راوێژکارانی سەربازیی فەرەنسی راهێنانی تەکتیکییان بۆ هێزەکانی عێراق دابینکردووە بۆ ئەوەی پشتگیری پتەوکردنی تواناکانی شەڕیان بن لەکاتێکدا شارەکان و سنوورهكه دەپارێزن لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت فیرقەی هەشتی سوپای عێراق ئەم ساڵ زۆر سوودی بینیوە لەو راهێنانەی لە ئاستێکی باڵادا دابینکرا لەلایەن ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییهوه.
وتی: "راهێنانەکە تەکتیکی بوو تا وا لە هێزەکانمان بکات بتوانن لە هەموو رەوشێکی نالەباردا بتوانن بجەنگن بەباوەڕ و ورەیەکی بەرزەوە."
وتی ئەو هێزانەی عێراق کە بەشداربوون شارەزاییەکی زۆریان پەیداکردووە لەسەر ئەوەی چیبکەن لەکاتی هێرشی کیمیاییدا و چۆن مامەڵەبکەن لەگەڵ تەقەمەنی دەستکرد و دابینکردنی فریاکەوتنی سەرەتایی.
وتیشی سوپای فەرەنسا شارەزاییەکی زۆری هەیە لە بەکارهێنانی چەکەکانی تۆپخانە، کە بەشێکی سەرەکی راهێنانەکە بوو لەگەڵ "بەکارهێنانی تفاقی راستەقینە بۆ دروستکردنی توانای سەربازەکانمان بۆ توندتر مامەڵەکردن و کردنە ئامانجی دوژمن".
وتی ئەم راهێنانە لە هەندێك شوێنی راهێنان ئەنجامدارن کە وەك گۆڕەپانی شەڕی راستی وان، لەو شوێنانەش سەربازەکان فێربوون چۆن تۆپهاوێژی M198 هاویتزهر بەکاربهێنن، کە توانای هەیە ئامانجەکان لە دووریی 20 کلیمۆەترەوە بپێکێت.
خەفاجی وتی هێزەکانی عێراق راهێنانیشیان بینی لەسەر ئەوەی چۆن ئامانجەکان بناسنەوە و خۆیانی لێ نزیكبکەنەوە بە وردبینی و خێراییەکی زۆر لە کاتی شەڕدا.
وتی سەرەتای ئەم مانگە، هێزەکانی عێراق راهێنانیان كرد به فیشهكی زیندوو.
هاوبهشێكی سەرەکیی سەربازی
خەفاجی وتی فەرەنسا "هاوبهشێكی زۆر گرنگ و سهرهكییه لە شەڕەکانماندا دژی تیرۆریزم ... ئەوان هاوکارمانن و دەمێکە شان بە شانمان وەستاون."
وتیشی: "ئەوان باشترین شارەزایی تەکنیکیی شەڕیان پێداین و بەردەوام پێماندەدەن. سوپاس بۆ ئەو راهێنانە، ئێستا هێزەکانمان دەتوانن باشتر شەڕبکەن دژی چەکدارە تیرۆریستەکان بۆئەوەی شارەکان و سنوورهكه بپارێزن."
خەفاجی وتی: "فەرەنسا دۆستمانە و زۆر جوامێر بووە لەلایەنی سەربازی و هەواڵگرییەوە بۆئەوەی پشتیوانی عێراق بێت بەدرێژایی شەڕ دژی تیرۆریزم. هاوپەیمانیمان بەردەوامە و گەشەدەکات."
وتی: "زۆر گرنگە بۆ ئێمە هاوکاریەکانمان درێژخایەن و پتەو بن." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه فەرماندە سەربازییە عێراقییەکانی دیکەش بەهەمانشێوە "تیشك دەخەنەسەر گرنگیی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە ستراتیژییە".
وتیشی: "ئێمە خوازیارین ئەو هەوڵانە نەك تەنیا لە بواری راهێناندا بەڵکو لە گۆڕینەوەی زانیاری و چاودێرکردن و کردنە ئامانجی تیرۆریستانیشدا بەردەوامبن."
فەرماندەی هێزە خێڵەکییەکانی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی، وتی فەرەنسییەکان رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە شەڕی دژی داعشدا.
بە دیارونای وت: "سەرکەوتین لە رزگارکردنی شارۆچکەی قائیمدا لە چنگی تیرۆریستەکان نزیك لە سنووری سوریا، بەسوپاسەوە بۆ ئەو هەواڵگرییەی فڕۆکەکانی چاودێری فەرەنسی دابینیان کردبوو."
عوبێدی وتی راهێنانی فەرەنسییەکان و پشتگیری لۆجیستی ئەوان "فاکتەری سەرەکی پشتی سەرکەوتنە یەك لە دوای یەکەکانی هێزەکانی عێراق بوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی راوەدوونانی تیرۆریستاندا لە بیابانی ئەنبار و له ئهمینكردنی سنوورەکەدا."
وتی زیاتر لەوەش، فەرەنسا ئۆتۆمۆبیلی سەربازی دەبڵ ئەکسلی دابینکرد بۆ فەوجی 54 ی فیرقەی شەشی پیادە لەگەڵ چەکی سوك و مامناوەند و تەکنەلۆژیای چاودێریکردن.
پشتیوانیی فەرەنسا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات
فەرەنسا هاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشی کردووە لەکاتێکدا لە پێشڕەویدان دژی داعش لە ناوچەی باغۆز نزیك لە شاری سوریی ئەلبوکەمال.
سەرۆكی شارەوانی قائیم، ئەحمەد دولەیمی وتی: "پشتیوانی فەرەنسا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە قوڵایی سوریادا هاوکاریی ئەو هێزانەی کردووە پێشڕەوی بەرچاو بکەن و زۆربەی ئەو ناوچانە بگرنهوه کە لەدەستی داعشدا بوون."
دولەیمی وتی پشتگیری فەرەنسا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات "شارەکانی ئێمەی ئارامتر کردووە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه مەترسی داعش کەمبۆتەوە و سنووریش لەگەڵ سوریا "تادێت ئارامتردەبێت".
دولەیمی وتی عێراق بەردەوامدەبێت لە باوەشکردنەوە بۆ هاوکارییەکانی فەرەنسا و جەختیشیکردەوە کە "ئەم رۆڵە زۆر گرنگە بۆ بنیاتنانی توانای سەربازانمان و گەشەپێدانی یەکەی تۆپخانەی عێراق".
ههروهها لهم ماوهیهدا باڵوێزخانهی عێراق رازینابێت ڤیزای نوێ بداته سهربازه فهرهنسیهكه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت