فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق سێشەممە (11 کانونی یەکەم) بۆمبارانی شارۆچکەی سوسەی سورییان کرد کە له‌وێ کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) بەڕێوەدەچوو، بە دەیان ئەندامی گروپەکەیان کوشت، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت فڕۆکە جەنگیە F-16ەکانی عێراق بنکەکانی داعشیان لە سنووری سوریا بۆمبارانکرد کە هاوسنووری عێراقە.
وتی: "فڕۆکەکان بۆمبارانێکی سەختی دوو ئامانجی تیرۆریستییان کرد لە شارۆچکەی سوسەی سوریا."
وتیشی: "بۆمبارانەکە سەرەتا گردبوونەوەیەکی سەرکردە و ئەندامانی داعشی کردە ئامانج و نزیکەی 30 کەسی کوشت."
خەفاجی وتی: "دواتر هێرشی زیاتری بەدواداهات دژی پێگەکانی تیرۆریستان لە هەمان ناوچە و لانیکەم 13 تیرۆریستیان کوشت، لەنێویاندا ئەندامانی کەتیبەی ئینغیماسی (خۆکوژان) کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ دزەکردنە نێو عێراق و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی."
وتیشی هێرشە ئاسمانیەکە "لەسەر بنەمای زانیاریی ورد بوو لە سەرچاوە هەواڵگرییە تایبەتەکانەوە"، کە هاوشێوەی ئەو زانیاریە هەواڵگرییانە بوو لەگەڵ لایەنی سوریدا ئاڵوگۆڕی پێکرا.
وتی: "ئەو زانیاریانەی بەدەستمانگەیشت ئاماژەیان بەوەدەکرد کە ئەندامانی داعش پلانی کۆبوونەوەیان هەیە تا پلانی هێرشەکانیان دابنێن." وتیشی هێرشە ئاسمانیەکان "رێك لەکاتی کۆبوونەوەکەدا لێیاندان" تا بنەبڕی تەواوی تیرۆریستان بکەن لە یەك کاتدا.
خەفاجی وتی: "بەم ئۆپەراسیۆنە ئاستبەرز و دەستپێشخەرانەیە توانیمان شکست بە چەندین تاوان بهێنین کە دوژمن پلانی ئەنجامدانی دابوون لە خاکەکەماندا لەڕێی چەکدارە ئینغیماسییەکانیەوە."
لەمساڵدا هێزی ئاسمانی عێراق چەندین هێرشی ئەنجامداوە لەنێو خاکی سوریادا دژ بە داعش.
ئۆپەراسیۆنەکەی سێشەممە دووەمین دانەی لەوجۆرە بوو لەوکاتەوەیداعش هەندێك شارۆچکەی گرتەوە لە خۆرهەڵاتی سوریا لەدەست هێزەکانی سوریای دیموکراتلە کۆتایی تشرینی یەکەم.
لە 20 تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەی چەکدارانی داعشیان بۆردومانکرد لە سوسە و باغۆزی سوریا.
خەفاجی وتی: "کاتێك دەزانین هەڕەشەیەکی تیرۆریستی لەسەر ئاسایشمان هەیە، بێگومان هەڵدەستین بە ئەنجامدانی سەختترین هێرش بۆ نەهێشتنی و چەکداماڵینی دوژمن و بڕینی رێگەی گەیشتنی پشتیوانی پێی."
سڵاو له برا عێراقیه‌كانمان! خودا پاداشتتان بداته‌وه! عێراق و سوریا و وڵاتان و ناوچه‌كانی تر پاكبكه‌نه‌وه له پیسییه‌كانی ئه‌ندامانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
بژی قاره‌مانان! بژی هه‌ڵۆكانی ئاسمان!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
باشه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
باشتره ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ببیستین.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه كه به‌سه‌برن. عێراق و سوریا له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وتن و ده‌سته‌كانی داعش هێشتا وێرانییان بۆ گه‌لانی دونیا ده‌وێت. ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به مرۆڤایه‌تییه‌وه نیه. هیوادارم ئازادیخوازانی دونیا گرنگیبده‌ن به مه‌سه‌له‌كه و له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ. سڵاوتان لێبێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
خودایه هێزه ئاسمانیه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكانی دڵسۆز سه‌ربخه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ده‌ستخۆش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت