دوای هەوڵە گرنگەکانی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە تێکشکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، فەرەنسا ئیستا سەرنجی لەسەر قۆناغی دوای شەڕە بە پشتیوانیکردنی هێزە سەربازییەکانی عێراق و هەوڵەکانی بنیاتنانەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش سوپا سالاری سوپای فەرەنسا، فرانسوا لێکۆنتر، سەره‌كوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی بینی سەرەتای تشرینی یەکەم بۆئەوەی سەیری میکانیزمەکان بکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانیكردنی هێزە سەربازییەکانی عێراق.
لە بەیاننامەیەكدا دوای کۆبوونەوەكە، عەبدولمەهدی جەختیکردەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا و ئاماژەی بۆ ویستی هەردوولا کرد بۆ پشتیوانیی زیاتر لە هەموو بوارەکاندا.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ فەرەنسا رۆژانە بەرەو پێش دەچێت و ئێستا زۆر پتەوترە لە جاران."
وتی پشتیوانیی فەرەنسا لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە هاوکاربووە بۆ تێكشکاندنی داعش و کەمکردنەوەی مەترسی پاشماوەکانی گروپەکە لەسەر عێراق.
خەفاجی وتی لە کاتی شەڕەکانی دەرکردنی داعشدا لە عێراق، هێزە فەرەنسییەکان "پشتیوانیی ئاسمانییان دابینکرد بۆ هێزەکانمان کە پێشڕەوییاندەکرد لەسەر زەوی" و تۆپبارانی مۆڵگەکانی داعشیشیان دەکرد.
خەفاجی وتی فەرەنسا یەکەم وڵات بوو کە بە فەرمی هاتە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، سەرکردە فەرەنسییەکانیش شانازیدەکەن بەوەی کردیان پێنج ساڵ لەمەوبەر لەڕێی پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراقه‌وه ئەو کاتە و لە دوای شکستی گروپەکەش.
ئێستاش، ته‌نانه‌ت دوای داڕمانی به‌ناو "خه‌لافه‌ت"ه‌كه و له‌ناوچوونی سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه له شه‌ڕكردن دژی پاشماوه‌كانی داعش له عێراق له‌پاڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانیدا.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ناوی رافائێل له 31 تشرینی یه‌كه‌م هێرشێكیان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك تونێلی داعش له باكوری خۆرهه‌ڵاتی عێراق.
وه‌زیری هێزه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا، فلۆرێنس پارلی، ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه له تویته‌ر وتی "پشوو ناده‌ین" به داعش.
وتیشی: "هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا جێگیره و سووره له‌سه‌ر شه‌ڕكردن دژی پاشماوه‌كانی تێرۆریستان."
خەفاجی وتی هێزە فەرەنسییەکان بەردەوامن لە راهێنان بە سەربازانی عێراق بۆ دروستکردنی تواناکانیان و ئامادەباشی شەڕیان، سەرنجیش لەسەر راهێنانی تۆپخانە و پێدانی چەك و تەکنەلۆژیای سەربازیی پێشکەوتووە.
پشتیوانیکردنی ئەمنییەتی عێراق
شارەزایه‌كی بواری ئه‌منی، سەفا ئه‌عسه‌م وتی: "فەرەنسا پابەندبوونی خۆی جێبەجێدەکات بۆ دروستکردن و پتەوکردنی سوپاکەمان بە دابینکردنی تواناکانی شەڕکردن و چەك."
بە دیارونای وت عێراقییەکان دەیانەوێت هاریکاری لەگەڵ فەرەنسییەکان پتەوبکەن، چونکە بەشداری چالاکانەیان لە شەڕی دژ بە داعشدا "پێشوازی لێ‌کرا لەلایەن عێراقییەکانەوە و ستایش کرا".
وتی: "هیوامان وایە زیاتر پەیوەندییەکانمان پتەوبکەین لەڕێی رێکەوتننامەی دوولایەنەوه لەسەر چەك و گۆڕێنەوەی هەواڵگری لەگەڵ دروستکردنی توانای عێراقییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵات، بەتایبەتی سنووری رۆژئاوا."
عەبدولمەهدی سەردانی فەرەنسای کرد له 3 ئایار و لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن "نەخشەڕێگای ستراتیژی" ئیمزاکرد کە ئامانجی هاوکاریی سەربازی و ئەمنی و ئابوری و کلتووریی عێراقە لە قۆناغی دوای داعشدا.
چاوەڕواندەکرێت ماکرۆن تشرینی دووەم بێتە عێراق بۆ تاووتوێکردنی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە.
ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بینیان جەربا، بە دیارونای وت دڵخۆشە بە رەوشی پەیوەندی له‌نێوان بەغدا و پاریس‌دا.
وتی: "ئەمڕۆ باس لە نەخشەڕێگایەکی [ستراتیژی] دەکەین لەگەڵ دۆستایەتییەکی درێژمەودا، کە نیشانەی ئەو پێشکەوتنانەیە لەکاتی دانوستانەکاندا بەرهەمهاتوون."
وتیشی فەرەنسا سەرنجی لەسەر هەوڵەکانێتی بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق لەڕووی سەربازییەوە "تا بتوانین کۆتایی بهێنین بە مۆته‌كه‌ی تیرۆریزم و ئێستاش پشتیوانمانن لە شەڕی دژ بەو هەڕەشەیەدا لەڕێی پێدانی شارەزایی خۆیانه‌وه بە دەزگا ئەمنیەکانمان".