فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق دووشەممە (31 کانونی یەکەم) هێرشی ئاسمانی نوێیان کردە سەر پێگەیەکی نێو سوریای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت فڕۆکە جەنگییهكانی F-16ی عێراق هێرشێکیان کردە سەر شارۆچکەی سوسەی سوریا، كه هەشت کیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە دوورە.
وتی هێرشەکە لە ئەنجامی زانیاریی درووستەوە بوو کە لەلایەن بەڕێوبەرێتیەکانی هەواڵگری و شانهی هەڵۆکانی دژەتیرۆری عێراقەوە دابینکرابوو.
وتی بووە هۆی تێکشکانی تەواوی پێگەکە -- كه ماڵێکی دووقات بوو -- ههروهها مەرگی 30 سەرکردەی داعش کە کۆبوونەوەیەکی نهێنییان دهكرد بۆ پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی.
رەسوڵ وتی: "لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، وێنە و ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکەم بینی، کە زۆر سەرکەوتوو بوو، هێرشێکی پلەباڵای کاریگەر بوو دژی سەرکردەکانی دوژمن."
وتیشی هێرشەکە "یارمەتی تێکشکاندنی توانا ماوەکانی داعش و ئیفلیجکردنی جوڵەکانیانی دا".
هێرشەکان 'ناوەستن'
وتی هێرشەکە بەشێك بوو "لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ بنەبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆریزم و رێنەدان بە تیرۆریستانی داعش بۆ هەڕەشەکردن لە ئهمنیهت و ئاسایشی وڵاتەکەمان".
وتیشی: "هێرشەکانمان ناوەستێنرێن و هیچ کات رێگە بە دوژمن نادەین جوڵە بکات لە ناوچەکەمان و کردەی تیرۆریستی ئەنجامبدات."
رەسوڵ وتی ریزەکانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە سنووریەکانی سوریای هاوسێی عێراق بە هێرشی بەردەوام کەمبایەخکراون لە دوایین بنکەی خۆیاندا لەوێ.
هێزەکانی عێراق پێشتر دوو پێگەی داعشیان کردە ئامانج لە سوسە و لە هێرشەکەی 11 کانونی یەکەمداکە بە دەیان ئەندامی گروپەکەی کوشت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "بۆمبارانەکە سەرەتا لە گردبوونەوەیەکی سەرکردە و ئەندامانی داعشی دا و 30 کەسی کوشت."
وتی: "بەدوایدا چەندین هێرشی ئاسمانی دیکە هاتن لە هەمان ناوچە کە لانیکەم 13 تیرۆریستیان کوشت، لەنێویاندا ئەندامانی کەتیبەی ئینغیماسیەکان (خۆکوژان) کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ دزەکردنە نێو عێراق و ئەنجامدانی هێرش."
لە رووداوێکی جیاوازدا، 40 ئەندامی داعش کوژران بە هێرشێکی هێزی ئاسمانی عێراق لە 20 تشرینی دووەم لە دوو بنکەدا، یەکەمیان لە جبەخانەیەکی سوسەی "لیوای فاروق"ی داعشدا.
هێرشی دووەمیش پێگەیەکی لیواکەی کردە ئامانج لە شارۆچکەی باغۆزی سوریا.