپانەکەی خۆیاندا وەك لەوەی لە پێگەی بەرگریدابێت پرێنسیپێکی شارەزایانەی ستراتیژیی فەرەنسییە لە شەڕی دژ بە داعشدا.
وتیشی فه‌ره‌نسا پابەندبووە به بەرگریکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو و پشتیوانیی سەربازی و هەواڵگریشی داوە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە و شه‌ڕ.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم كه‌عود وتی: "فه‌ره‌نسا شەرافەتمەندانە پشتیوانی كرد له شەڕی دژ بە تیرۆریزم و پێزانینمان بۆ هەوڵە مەزنەکانی تۆپخانەی فەرەنسی هەیە لە پاراستنی سنووری رۆژئاوادا لەگەڵ سوریا لە دزەکردنی داعش."
بە دیارونای وت فه‌ره‌نسا دۆستێکی بەهێزی عێراقە و شارەزایی شەڕی بەخشییە سەربازە عێراقییەکان و چەك و ئامێری پێدان تا وڵاتەکەیان بپارێزن.
كه‌عود ئاماژه‌ی كرد به پەیوەندی مێژوویی فەرەنسا لەگەڵ عیراقییەکان و حکومەتەکانیان و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه فەرەنسییەکان پابەندن بە نەهێشتنی سەرچاوەکانی تیرۆریزم و بەدەستهێنانی ئەمنییەتی هەرێمییه‌وه.
پاراستنی ئاوی نێودەوڵەتی
راوێژکارێك له ناوه‌ندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی عێراق، غازی فەیسەڵ حسێن بە دیارونای وت: "بوونی فەرەنسیەکان لە هەرێمەکەمان گرنگ و پێویستە و بەرژوەندییه‌كی دوولایه‌نه‌ی دوورمەوداش هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەنداو."
ئاماژەیکرد بە بنکەی هەمیشەیی هێزی دەریایی فه‌ره‌نسا لە ئیمارات و هاوکات رێکەوتن و دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە بوارەکانی بەرگری و ئەمنییەتی هاوبەشی دەریاییدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگی یادی 10 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هاوبه‌شیی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسا و ئیماراتی گێڕا له 25 تشرینی دووه‌م.
حسێن وتی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له‌نێویاندا کەشتییە جەنگییەکەی ئوڤێرژن کە بۆ پاراستنی ئاسمانییە لەگەڵ شیڤالیە و كاسار بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنی شامالی فه‌ره‌نسادا دژ بە داعش.
حسێن دەستنیشانی رۆڵی فەرەنسای کرد لە هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان (CTF 150)دا کە لە بەحرەینە و هاوپەیمانییەکی سەربازیی دەریایی چەند دەوڵەتێکە و کاردەکات لەژێر فەرمانی هێزه ده‌ریاییه هاوبه‌شه‌كاندا.
ئەو هێزە 33 وڵاتی لەخۆگرتووە کە ئەمنییەت ده‌پارێزن لە نزیکەی 3.2 ملیۆن میلی دووجادا لە ئاوە نێودەڵەتییەکاندا و هەندێك لە گرنگرتین رێڕەوە نێودەوڵەتیەکانی کەشتیه‌وانی.
حسێن وتی ئەرکی فه‌ره‌نسا وەك بەشێک لەو هێزە، دۆزینەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و چەك و باری نایاسایی بارزگانییە لەگەڵ رێگریکردن لەوەی بکەونە دەست گروپە چەکدارەکان.
له 25 ئه‌یلول، كه‌شتی جه‌نگاوه‌ری نیڤۆسی فه‌ره‌نسی، كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ركی هێزه هاوبه‌شه‌كانی 150 ده‌كات، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 2.5 ته‌ن حه‌شیشدا له به‌له‌مێكی نایاساییدا.
فه‌ره‌نسا پابه‌ندی چاودێریكردنی ته‌نگه‌ی هورمزیشه، كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌نارده‌كردنی ده‌ریایی نه‌وتی جیهان به‌وێدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گرنگیش ده‌بینێت له ئه‌مینكردنی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان و بازرگانیی جیهانی له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌نداودا.
کەشتی جەنگی فەرەنسی ژان بارت گەشتەکەی لە هەرێمەکە لە 20 تشرینی دووەم تەواودەکات و کەشتی جەنگی فەرەنسی کوربێ شوێنی دەگرێتەوە، کە تا 22 شوباتی 2020 لەو ناوچەیە دەمێنێتەوە.
ناردنیشیان بەشێکە لە ئەرکی بونیادی ئه‌منییه‌تی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی، كه هاوپەیمانییەكه ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات و ئامانجی پاراستنی کەشتییه بازرگانییه‌كان و ئازادیی كه‌شتیه‌وانی و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تییه.