فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقی فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین سێشەممە (24 نیسان) بە دیارونای وتهێرشێکی ئاسمانی کە هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە کرایە سەر ناوچەیەکی سوریا"گردبونەوەیەکی فراوان"ی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کردە ئامانج لە دێرەزور.
وتی: "فڕۆکە جەنگیە ئێف 16كانی عێراق بەیانی پێنجشەممە هێرشێکی فراوانیان کردەسەر بنکەیەکی فرە-نهۆمی لە سوریا، 25 کیلۆمەتر دوور لە سنووری خۆرئاوای عێراق."
ئەمین وتی بینا بەئامانجکراوهكه "گردبوونەوەیەکی فراوانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعشی تێدابوو، لەنێویاندا سەرکردە باڵاکان، کە لەکاتی هێرشەکەدا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان هەبوو بۆ پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی خۆکوژی و تیرۆریستی لە عێراق".
بەگوێرەی زانیاری دەزگای هەواڵگریی عێراق، هێرشه ئاسمانییهكه بۆ سەر بیناکە، کە کەوتۆتە شاری هەجینی دێرەزور، بووە هۆی کوشتنی 36 ئەندامی داعش.
لەنێو ئەوانەدا کە کوژران ئەبو تارق حەمدانی، ئەبو مریەم عەکاوی، ئەبو ئیسلام، ئەبو یاسر و ئەبو جەعفەر هەبوون.
ئەمین وتی سەرکردەیەکی دیکەی داعش، ئەبو حسێن، قاچێکی لەدەستدا.
وتی هێرشەکە "سەرکەوتوو" بوو، ئاماژەشیکرد بەوەی ئامانجی "بنەبڕکردنی هەموو ئەو تیرۆریستانە بووە پێش ئەوەی بتوانن پلانەکانیان جێبەجێبکەن".
وتیشی: "هێرشەکەمان ئەنجامدا بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشەوە درابوو لەگەڵ هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بەردەوام هەماهەنگی بە گۆڕینەوەی زانیاری و پاڵپشتی هێزی ئاسمانی دەکەین."
هێرشی پێشتر لە سوریا
ئهم دوایین هێرشه بۆسەر داعش لە سوریا سێیەم دانەی لەوشێوەیە بوو.
لە 24 شوبات 2017، عێراق رایگەیاند کە "هێرشێكی ورد"ی ئەنجامداوە بۆ سەر دوو بینا کە چەکدارانی داعش خۆیان تێدا شاردبۆوە لە شاری ئەلبوکەمالی سەر سنوری سوریا.
فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق لە 18 ئەیلول 2017 شەش پێگەی داعشیان لە شاری مەیادینی نزیك سنووری عێراق تێکشکاند.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، هێرشەکە بووە هۆی تەقاندنەوەی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و گەنجینەیەکی تەقەمەنی، پشتێنی بۆمبڕیژکراو و ئامرازی تەقینەوە، لەگەڵ کوشتن و بریندارکردنی دەیان ئەندامی داعش.
ئەمین وتی هێرش بۆسەر بنکەکانی داعش لە سوریا و شوێنەکانی دیکە ناوەستێت.
ههروهها وتی: "هێزەکانمان ئامادەن لە بنکەکانی دوژمن بدەن جا لە هەر کوێیەك بن."
وتیشی: "ئێمە لە هێزی ئاسمانی، باڵی پتەوی هێزە عێراقیەکان، دوودڵ نیین لە لێدان لە هەر ئامانجێکی دوژمن کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەمان."