هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشێكی ئاسمانیی عێراق پاشماوەکانی داعش ده‌كاته‌ ئامانج لە چیاکانی عەتشانە

خالید تائی

فڕۆكه‌یه‌كی F-16C فاڵكۆنی جه‌نگیی عێراقی له‌ جێگایه‌كی نه‌زانراو ده‌نیشێته‌وه‌ دوای ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانی به‌سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ سوریا له‌ 7 حوزه‌یرانی 2018. [فایل]

فڕۆكه‌یه‌كی F-16C فاڵكۆنی جه‌نگیی عێراقی له‌ جێگایه‌كی نه‌زانراو ده‌نیشێته‌وه‌ دوای ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانی به‌سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ سوریا له‌ 7 حوزه‌یرانی 2018. [فایل]

هێزی ئاسمانی عێراق یەکشەممە (16 کانونی یەکەم) تونێلێکی رووخاند کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) بەکاریدەهێنا وەك حەشارگە لە زنجیرە چیای عەتشانە لە باکوری خۆرئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

چوار ئەندامی داعش کە خۆیان لە تونێلەکەدا شاردبووه‌وە لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژران.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ وتی: "زانیاری وردی هەواڵگری چالاکیەکانی پاشماوەکانی داعشی تۆمارکرد لە قوڵایی زنجیرە چیای عەتشانە."

وتی دوای چاودێریکردنی پێگەکە، هێزی ئاسمانی عێراق "هێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتوو"ی ئەنجامدا کە "بەتەواوی تونێلەکەی تێکشکاند و هەموو ئەو تیرۆریستانەی کوشت كه‌ خۆیان تێدا شاردبووه‌وە".

کۆپتەرێکی عێراقی بەسەر چیاکانی عەتشانەدا لە باکوری خۆرئاوای موسڵ دەسوڕێتەوە بۆ چاودێریکردنی حەشارگەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]

کۆپتەرێکی عێراقی بەسەر چیاکانی عەتشانەدا لە باکوری خۆرئاوای موسڵ دەسوڕێتەوە بۆ چاودێریکردنی حەشارگەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]

سەربازانی عێراق لە زنجیرەچیاکانی عەتشانە بڵاوبوونەتەوە، کە پاشماوەکانی داعش بەکاریدەهێنن وەك شوێنی دەستپێکی هێرشەکانیان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]

سەربازانی عێراق لە زنجیرەچیاکانی عەتشانە بڵاوبوونەتەوە، کە پاشماوەکانی داعش بەکاریدەهێنن وەك شوێنی دەستپێکی هێرشەکانیان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]

رەسوڵ وتی: "ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیە نیە لە ناوچەکە،" چونکە پێشتریش ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانی دژی پاشماوەکانی داعش ئەنجامدراون کە خۆیان لەو زنجیرە چیایە شاردبووه‌وە.

وتی ئەندامانی داعش چیاکانی عەتشانە بەکاردەهێنن وەك شوێنی خۆحەشاردان و دزەکردن بۆ گوندە دوورەدەستەکانی خۆرئاوای شاری موسڵ و هەڕەشەکردن لە ئاسایش.

وتیشی: "هێشتا چەکدارانی تیرۆریست ماون و لەم چیا و گرد و ناوچە بیابانیانە خۆیان شاردۆتەوە، بەڵام ناوەستین لە راوەدونانیان."

هێرشە ئاسمانیەکان لە عێراق و سوریا

رەسوڵ وتی هێزی ئاسمانی یەکشەممە هێرشێکی ئاسمانی دیکەی دژی ئامانجێکی تیرۆریستی ئەنجامدا لە پارێزگای سەلاحەدین.

وتی فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق بلدۆزەرێکیان کردە ئامانج، شۆفێرەکەیان کوشت "کە پردێکی بچوکی دروستدەکرد لەسەر رووبارێك لە ناوچەی زەرگە لەنێوان شارەکانی تکریت و دوز خورماتودا بۆ ئاسانکاریی پەڕینەوەی تیرۆریستان".

وتی چەکدارێکیشیان کوشت کە ماتۆڕێکی لێدەخوڕی لە ناوچەکە.

هه‌روه‌ها وتی هێرشە ئاسمانیە بەردەوامەکان دژی تیرۆریستانی داعش "تەنیا سنووردارنین بۆ پێگەکانیان لە عێراق، بەڵکو بۆ نێو سوریاش".

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق سێشەممە (11 کانونی یەکەم) بۆمبارانی شارۆچکەی سوسەی سوریایان کردکە کۆبوونەوەیەکی داعشی تێدا دەکرا و دەیان ئەندامی گروپەکەیان کوشت، لەنێویاندا خۆکوژەکان.

رەسوڵ وتی: "هێرشەکە، کە به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری خانەی هەڵۆکانی هەواڵگری ئه‌نجامدرا، کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر هێز و ورەی دوژمن."

وتیشی: "سڵناکەینەوە لەوەی کاری پێویست بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی تیرۆریزم."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌گه‌ر ئه‌م وتاره‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی له‌گه‌ڵدابووایه‌ به‌هێزتر ده‌بوو دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش) و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیی ده‌كه‌ن و پاره‌ی بۆ په‌یداده‌كه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌